مەلا کرێکار و لایەنگرەکانى
Tuesday, 20/12/2016, 17:50
بە گرنگم زانى کەمێک دەربارەى ئەم گەنجانە بدوێم کە ڕۆژانە گوێ بیستیان دەبین کە باس لە زیرەکى و زانایەتى کەسێکى دەرون نەخۆشى وەک مەلا کرێکار دەکەن،کە بوونى کەسانى نەخۆشى وەک ملا کرێکار مەترسى و نەگبەتى یە بۆ کۆمەڵگایەکى مۆدێرنەو دیموکراسى خواز کە تیایدا مافەکانى مرۆڤ و مرۆڤایەتى تێدابوون بەرجەستە بێت،ئەم شەمشەمەکوێرە پیرە ڕیش درێژە پیسە کە خاوەنى دەروونێکى نەخۆشە ئەگەر چاوێک بخشێنین بە مێژووى ژیانیدا پڕە لە کردارى سەیر و دژ بە یەکترى کەسێکى دەروون جێگیر نى یە ،مرۆڤێکى ناجێگیرە،ڕۆژیک گەنجێکى عاشق بەم کچ و ئەو کچ ڕۆژیک عەلمانیەت و ڕۆژێک کۆمەنیست و ڕۆژێک کورد پەروەر و ڕۆژێک ئیسلامێکى میانڕەو ڕۆژێک ئیسلامێکى موجاهید و ڕۆژێک ئیسلامى سیاسى لە ڕیزەکانى بزووتنەوەى ئیسلامى ساڵانى نەوەتەکان کە ئەوکات ملا على ڕابەرى بزوتنەوەى ئیسلامى بوو،بە باشم زانى بە سەر هاتێکى پێکەنیناوى پڕ گاڵتە ئامێزى ئەم پیاوە نەخۆشەتان بۆ باس بکەم کەلەسەر زمانى چەند کادرێکى ئەوکاتى بزووتنەوە و هاوڕێ و خۆشەویستى ملا کرێکار گوێبیست بووم و بۆیان گێڕاومەتەوە کەساڵانى نەوەتەکان ملا کرێکار لەسەفەر دەبێت لە ووڵاتى تورکیا سەردانى کونسوڵیەتى ئیسرائیل دەکات بەبێ ئاگادارى حزبەکەى ،بە دڵنیایى یەوە بۆ کارى جاسوسى و سیخوڕى سەردانى کونسوڵى ئیسرائیلى کردووە مەگەر بەس خوا بزانێت بۆ چ بەد ڕەوشتیەک چووبێت چونکە شتى باش لەم کەسە نەخۆشە چاوەڕێ ناکرێت،مەلا عەلیش ئەم سەردانەى مەلا کرێکار دەبیستێت و دواى گەڕانەوەى لە تورکیا پێى دەڵێت بۆ چ مەبەستێک سەردانى کونسوڵیەتى ئیسرائیلت کردووە ئەویش پێداگیرى دەکات کە چووبێت،بەڵام دواى خستنە ڕووى بەڵگە و شاهید بۆ سەردانەکەى،دەڵێت ڕێگەم وون کردوو شارەزا نەبووم خۆم کردووە بە کونسوڵیەتى ئیسرائیلدا،ملا عەلیش بە پێکەنینەوە پێى دەڵێت ئەى چۆن پۆلیسەکانى بەر دەرگا هێشتیان بچیتە ژوورەوە،بە ڕاستى ئەم بە سەر هاتەى مەلا کرێکار جێگەى پێکەنینە وەرە لەم تورکیا گەورەدا ڕێگە وون بکەیت خۆت بکەیت بە کونسوڵیەتى ئیسرائیلدا،ئیتر لایەنگرانى مەلا کرێکار جوابى ئەم پرسیارە بۆ ئێوەى کەم ئەقڵ و نەفام جێ دەهێڵم کە بۆ سەردانى کونسوڵیەتى ئیسرائیلى کردووە؟..میژووى ئەم پیاوە نەخۆشە کۆنە پەرستە لە ناو بزووتنەوەى ئیسلامیدا وەک ئەوەى من گوێ بیستى بووم لە ناو کادرەکانى بزووتنەوەى ئیسلامى ئەوکاتدا مەلا کرێکار کەسێکى درۆزن و دوو ڕوو بووە بەردەوام هۆکارى نانەوەى ئاژاوە بووە بە هێنانى درۆ بۆ ئەم کادرو ئەو کادرى بزووتنەوە،بە مانا کەسێکى فیتنەو ئاژاوە گێڕ بووە،ئەوەى لاى من جێگەى سەر سوڕمانە گەنجانى دوور لە حزبە ئیسلامى یەکان و ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى ئاشقى کەسێکى دووا کەوتوو و کۆنە پەرستى وەک ئەم پیاوەن و ووتەکانى ملا کرێکار ڕۆژانە لەسەر زمانیان دەبیسترێت،کەسێکە بە ئاشکرا بەیعەت دەدات بە دەوڵەتى ئیسلامى داعش و فتواى کوشتن دەردەکات و،تەواوى ووتارەکانى پشتگیرى کردنە لە کارى تیرۆرستى و گەڕانەوەى کۆمەڵگا بۆ سەردەمى جاهیلیەتى قوڕەیش،وە مێژوویەکى تیرۆرستیشى هەیە لە هەرێمەکەماندا کە ئەوکات ڕابەرى ئەنسار ئیسلام بوو لە هەورامان چەندین کارى تیرۆرستیان ئەنجام دا،دەیان پێشمەرگەش گیانیان فیدا کرد لە پێناو نەمانى ئەم کۆنە پەرستانەدا،هەر ئەم پیاوە نەخۆشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتى یەکانى تویتەر و فەیسبووک ،گرتە ڤیدیۆیەکى مەلا کرێکار بڵاو کراوەتەوەو،زۆرێک لە خەڵک کۆمێنتیان لەسەر نووسیوە،خەڵکانێک دەنووسن:ئەم قسانەى مەلا کرێکار تەواو بەیعەددانە بە داعش و بەم ووتانەى خۆى دەبینێتەوە لەناو ئەو گروپە تیرۆرستەدا،بەڕاى من شتێک نى یە بە ناوى ئیسلامى میانڕەو هەموو ئیسلامێک دەسەڵات بگرنە دەست هەمان شێوەى داعش و مێژووى ئیسلام دووبارە دەکەنەوە،سەرەتاى قسەکانى مەلا کرێکار لە گرتە ڤیدیۆیەدا بەم شێوە دەست پێ دەکات:
یەکێک وەک خۆى ناو دەبات بە موجاهید پرسیارێکى ئاراستە دەکات و دەڵێت:ئایا موناسەرەى دەولە لەم کاتەدا بە فەرز دەزانیت؟مەلا کرێکاریش وەڵام دەداتەوەو دەڵێت:بسم اللە والحمد و......هتد،لەم کاتەدا کۆمەڵێک موسوڵمانى موجاهیدى خواناس،ئیماراتێکى ئیسلامیان دروست کردووە لە سوریاو عێراق،کە بەناوى دەوڵەتى ئیسلامى مەنشورەو خۆشیان ناوى خیلافیان لێ ناوە،بە جەماعەتێکى ئیسلامیم ناسیون و ناساندون،وتوومە،کە بەیعەتیان بە گەردنى ئەتباعەکانیانایە،دیفاع کردن لێ یان بەم شێوەیە دەبینم فەرزى عەینە لەسەر هەموو ئەو موسوڵمانانەى لەژێر دەسەڵاتیاندان،پاشان ئەو موسوڵمانانەى لە دەوروو بەریاندان ،هەر لەو دوو ووڵاتە،کە دەستیان دەیگاتێ،بەتایبەتى جەماعەتە جیهادیەکان،ئەمانە بازنەى یەکەمى سەرخستنى ئەهلى جیهادن لەڕووى ئەهلى کوفرا،بەرامبەرەکان لەبەر ئەوەى سەلیبین،چ جەیشى حوڕ بێت،یان مورتەدە کوردەکانى سوریا بن یان تورکیا بن یا عێڕاق و.....هتد.
ئەى ئاشقانى مەلا کرێکار تەنها مەبەستم لەو گەنجانەیە کە ئەهلى جیهاد و سەلەفى و ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى نین و کوێرانەو نەفامانە ئاشقى ئەم پیرە نەخۆشە بوون،لەمەدا ڕووى قسەم ناکەمە سەلەفى یەکان و لایەنگرانى ئیسلامى سیاسى چونکە بەڕاى من هەموویان لەداعش زیاتر بن کەمتر نین،بۆیە ڕووى دەمم ئەکەمە ئێوەى نەفام و جاهیل کەخۆشتان نازانن ئاشقى چ شتێکى ئەم پیرە پیاوە خەڵەفاوە بوون و لە سەر پرۆفایلى فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتى یەکانى تردا کوێرانەو بێ ئەقڵانە ڤیدۆو ووتارى ئەم ڕیش درێژە شەڕواڵ کورتە توندڕەوە کەم ئەقڵە پۆست دەکەن،خۆشتان بە کورد دەزانن و باسى دیموکراسى و ئازادی و مافى مرۆڤ دەکەن هەى نەفامانە،کوردەکانى سوریا مورتەدن بە قسەى مەلا کرێکار،ئەگەر نازانن سزاى مرتد چى یە با پێتان بڵێم نەفامانە،کە سزاى مرتد زۆر لە ئەوانى تر خراپترە،هەروەک مێژووى ئیسلام باسى دەکات،کاتێک پێغەمبەر وەفاتى کرد کۆمەڵە موسوڵمانێک هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام،یەکێک لەوانە سەحابەى پێغەمبەر مالیک کوڕى نەمر بوو،کە خالیدى کوڕى ولید بە سوپایەکەیەوە چووە سەرى و کوشتى و سەرى بڕى سەریشى خستە ناو مەنجەڵێکەوەو کوڵاندى خواردى و ئینجا ژنەکەشى لەخۆى مارە کرد،بۆیە ئەگەر بە فتواى مەلا کرێکار بێت کە ئێوە بە زاناو حەکیم و دەم ڕاستى خۆتان دەزانن ،کوردانى سوریا کە مورتدن بە قسەى دەم ڕاستەکەتان کەواتە دەبێت بکوژرێن و ژنەکانیشیان بکرێنە کۆیلەى سێکسى بۆ لەشکرى ئیسلام و برایانى موجاهیدى داعش،دەبێت شەرم لەخۆتان بکەن کە پشگیرى لە کەسێکى بەد ڕەوشت و کۆنە پەرستى وەک مەلا کرێکار دەکەن،چونکە کوردانى سوریاو شەرەڤانە دلێرەکان جێگەى شانازى هەموو کوردێکى بە شەرەفە،لەمانە سەیر تر کەناڵێکى تەلەفزیۆنى کە بە کەناڵێکى پێشکەوتوو خواز ناوزەند دەکرێت،دیمانەو چاو پێکەوتن لەگەڵ کەسایەتى یەکى وەک مەلا کرێکار دەکات ئەمەش خۆى پشگیریکردنە لە تیرۆر،بە بۆچوونى من ئەمە بەڕاستى پێشێل کردنى یاسایە ئەمنیەت و ئاسایشى هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسیەوە،دوورە لە هەموو بنەمایەکى ئەخلاقى نەتەوەیى،بێ باکى ئەو کەناڵە دەردەخات بەرامبەر ئەمنیەت و ئاسایشى کۆمەڵگا،حکومەتى هەرێمیش خۆى بەشێکە لە بڵاوبوونەوەى بیرى تووندڕەوى و جاهالیەتى ئیسلام،لەبەر ئەوەى سەرکردەکانى ئەم هەرێمە ئەوەندەى لە خەمى گیرفان پڕکردنى خۆیانن لە خەمى خاک و نیشتمان و بەها نەتەوایەتى یەکاندا نین،ئامانجى سەرەتاو کۆتایى یان بەتاڵان بردن و دزینى سامانى ژێر زەوى و سەر زەوى یە،شەڕى پارەو دەسەڵات و کورسى و ڕابواردنى خۆیان دەکەن نەک کۆمەڵانى خەڵک،نە سیاسەت دەزانن نە بەڕێوەبردنى حکومەت،ئیتر گەمژەیى و بێ باکى ئەو کەسانەى ئەم هەرێمە بەڕێوە دەبەن،واى کرد کە چەندین پارت و ڕێخراوى ئیسلامى سەر هەڵبدات و گەشە بکەن،کە بوونى ئەمانەش مەترسى یەکى گەورەن لە بەر دەم ئەمنیەت و ئاسایشى هەرێمى کوردستان،بوونى بیرى ئیسلامیزم هەر لە کۆنەوە بۆتە کێشە بۆ هەموو کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى،ئازادى و دیموکراسى و پێکەوە ژیان دەخاتە مەترسى یەوە،ئیسلام لە هەر کوێى ئەم دنیایە ڕۆڵ و کاریگەرى هەبێت بۆتە نەهامەتى و نەگبەتى بۆ ئەو کۆمەڵگایە،بۆ نمونە ووڵاتانى ئەوروپاو سین و یابان خۆشگوزەرانى و پێشکەوتن و مافى مرۆڤ تیایدا بەر جەستەیە،بەڵام نمونەى ووڵاتى ئیسلام وەک ئێران و سعودیەو تورکیاو.....هتد پێشکەوتن و ئازادى و مافى مرۆڤ تیادا کەمە،شارى هەولێریش بە نمونە دەهێنمەوە گەڕەکى عینکاوە کە زۆرینەى مەسیحین ژیان تیایدا خۆشترە لە چاو گەڕەکەکانى ترى هەولێر کە ئیسلامن،ئەگەر بیانوشتان بۆم بۆچوونەى من هەیەو دەڵێن ئاخر ئیسلامى ڕاستەقینەو دەقەکان حوکم ناکات،خۆ خەلافەتەکەى ئەبوو بەکر بەغدادى دەقاو دەقى ئیسلامى ڕاستەقینە حوکم دەکات و ئیسلامێکى ڕاستەقینەن،ئەى کوانێ ئازادى و دیموکراسى و پێکەوە ژیان،من پێم وایەو کە هەر ئەمە ڕاستیەکى حاشا هەڵنەگرە،لە هەر کوێى ئەم دنیایە ئیسلام زیاتر و تۆختر بێت نەهامەتی و دواکوتووى زیاترە لە شوێنێکى تر کە تیایدا ئیسلامەتى کاڵتر بێت،حکومەتى هەرێمیش کە خەوتووەو خەم ساردە لە پەرەسەندنى بیرى ئیسلامى توندڕەوو سەلەفیزم،ئەوا پێویستە لە سەر نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ،کارى جدى بکەن لەسەر کاڵ بوونەوەى بیرى تووندڕەوى و شەڕى فکرییان لەگەڵدا بکەین،تاک و کۆمەڵگاکەمان لە تیرۆرستان و شەمشەمە کوێرەکان بپارێزین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست