ئامانجی بزوتنەوەی گۆڕان، ئامانجێکی گرنگ و مێژوویی بوو. خەڵك پێیان وابوو، دەستیان لەپەنجەرەیەکی نوێ گیر بووە کەتەواوی نەهامەتییەکانیانی دەسڕییەوە، جا گرنگ نەبوو خزمەتگوزاری هەیە یان نییە، پارە هەیە یان نییە. بەکورتی و پوختی پرسی نان نەبوو چونکە خەڵک نانگەلێکی زۆری هەبوو و دەیتوانی بەشی سەگەکانی دراوسێشیان بدەن. بەگشتی پرسەکە پرسی ئازادی و ئایندە بینییەکانیان بوو کە ترس دەمارەکانی گرتبوون و پێیان وابوو بەم حاڵەی ئێستایانەوە ئایندەیەکی ڕەش چاوەڕوانیانە.سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی لەدەستی فیرعەونەکاندا...