فوئاد مه‌عسوم سەرۆک کۆمارێکی نەزان و درۆزن
Monday, 03/05/2010, 9:06
فوئاد مەعسوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاندیدی (ی. ن. ک) و لیستەکانی دیکەی کوردی لە پەرلەمانی ئێراق، ئیمڕۆ (٢٤/٧/٢٠١٤) لەلایەن پەرلەمانی ئێراق بە (١٧٥) دەنگ بوو بە دووەم سەرۆک کۆماری کورد لە ئێراق.
خۆم، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد هیچ کوردێک دەرنەچێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق بەتایبەت فوئاد مەعسوم، چونکە لەلایەک ئەگەر هیچ کوردێک دەرنەچووبایە لەوانەبوو کورد بەغدای جێهێشتایە و یەکجارەکی بگەڕابایەوە باشووری کوردستان و وازیان لە ئێراقی گەڕوگوڵ و پڕ لە ئاژاوە بهێنابایە، لەلاکەی دیکەوە چونکە مەعسوم هەم کەسێکی نەزان و هەم درۆزنیشە، کە لە خوارەوەدا ڕوونی دەکەمەوە.
نازانم و تێی ناگەم، بۆ سەرکردایەتی کورد ئەوەندە لە غەمی ئێراق و بەغدا دایە؟ کە بەشداری کورد لە دەسەڵاتی بەغدا هەردەم بە زیانی کۆتایی هاتووە! ئایە دەشێ بەشداری کورد لە بەغدا، تەنیا و تەنیا لەپێناوی گەییشتنی چەند کەسێک بە پۆستی باڵا‌و کەوتنە ناو مێژووەوە نەبێ، یان بەهۆی دەستکەوتی دارایی خۆیان و پشتگوێ خستنی دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی کورد نەبێ؟
خۆم حەزدەکەم عەرەب لە بەغدا کورد نەکاتە هاوبەشی دەسەڵات، بۆ ئەوەی کورد بێتەوە کوردستان و خەریکی ئاوەدان کردنەوەی ماڵی خۆی بێت و بەناچاری دەوڵەتی باشووری کوردستان دامەزرێنێ!
حەزدەکەم عەرەب لە ناوەڕاست و باشووری ئێراق هەرچی کورد هەیە دەریان بکەن، بۆ ئەوەی تەواوی کورد لە باشووری کوردستان بژین!
حەزدەکەم باشووری کوردستان لە ئێراق جیابێتەوەو سەربەخۆیی خۆی ڕابگەیەنێ و ئێراقی عەرەبیش بە قەد ژمارەی دانیشتوان دابەشی دابەشی ئەوەندە پارچەیە بێت. بۆ نموونە هەرچی شار، شارۆچە، دێهات و ماڵ هەیە دابەش بێت و لە هەر ماڵێکدا بەگوێرەی ژمارەی خێزانەکە دەوڵەت دروست بێت.
حەزدەکەم هەرچی عەرەبە لە باشووری کوردستان دەربکرێ، چونکە خاوەنی دوو کولتوری زۆر لێک جیاین و بەیەکەوە ناتوانین بژین و برایەتی کورد و عەرەب درۆیەو عەرەب هەرگیز باوەڕی پێی نەبووەو نییە!
با لەوە زیاتر درێژەی پێ نەدەم، بەڵام دەمەوێ ئەوە بڵێم فوئاد مەعسوم نە هیچ شتێکی بۆ کورد پێیە و نە هیچیشی پێ دەکرێ لە بەغدا! دڵنیابن، نە مادەی (١٤٠)، نە بودجەی باشووری کوردستان، نە یاسای گاز و نەوت، نە بودجەی پێشمەرگە و نە هیچ دەستکەوێک بۆ کورد لەسەر دەستی فوئاد نایەتە دی! هیوادارم ئەو بابەتەی خوارەوە بخوێننەوە کە بەر لە نزیکەی (٤) ساڵ و (٤) مانگ لە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (٥/٣/٢٠١٠)دا نووسراوە، واتە بەر لە زۆرتر لە (٤) ساڵ نووسراوە، ئینجا دەگەنە ئەنجام کە سەرۆک کۆماری کورد هیچی بۆ کورد پێ ناکرێت لە بەغدا.
فوئاد مه‌عسوم به چه‌واشه‌کردن و درۆکردن ده‌یه‌وێت دووبارە بگاته‌وه په‌رله‌مانی ئێراق!
محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسوم خدری ناسراو به (فوئاد مه‌عسوم)، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی (گه‌لی کوردستان)ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ڕێکه‌وتی (٤/٣/٢٠١٠)دا، که براده‌رێک تۆماری کردبوو، خۆم لای ئه‌و براده‌ره ئه‌مڕۆکه کاتژمێری (٢٢.30)ی شه‌و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌وم گوێ لێگرت و ده‌ستبه‌جێ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه ده‌ستم کرد به نووسینی ئه‌و بابه‌ته.
فوئاد مەعسوم، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رکرده و فەرماندە کۆنه به‌عسییه‌کان، سه‌ره‌تا باسی ئه‌وه‌یکرد که له‌پێناوی لاوازکردنی سه‌دام و ڕوخانی ڕژێمدا په‌یوه‌ندییان به کۆمه‌ڵێک لە سه‌رانی به‌عسه‌وه کردووه وه‌کو وه‌فیق سامه‌ڕائی، نزار خه‌زره‌جی و ساڵح موتڵه‌گ. فوئاد مه‌عسوم له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌و نامه‌یه کرد که کاتی خۆی بۆ پشتیوانیکردن له سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا (نزار خه‌زره‌جی) بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی ناردبووی. به‌ڵام مه‌عسوم گوتی: (به‌ڵێ من کاغه‌زم نووسیووه، ما چمان نووسیبوو، نووسیبووم به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و کابرایه که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی ناسراوه له‌ناو سوپای ئێراق. ئه‌وکاته به‌ڕاستی هیچ زانیاریمان نه‌بوو که به‌شداری کردووه له شت یان نا. ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگ بوو ئه‌نفال و کیمیا باران بوو، وه ئێستاش ده‌رکه‌وت بڕیاره‌که له‌لای سه‌دام-ه‌وه بووه. وه مه‌سه‌له‌ی ئێمه ئه‌وه نه‌بووه ئه‌وانه دادگایی بکرێن یان نا! ئێمه نه‌مان گوتیه گوناهی نییه، به‌رپرسێتی نییه‌و هیچ شتێکی نییه، گوتوومانه پێمان ناخۆش بووه دانمارک ڕادەستی سه‌دامی بکاته‌وه یان ده‌ری بکات. خۆ سوڵتان هاشم په‌یوه‌ندی به مام جه‌لال-ه‌وه هه‌بوو سوره‌یای ئێمه‌ی له‌لابوو. ئه‌وه ئێستا سوڵتان هاشم سزای له سێداره دانی درایتێ، ده‌ستمان به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌مانگوتووه نابێ له سێداره بدرێ).
سه‌ره‌تا قسه‌کانی فوئاد مه‌عسوم جگه له کۆمه‌ڵێک بێ ویژدانی و قسه‌ی ناڕاست هیچ شتێکی تر نییه، که هه‌ر هه‌مووی به به‌ڵگه بهدرۆدهخهمهوه، دواتر دوای ئەوەی دادگایی کردنی تۆمەتبارانی شاڵاوەکانی ئەنفال لە ڕێکەوتی (٢١/٨/٢٠٠٦)دا دەستی پێ‌کرد و لەدوای (٦٠) دانیشتن‌دا لە ڕێکەوتی (٢٤/٦/٢٠٠٧)دا دوا بڕیاری خۆی بەسەر (٦) تاوانباردا سەپاند و لەماوەی دادگاییکردنەکە و دوای خستەڕووی بەڵگەنامەکان و ڕۆڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێراق، دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نزار خەزرەجی دەرکرد، هێشتا دوای تێپەڕبوونی نزیکەی (٣) ساڵ بەسەر دادگایی کردنەکەدا نەزانێکی وەکو (فوئاد مەعسوم) یێژێ (ئێستاش دەرکەوت بڕیارەکە لەلای سەدامەوە بووە)، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە خەزرەجی تاوانی نییە لە ئەنفال و کیمیا باران کردنی هەڵەبجەدا! سەبارەت بە بەشداری و سەرپەرشتی کردنی نزار خەزرەجی لە ئەنفال و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە، سەیری بەڵگەکانی کۆتایی ئەو نووسینە بکە، کە بە بەڵگە دەیسەلمێم نزار خەزرەجی نەخشەدانەرو سەرپەرشتیاری شاڵاوەکانی ئەنفال و پلان دانەری شەڕو داگیرکردنەوەی شاری هەڵەبجە (١٦/٣/١٩٨٨) و کیمیا باران کردنی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان و شاری هەڵەبجە بووە (بە خوێندنەوەی بەڵگەنامەکانی خوارەوە کە واژۆی نزار خەزرەجی لەسەرە ڕاستی ئەو بۆچوونانەم دەردەکەون):
فوئاد مه‌عسوم، له نامه‌یه‌کدا که ڕۆژی چوارشه‌ممه، لە ڕێکەوتی (١٠/١٠/٢٠٠١)دا بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی (فرانک یه‌نسن)ی نووسیوه (که ده‌قی نامه‌که له خواره‌وه‌دا هاوپێچ کراوه)، نووسیوێتی: (فه‌ریقی یه‌که‌می روکن، نزار خه‌زره‌جی، له‌لای ئێمه وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی نیشتمانیی بێوێنه‌و خاوه‌ن ناو و ناوبانگێکی باش ناسراوه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و (خه‌زره‌جی) هیچ ڕۆڵێکی نه‌بووه له لێدانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیاوی، هه‌روه‌ها به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیشی نه‌کردووه له کوردستانی ئێراق، که نزیکه‌ی (١٨٢) هه‌زار هاووڵاتی کورد تیایدا بوونه قوربانی، ئه‌و (نزار خه‌زره‌جی) به‌وه ناسرابوو که دژی تاوانی جه‌نگ بوو، هه‌روه‌ها خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌که که شایسته‌ی ڕێز‌و ستایشه).
ئایا نامه‌که‌ی مەعسوم له‌گه‌ڵ قسه‌کانیدا یه‌کن یان جیاوازن؟ ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر جێده‌هێڵم. باشه ئه‌گه‌ر فوئاد مه‌عسوم وه‌کو له دیمانه‌که‌دا باسی ده‌کات ڕاست ده‌کات و زانیاری نه‌بووه له‌سه‌ر نزار خه‌زره‌جی که ئایه به‌شداری ئه‌نفال و کیمیا باران کردنی کردووه یان نا، با بینووسیبایه ئێمه نازانین نزار خه‌زره‌جی به‌شداری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی کردووه یان نا، نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی له نامه‌که‌یدا نووسیوێتی: (به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و (خه‌زره‌جی) هیچ رۆڵێکی نه‌بووه له لێدانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌کی کیمیاوی، هه‌روه‌ها به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیشی نه‌کردووه له کوردستانی ئێراق).
فوئاد، له دیمانه‌که‌دا ده‌ڵێت: (ئێمه نه‌مانگوتووه گوناهی نییه، به‌رپرسێتی نییه‌و هیچ شتێکی نییه، گوتوومانه پێمان ناخۆش بووه دانمارک ڕادەستی سه‌دامی بکاته‌وه یان ده‌ری بکات). ئێمه له هه‌ولێر ده‌ڵێین: (ده‌ک ماڵی درۆ (درۆزن)م به قوڕ گرتبێت)! ئه‌وه‌ش بۆ خوێنه‌ر جێده‌هێڵم چونکه به به‌راوردکردنی قسه‌کانی دیمانهکهو قسه‌کانی ناو نامه‌که زۆر به ئاسانی درۆکانی مه‌لا فوئاد ده‌رده‌که‌ون.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که فوئاد مه‌عسوم به‌قسه‌ی خۆی که پێی ناخۆش بووه نزار خه‌زره‌جی ڕادەستی ڕژێمی ئێراقی بکه‌نه‌وه یان ده‌ری بکه‌ن. من نازانم فوئاد مه‌عسوم به‌خۆی نه‌زانه یان خه‌ڵک به نه‌زان ده‌زانێت. چونکه ئه‌و باش ده‌یزانی و ده‌زانێت که نه‌ک ته‌نیا دانمارک به‌ڵکو هیچ وڵاتێکی ئه‌ندام له‌ناو یه‌کێتیی ئه‌وڕوپی که دانمارک له ساڵی (١٩٧٣)ه‌وه ئه‌ندامه تیایدا، ناتوانن ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین تاوانباریش ڕادەستی وڵاتێک بکه‌نه‌وه که سزای له سێداره دانی تیادا جێبه‌جێ بکرێت، دواتر نزار خه‌زره‌جی مافی مانه‌وه‌ی (ئیقامه‌ی تۆڵت ئهپهۆڵ – Taalt ophold)ی هه‌بووه له دانمارک، ئه‌و جۆره مافی مانه‌وه‌ش زۆر سنوورداره‌و کۆمه‌ڵێک مه‌رج ده‌خه‌نه سه‌ر که‌سه‌کان، ته‌نیا بۆ ئه‌و که‌سانه‌شه که له وڵاتی خۆیان تاوانیان ئه‌نجام داوه یان به‌شداری تاوان بووینه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له وڵاته‌کانیاندا سزای له سێداره دان هه‌یه بۆیه نایان نێرنه‌وه یان ده‌ریان ناکه‌ن له دانمارک.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به تاوانباری ئه‌نفال سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌دی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی ئه‌وکات و دواتریش وه‌زیری به‌رگری سه‌دامه، فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت: (خۆ سوڵتان هاشم په‌یوه‌ندی به مام جه‌لال-ه‌وه هه‌بوو سوره‌یای ئێمه‌ی له‌لابوو. ئه‌وه ئێستا سوڵتان هاشم سزای له سێداره‌دانی درایتێ، ده‌ستمان به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌مانگوتووه نابێ له سێداره بدرێ).
لێره‌دا به فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێم: (مام ساڵح بوه‌سته، ئه‌وه‌یان هه‌ر زۆر زۆره). ئه‌و ده‌ڵێت: ( ده‌ستمان به‌رز نه‌کردۆته‌وه‌و نه‌مانگوتووه نابێ له سێداره بدرێ). منیش له وه‌ڵامدا ته‌نیا ئاماژه به دوو نموونه‌ی پوک ئۆنلاین و کوردستانی نوێ ده‌که‌م، که ناڕاستگۆیی فوئاد مه‌عسوم ده‌رده‌خه‌ن. ماڵپه‌ڕی پوک ئۆنلاین، له ڕێکه‌وتی (٧/٩/٢٠٠٧)دا نووسیوێتی: (جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (٧/٩/٢٠٠٧)، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد که سبه‌ینێ ڕۆژی شه‌ممه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له سێداره نادرێت، که له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئێراقی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سزای له سێداره‌دانه‌که‌ی چه‌سپاو بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه جێبه‌جێ بکرێت. به بڕوای سه‌رۆک کۆماری ئێراق هه‌موو له سێداره دان ده‌بێت به نووسراوی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بڕیاری کۆتایی لێ بدرێت و تا ئێستاش هیچ شتێکی له‌و شێوه‌یه‌ی پێنه‌گه‌یشتووه. تاڵه‌بانی له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌دا که له شاری سلێمانی سازی کردبوو ڕایگەیاند که وه‌کو باوه‌ڕو پرانسیپی خۆی له‌گه‌ڵ سزای له سێداره داندا نییه، چونکه ئه‌ندامی سۆشیال دیموکراتی جیهانییه‌و په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی سزای لە سێدارە دانی واژۆ کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سزای لە سێدارە دانی سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێراقدا نیه. سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که سوڵتان هاشم له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسێن‌دا په‌یوه‌ندی هه‌بووه پێیانه‌وه‌و چه‌ندان جار داوای لێکراوه که دژی رژێم بوه‌ستێته‌وه، سه‌رۆک کۆمار وتیشی: ئێستا چۆن که‌سێک پێشتر په‌یوه‌ندی پێمانه‌وه هه‌بووه، سزای لە سێدارە دانی بۆ ده‌ربکه‌ین).
هه‌روه‌ها ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، له ژماره (٤٤٠١)ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (٢١/١٠/٢٠٠٧)دا له لاپه‌ڕه‌کانی (٢+٣)دا دیمانه‌یه‌کی مام جه‌لالی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (العربیة)دا که جیزیل خوری ئه‌نجامی داوه‌و له‌ژێر ناوی: (له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی العربیة – سه‌رۆک تاڵه‌بانی: تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: (من له ڕووی پرانسیبهوه دژی سزای له سێداره دانم، چونكه واژۆم له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردوه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سزای له سێداره دان. سه‌باره‌ت به فه‌ریق روكن (سوڵتان هاشم)یش ، پێم وایه كه شیاوی ئه‌وه نییه له سێداره بدرێت هه‌روه‌ها پێش هه‌موو كه‌سێك به ئاشكرا داوام كرد كه حوكم نه‌درێت به‌ڵام وه‌ك خۆت ده‌زانیت دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و دواتر داوای جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌م كردوه تا سزاكه‌ی سوك بكرێت چونكه ئه‌و پیاوه ئه‌فسه‌رێكی به توانا‌و باش بووه‌و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی جێبه‌جێ كردوه كه له سه‌دام حوسێنه‌وه ده‌رچووه ، ئه‌ویش وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربازی نه‌یتوانیوه سه‌رپێچی بڕیار‌و فه‌رمانه‌كان بكات، چونكه سه‌دام حوسێن هه‌ر كه‌سێكی ده‌كوشت كه سه‌رپێچی بریاره‌كان بكات ، به‌ڵێ من دژی لە سێدارە دانی سوڵتان هاشمم و داوام كردوه‌و داواش ده‌كه‌مه‌وه كه له سێداره نه‌درێت و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ئیمزای من بێت ئه‌وا من هه‌رگیز ئیمزای له سێداره دانه‌كه‌ی ناكه‌م. ئه‌گه‌ر جێبه‌جیێ كردنه‌كه پێویستی به مه‌رسوم بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌رسێكمان فه‌رمانی لە سێدارە دانی وه‌زیری پێشوتری به‌رگری ئیمزا ناكه‌ین).
ئه‌و لێدوانانه‌ی مام جه‌لال سه‌رتاپای قسه‌کانی فوئاد مه‌عسوم ڕه‌تده‌کاته‌وه ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌وان نه‌ک ته‌نیا له‌دژی لە سێدارە دانی سوڵتان هاشم ده‌ستیان به‌رزکردۆته‌وه، به‌ڵکو قاچیشیان به‌رزکردۆته‌وه و چەندان ساڵە ڕێگرن لە بەردەم سەپاندنی سزای لە سێدارە دانی سوڵتان هاشم و حوسێن ڕەشید محەمەد تکریتی. به‌ڵام مه‌رج بێت فوئاد مه‌عسوم گه‌ر بێته دانمارک و له‌هه‌ر شوێنێک تووشی ببم، ده‌بێت ته‌ماته باران یان هێڵکه بارانی بکه‌م.
هه‌روه‌ها فوئاد مه‌عسوم به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو له ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێکەوتی (١٨/١١/٢٠٠٢)دا له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی (ANN)دا، له ته‌وه‌رێکی گفتوگۆدا بۆ به‌رنامه‌ی (قنادیل في الظلام)دا له‌ژێر ناوی (محنة الاشهر المتفجرة في عراق المحن)دا، له ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی (دکتۆر محێددین ئهللازقانی)دا، که ده‌قی دیمانه‌که‌م تۆمارکردووه، فوئاد گوتی: (سوپای ئێراق به‌شداری ئه‌نفالی نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریشی کردبێت ته‌نیا به یه‌ک تیپ (فرقة) یان که‌متر له تیپێک به‌شداری کردووه، هێزه‌کانی حزبی به‌عس ئه‌نفالیان کردووه). ئه‌وه‌یه فوئاد مه‌عسوم که له سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێکردووه، ئه‌مڕۆکه ده‌یه‌وێت دیسان بگاته‌وه په‌رله‌مانی ئێراق، له‌کاتێکدا که پێشتر بێتاوانی سه‌رۆک ئه‌رکانی میلیشیای ئێراق نزار خه‌زره‌جی و سوپای ئێراق بێ‌تاوان نیشانده‌دات له ئه‌نفالکردنی کورد‌و کاولکردنی کوردستان. بۆیه داواکارم له که‌سوکاری شه‌هیدان، زیندانه سیاسییه‌کان، خانه‌واده‌و پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان، خانه‌واده‌ی کیمیابانکراوهکان و دانیشتوانی دێهات و ناوچه کاولکراوه‌کانی کوردستان ده‌نگ نه‌ده‌ن به فوئاد مه‌عسوم که هەریەک لە نزار خەزرەجی، سوپای ئێراق و سه‌رکرده‌کانی به بێ‌تاوان ناوده‌بات.
فوئاد مه‌عسوم، له رێکەوتی (٢٠/٤/٢٠٠٢)دا لە شاری ئاغوس لە دانمارک کۆڕێکی له‌سه‌ر ڕه‌وشی کوردستان و ڕۆڵی سه‌ران و پارته کوردستانییه‌کان به‌ست، له‌و کۆڕه‌دا (هیوا به‌کر کۆیی) که به‌رپرسی کۆمیته‌ی (یه‌کێتیی) بوو کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد هه‌روه‌ها ههڵوێستشی باشبوو له‌دژی نزار خه‌زره‌جی، بۆ ماوه‌ی (٤٥) خوله‌ک رێگای پێدام له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤانه‌ی پارته کوردستانییه‌کان و سه‌رکرده‌کانیان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم بکه‌م. یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی که ئاڕاسته‌ی فوئاد مه‌عسومم کرد ئه‌وه‌بوو: ئایا تۆ نامه‌ت ناردووه بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی به مه‌به‌ستی بێ‌تاوان نیشاندانی نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئەرکانی سوپای به‌عس! وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و پیاوه به: (نه‌خێر نامه‌م نه‌ناردووه) بوو! ئه‌وه له کاتێکدا که کۆپییه‌ک له نامه‌ی ناوبراو بۆ وه‌زیری داد له‌ناو گیرفانمدا بوو.
هه‌رچه‌نده خۆم که‌سێکم باوه‌ڕم به ئایین نییه، بەڵام ده‌ڵێن لە سه‌رده‌می دەرکەوتنی محه‌مه‌دی مه‌هدی ئه‌وه‌ی درۆی بکات یه‌کسه‌ر ده‌موچاوی ره‌ش ده‌بوو، بۆیه له‌پێناوی ده‌رکه‌وتنی ڕاستی و ئاشکرابوونی درۆکان خۆزگە ئەو سه‌رده‌مە زوو ده‌رده‌که‌وت بۆئه‌وه‌ی که‌سانی وه‌کو فوئاد مه‌عسوم زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کردایه وا بێشه‌رمانه درۆ بکه‌ن!
ئاخر تێناگه‌م فوئاد مه‌عسوم چ ده‌ستکه‌وتێکی هه‌بووه بۆ کورد تا بکرێت به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رۆکی فراکسیۆنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی ئێراق و ئه‌و جاره‌ش هه‌ڵبژێردرێته‌وه بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی ئێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له هه‌ولێرو ژماره‌که‌شی (٢) بێت؟ هه‌ر له‌و کۆره‌ی شاری (ئاغوس)دا، دوای ئه‌وه‌ی فوئاد مه‌عسوم زۆر به‌شان و باڵی ئه‌و فیدڕاڵییه‌ی هه‌ڵدا که له‌گه‌ڵ برا عارهبهکانیدا بۆ ئێراقی دوای ڕوخانی سه‌دام له‌سه‌ری رێککه‌وتوون، پرسیاری ئه‌وم لێکرد: ئایا له‌سه‌ر دیاریکردنی سنووری ئه‌و فیدڕاڵییه‌ی که عاره‌به‌کان بۆ کورد په‌سندیان کردووه پێکهاتوون یان قسه‌تان کردووه؟ له وه‌ڵامدا مه‌عسوم گوتی: (نه‌خێر نه پێکهاتووین و نه قسه‌مان کردووه، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌وان فیدڕاڵیان بۆ کورد په‌سندکردووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چه‌ند شتێکی ته‌کنیکییه‌و چاره‌سه‌رکردنی ئاسانه‌و کێشه‌یه‌ک دروست ناکات). ههلسامهوهو پێم گوت: (به‌داخه‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد که به‌مشێوه‌یه باوه‌ڕ به ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی ده‌کات، که له‌دوای ڕوخانی سه‌دام گه‌وره‌ترین کێشه بۆ کورد دروست ده‌که‌ن و له‌و سنووره‌ی ئێستاکه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی زیاتر ناسه‌لمێنن بۆ کورد). هەر واش دەرچوو!!
ئاخر هه‌ر ئه‌و فوئاد مه‌عسومه بوو له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام، مام جه‌لال ناردی بۆ (ناسریه)و له ڕێکه‌وتی (١٥/٤/٢٠٠٣)دا ڕێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عاره‌به‌کانی ئێراقدا مۆرکرد که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له خواره‌وه‌دا هاوپێچ کراوه، بزانن چی تیایه بۆ کورد؟ ته‌نانه‌ت به‌یه‌ک وشه‌ش باسی کورد‌و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کراوه. لە خاڵی (٣)دا باسی فیدڕاڵی و دیموکراتی کراوە، بەڵام لەسەر بنچینەی ڕاپرسی و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستی هەموو وڵات (ئێراق)، واتە ئەگەر هەموو ئێراق ڕازی نەبوو، ئەوکاتە نە دیموکراتی و نە فیدڕاڵی جێگایان نابێتەوە. مێژووی ئەم چەند ساڵەی دوایی دەسەڵاتی نوێی ئێراق ئەوەی دەرخست کە عارەبی ئێراق نە فیدڕاڵی دەوێ چونکە هەردەم کۆسپی دروست کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و هەم دیموکراتی ناوێ کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو دیکتاتۆرییەت دەگەڕێتەوە بۆ دواوە.
دەرسیم دیبەگەیی
هەینی (٥/٣/٢٠١٠)
---------------------------------------------
نص البيان الصادر عن مؤتمر العراق
Reuters
4/15/03
قاعدة طليل الجوية -العراق- (رويترز) -عقد يوم الثلاثاء اول مؤتمر عن مستقبل العراق بحضور زعماء سياسيين ودينيين عراقيين وايضا مسؤولين امريكيين وبريطانيين.
وقال تقرير على موقع القيادة المركزية الامريكية للحرب في قطر على الانترنت ان بيانا صدر في ختام الاجتماع.
وقال متحدث باسم المؤتمر الوطني العراقي ان الاجتماع أقر البيان بالاجماع.
وفيما يلي ترجمة غير رسمية للبيان:
1- يجب ان يصبح العراق ديمقراطيا.
2- الحكومة المستقبلية للعراق يجب ألا ترتكز على الهوية الطائفية.
3- يجب تنظيم أي حكومة مستقبلية كنظام اتحادي ديمقراطي ولكن على أساس التشاور على مستوى البلاد ككل.
4- يجب اعلاء حكم القانون.
5- يجب بنا‌ء العراق على اساس احترام التعددية بما في ذلك احترام دور المرأة.
6- يناقش الاجتماع دور الدين في الدولة والمجتمع.
7- ناقش الاجتماع مبدأ ان العراقيين يجب ان يختاروا زعماءهم وألا يفرضوا عليهم من الخارج.
8- انه يجب رفض العنف السياسي ويجب ان ينظم العراقيون انفسهم على الفور لمهمة اعادة الاعمار على المستويين المحلي والوطني.
9- ان العراقيين والتحالف يجب ان يعملوا سويا لمعالجة القضايا العاجلة الخاصة باستعادة الامن والخدمات الاساسية.
10- أنه يجب حل حزب البعث وازالة آثاره على المجتمع.
11- أنه من الضروري ان يكون هناك حوار مفتوح مع كل الجماعات السياسية الوطنية لضمها للعملية.
12- ان الاجتماع يدين النهب الذي حدث وتدمير الوثائق.
13- وافق العراقيون المشاركون في اجتماع الناصرية على ضرورة عقد اجتماع آخر في غضون عشرة ايام في مكان يحدد مع مشاركين عراقيين اضافيين وان تبحث خطوات تطوير سلطة مؤقتة عراقية
Nasiriya on April-15-2003
back || home
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست