بۆدە بێت ناڕەزاییەکان فراوان تر بکرێن
Sunday, 20/11/2016, 1:14
زیاتر لەدوساڵە بەبیانوی قەیرانی داراییەوە تاک بەتاکی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە گیرۆدەو وابەستە کراون بە کۆمەڵێک ئەزمەوە ..وە بۆهەریەک لەو ئەزمەو قەیرانانەش حوکو مەت دو بیانوی هەیە ..یەکە میان کێشە کەی بۆ دابەزینی نرخی نەوت دە گێڕنەوە ..چونکە بەرپرسانی حوکومەت تەکید لەوە دەکەنەوە داهاتی هەرێم لەسەدا نەوەت پشتی بەنەوت بەستووە ..وەدابەزینیشی ڕاستەو خۆ کاری گەری لەسەر کەم بونەوەی داهاتی هەرێم هەیە ..بیانوی دووەمیان کە حوکومەتو بەرپرسانی هەرێم تەکیدی لێدەکەنەوە شەڕی داعشو خەرجیە کانی جەنگن ..من وەک خۆم هاق دەدەم بە هەردو بیانوکە کە حوکومەت هەیەتی چونکە هەروڵاتێک ئابوریەکەی ئاڕاستەی یەک کەرت یاخود پشتی بەیەک سەرچاوە بەست ئاساییە توشی قەیران ببێت ..بۆنمونە بەشێک لەوڵاتانی خۆر ئاوای ئاسیا کە داهاتە کانیان بە شێوەیەیەکی گشتی پشتی بەیەک سەرچاوە بەستووە کەئەویش کشتوکاڵە توشی هەمان قەیران ئەبن چونکە هەنێ ساڵ بە هۆی لافاوەوە بێت یاخود کەمی باران بارین یاخود نە خۆشییەوە بێت توشی ئەم قەرانە ئەبن.. وە گومان لەوە دانییە جەنگی دژە تیرۆر یاخود جەنگی داعشو ئاوەرە کانیش بارگرانێکو بەربەستێکی تری ئابورین بۆ ئەم حوکومەتو ئەم هەرێمە .. تائێرە ڕەوایەتی دانی من بو بۆحکومەت بەڵام دەبێت دەست نیشانی خاڵە دیارە کانی کێشە کانیش بکەین کە بەرپرسانی یەکێتیو پارتی بەرپرسی ئەساسین لە ڕودانی ئەم قەیرانە ..چونکە ئەم دو حیزبە بە دیاری کراوی پارتی بەرپرسی یەکەمە لە بەفیڕودانی داهاتی ئەم وڵاتە لە ماوەی ۲۵ ساڵ حوکومەتو حوکم ڕانی کردنیاندا ..کەم نە بون ئەو هێزو لایەنانەی وەک دە هۆڵ دەیان دا بە گوێی یەکێتیو پارتیدا تا بە ئاگایان بێننەوە لەسەر ئیدارە دانو بە فیڕۆدانی پارەوسامانی ئەو وڵاتە ..زۆرمان وتو گوێیان بۆنە گرتین .. بەرپرسانی هەرێم ئەزمونو تەجروبەی هیچ وڵاتێکیان لەبەر چاو نە گرت لە ڕوی ئابورییەوە بێ ئاگا بون لەوەی داهاتی نەخینەی یاخود ئابورییەکی تۆکمەو دامەزراو زامنی ئاسایشی نەتەویشە ..وەک ئەوەی بڵێیت ئەم لەم وڵاتەدا بەس بەرپرسانی یەکێتیو پارتی ئەژین ..بەردەوام لە ناو خۆیاندا لە کێبڕکێیەکی توندا بون بۆدزینو بە هەدەر دانی پارەی وڵات گەر لە ساڵی ۲۰۰۳ بکەین بە پێوەر بۆحکومەتی هەرێم بێ لەداهاتی ناو خۆ زیاتر لە ۸۰ ملیار دۆلا ر هاتۆتە کوردستان ..گەر سیستمێکی بانکی باشو سیستمێکی رێخستنی موچە ی باش هەبوایە دەکرا موچەش بدرێو پارەیەکی زۆریش ..ئاڕاستەی کەرتە جیاوازە کان بکرایا تا کو ڕووەو وەبەر هێنان ئاڕاستە بکرێت ..تاکو بڕبڕەی ئابوری پتەو بۆکوردستان زامن بکرێت ..ئەویش بە وەبەرهێنان لە کەرتی پیشە سازیدا ..دە کرا بەو پارەیە سەدان کارگەی بچوکو گەورە دا بمەزرێنرێت ..دەکرا کەرتی گەشتیاری بە باشترین شێوە لەسەر نەخشەو دیزاینی نوێی سەردەم وەک وڵاتانی سەنگافورەو تایلەندو مالیزیا ببوژێنرێتەوە ..چونکە بەر پرسانی هەرێم خۆیان ساڵانە داتاو ژمارەی گەورە دەدەن لە سەر
زۆری ژمارەی گەشتییا کە سەردانی کوردستانیان کردووە ..ئەمانە جگە لەوەی دەبونە سەرچاوەیەکی باشی داهات ..وەڕێژەی بێکاریشی کەم ئە کردەوە لە پاڵیشیا ژێرخانی ئابوریشی بە خێرایەکی باش دە بوژاندەوە ..یەکێتیو پارتی جگە لەوەی هیچ یەکێک لەم کارانەیان نە کرد کە بە بڕاوای فەیلە سوفو ئابوری ناسانی جیهانی نوێ ئابورییەکی پتەو زامنی ئاسایشی نەتەوەیشە ..بونەتە ڕێگر تا کو بازرگانو وەبەر هێنەکان بە چەن ئەرکێکی ئابوری هەستن ...بۆیە هاقی خۆیەتی سەرجەم توێژەکان دەنگی ناڕەزای بەرز بکەنەوە لەپاڵ داوا کردنی مافە داراییەکانیان داوای دادگای کردنی بەر پرسانیش بێننە نێو داوا کانیان چونکە نا کرێت لە ڕابردودا تۆ ئەم هەمو پارەیەت هاتۆتە دەست ..بۆهیچ بوارێکی بنیات نانی ئابوری سەرفت نە کردووە.. یاخود کەرتێکی تری ئابوریت بنیات نە نا بێت تاکو لە حاڵە تێکی لەم شێوەیەدا کە نرخی نەوت نزمە یاخود جێگیر نییە سود لەم کەرتانەی تر وەر بگریت ..تا لە کاتی کورت هێناندا .. ئیدامە دانی وڵات توشی نشوستی نە بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست