کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاتنى سوپاى ئیسلام بۆ کوردستان

Tuesday, 10/01/2017, 23:51


کورد نەتەوەیەکى گەورەى نیشتەجێى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستن،کە ژینگە سەرەکیەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بەسەر وڵاتى ئێران و ئێڕاق و تورکیاو سوریا بەشکراوە و لە شاخەکانى ئەنادۆڵى هەتا زنجیرە چیاى زاگرۆس درێژدەبێتەوە،کورد لە شوێنەکانى دیکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە،ئامارێکى فەرمى لەسەر ژمارەى کورد نییە،بەڵام بە 35ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت،زمانى کوردى لقێکە لە زمانە هیندۆئەوروپیاییەکان،زۆرینەى کورد موسوڵمانى شافعیین و ئەوەى دەمێنێتەوە موسوڵمانى شیعەو یارسان و ئێزیدى و خاچپەرست و جولەکەو ئاشورین.
مێژووى هاتنى ئیسلام بۆ کوردستان
ئەبو تەبەرى بەم شێوەیە ئەم میژووەمان بۆ دەگێڕێتەوە:هاتنى سوپاى عومەرى کوڕى خەتاب و داگیرکردنى کوردستان،ئەبو عبیدى جراح سەرکردەى سوپاى ئیسلام بوو لە ووڵاتى شام و ئەرمەن و دەوروبەرى موسڵ،نامەیەک دەنوسێت بۆ عومەرى کوڕى خەتاب لە نامەکەیدا پرسیار دەکات ئایا بەرەو ڕۆژهەڵات بڕۆین یا ڕۆژئاوا،نامەکە تەواو دەکات و دەیداتە دەست عەبدوڵاى کوڕى ئەنەس و وشترێکى باشیشى ئەداتێ،عەبدوڵاى کوڕى ئەنەس دەڵێت شەو و ڕۆژ بەڕێوە بوم دەمەو عەسر گەیشتمە مەدینە،چومە سەر قەبرى پێغەمبەرى ئیسلام و دوو ڕکعات نوێژم کرد،دواتر چوومە لاى عومەرى کوڕى خەتاب بینیم لەلاى ڕاستى على لەلاى چەپى عوسمان دانیشتبوو لە چواردەوریان عەباسى کوڕى عەبدولموتەلیب و عبدولرەحمانى کوڕى عوف و سعد کوڕى زەید تەلحەى کوڕى عبداللە و کۆمەڵێکیش لە یارانى پێغەمبەر،عومەر نامەکەى لێ وەرگرتم و زۆر دڵخۆش بوو بە داگیرکردنى ئەو وڵاتانەو دەستکەوت و تاڵانى و کەنیزەکەکان،عومەر ڕووى کردە کۆمەڵەکەو وتى چیبکەین؟...عەلیش ووتى نامەیەک بنوسە بۆ ئەمیرى موسوڵمانان لە شام کە خالیدى کوڕى وەلید بنێرێت بۆ داگیرکردنى کوردستان،عومەرى کوڕى خەتابیش دەڵێت خۆشم هەروام دانابوو،چونکە پێغەمبەر ووتویەتى خالید شمشێرى خوایە ڕووبەڕوى دوژمن قەت شمشێر نانێتە کێلان،(دەڵێن خالیدى کوڕى وەلید کەسێکى داوێن پیس و دڕندە بووە هەموو ژیانى لە شەڕدا بردۆتە سەر،شارەزاییەکى کەمى لە ئیسلام هەبووە،ئامانجى ئەو شەڕکردن بوە لە پێناوى تاڵانى و کەنیزەک).
عبداللە کوڕى ئەنەس دەڵێت ڕۆژى دوایی کە دەکاتە ڕۆژى پینج شەمممە(20ى جمادى یەکەم بەرامبەر 16ى کۆچى محمد)وەڵامى نامەکەم لە عومەر وەرگرت ئەمە نوسرابو:لە عومەرى کوڕى خەتابەوە بۆ ئەمیرى سوپاى ئیسلام ئەبو عبیدى جەراح لە شام و موسڵ،سەلام و بەرەکەتى خواتان لێبێت بەسەرکەوتنەکانتان دڵشاد بووین،ئێستا ئەسپەکانتان ئامادە بکەن بەرەو وڵاتى کوردان 40000هەزار سەرباز بدە بە خالیدى کوڕى وەلید دژى قەومى کورد بجەنگێن پێویستە ئەم سەرکردانەش هاوکارى بکەن(زوبیرى کوڕى عەوام،فەزلى کوڕى عەباس،مقداد اسود،عبدالرحمان کوڕى ئەبوبەکرى سدیق،زرارى ئەزور،عبداللە عمرى،ابو دوجانە،ئەیوبى انسارى)،لە درێژەى نامەکەدا دەڵێت بیستومە لە کوردستان چەند پاشایەکى بەهێز هەیە ئەمانەن(فروخ پاشا لە مەرگە،پاشا ئەژدەر لە پشدەر،دانیکور پاشا لە دووگۆمان،جاتلیس پاشا لە هەولێر)،هەروەها ئاگاداریان دەکاتەوە لە بەهێزترین پاشاى کورد کە ئەویش فروخ پاشاى مەرگەیە،کە ئەم پاشایە خاوەنى سەربازى زۆر و قەڵاى بەهێزە،وە لە ژێر نامەکەشدا نوسیویەتى(فاقتلو الممشرکین ولحمد اللە رب العالمین)لە خوارەوەش مۆرى پێغەمبەر بە نامەکەوە بوو.
عبداللە ئەنەس دەڵێت بە نامەکەوە کەوتمە ڕێ،کە گەیشتمە سوپاى ئیسلام نیوەڕۆبوو نامەکەم دایە دەست اباعبید،ئەویش سوپاى ئیسلامى کۆکردەوە و نامەکەى عومەرى بۆ خوێندنەوە،خالید و لەشکرەکەى هاواریانکرد ئێمە ئامادەین بۆ جەنگ پاش سێ ڕۆژ گەشتنە سنورى هەولێر خێوەتیان هەڵدا.
ڕۆژى دوو شەممە بوو لەشکرەکەى خالیدى کوڕى وەلید گەشتە سنورى شارى هەولێر خێوەتیان هەڵدا کە ژمارەیان 40هەزار سەرباز بوو،پاشاى هەولێر ناوى چاتلیس بوو ئەم پاشایە زۆر سوارچاک بو دەڵێن لە شەڕدا زۆر فێڵباز بوە،ئەم پاشایە خاوەنى 41000هەزار سوارە و پیادە بووە،زۆرجار یارمەتى کسراى فارسى دەدا دژى هەرقلى ڕۆم،بە باشم زانى تا ئێرە بنوسم بۆم بابەتە تاکو خوێنەر تواناى خوێندنەوەى هەبێت و بێزار نەبێت،تەواوکەرى ئەم بابەتە لە بابەتەکانى تردا تەمەن ڕیگەمان بدا بە دوورو درێژى هەبووى باس دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە