قاله مه‌ڕه و من و پاییز
Sunday, 24/05/2009, 12:00
قادر عه‌بدوڵازاده له (شه‌وی یه‌لدا/ چله)ی ساڵی 1304(21دیسامبری 1925) له ئاوایی کولیجه به‌خشی ناوه‌ندی, دێهستانی ئاختاچی, به‌خشی بۆكان, شارستانی مه‌هاباد، له دایک بووه. ناسنامه‌ی ژماره 360ی ئه‌و له رۆژی 7ی مانگی خاكه‌لێوه، ساڵی 1309(1930) له گوندی كولیجه وه‌رگیراوه و ره‌حیم ده‌باغیان کارمه‌ندی ئیداره‌ی سیجیل و ئه‌حوال ئیمزای کردوه. ناوی دایکی مرۆت به ژماره‌ی ناسنامه‌ی 357 و ناوی باوکی محه‌ممه‌د به ژماره‌ی ناسنامه‌ی 356 بووه.
به مه‌زنده‌ی قاله مه‌ڕه خۆی، ده‌بێ ساڵی 1295ی هه‌تاوی(1916ز) هاتبێته سه‌ر دنیا، به‌ڵام سجیل نووسی ده‌وره‌ی ڕه‌زاشا، ره‌حیم ده‌باغیان رۆژی یه‌كی چلهگهورهی زستانی ساڵی 1304واتا 1925 زایینی بۆدیاری كردووه. ئه‌وده‌مه‌ی گیانی گرێدراوی گیانی دایكی بووه، گوێی له ده‌نگی شمشاڵی كاك محه‌ممه‌دی باوكی و مامه سوڵتان و مامه ڕه‌حمانی و كاكه‌كانی بووه. ئه‌وانه شمشاڵ ژه‌نی به‌ناو و ده‌نگ و لێزان و لێهاتووی مه‌ڵبه‌نده‌كه بوون. خۆی ده‌بێژێ: ئوستادم خوڵا بووه ئه‌وجا ئه‌م چێرۆكه به شایه‌د ده‌هێنێته‌وه:
منداڵ بووم له قوڵقوڵه‌ی نزیك عه‌وڵاباد بۆشایی لێیان گێڕابووینه‌وه, مه‌حموودی ته‌ها و غه‌فوره خڕه شمشاڵێكی سه‌یریان لێده‌دا, منیش ویستم شمشاڵ لێده‌م نه‌یانهێشت. ئه‌وده‌م زۆر منداڵ بووم, چوومه نێو قه‌ڵاغه تهپاڵهیهكهوه, ده‌ستم كرد به گریان, هێنده گریام شه‌كه‌ت بووم, تهپاڵهیهكم له بن سه‌رم ناو له خهوهكهشدا هه‌ر ههنیسكم ده‌دا, كه‌سێكم لێ په‌یدا بوو, سوور‌و سپی, هه‌رای لێكردم : عه‌بدوڵقادر, عه‌بدوڵقادر هه‌سته, هه‌سته مه‌گری, به گریانی تۆ دار‌و به‌رد وه‌گریان هاتوون! هه‌ستام ده‌ستم به لێدانێ كرد به كه‌س ڕانه‌ده‌وه‌ستام! سبه‌ینێ چوومه شایی, به خودای نه غه‌فوور ده‌یوێرا نه مه‌حموود له به‌رانبه‌رمدا ڕاوه‌ستن! جا نازانم, یا خوڵا كۆمه‌كی كردم یا شه‌یتان! ئه‌ڵبه‌ت شه‌یتان ناتوانێ شمشاڵ لێدا! ....
قاله مه‌ڕه باس له خودایه‌ک ده‌کات که شمشاڵ فێری خه‌ڵک ده‌کا،ئه‌و په‌یامبه‌ری ئه‌و خودا هونه‌رمه‌نده‌یه ."
پاییزێک:
رۆژێک له رۆژه‌کانی پاییزی ساڵی 1353(1974)، بیستمان قاله مه‌ڕه له بۆکانه. دوای پرس و جۆکردن، زانیمان چۆته ماڵی کرێکارێک له گه‌ڕه‌کی خوار پۆمپی به‌نزینه‌که‌ی حه‌بیب زاده که ده‌یڕوانییه باخه‌که‌ی عه‌لی کهرپیس. له گه‌ل فه‌تاح ئیسماعیل پوور، شانۆگێڕ ، له‌و گه‌ڕه‌که به ماڵه‌کاندا ده‌گه‌ڕاین، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی خانه‌خوێی قاله مه‌ڕه په‌یدا بکه‌ین.
ماڵه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که هه‌مووی له گڵ و خشت، به ده‌ستی خاوه‌ن ماڵه‌کان خۆیان ساز کرابوون. ماڵ به ماڵ له ده‌رگاکانمان ده‌دا، سڵاو ، ببخشن ماڵی کاک... ئێره‌یه؟ ژن یان پیاوی خاوه‌ن ماڵ سه‌یریان ده‌کردین و ره‌نگه لای خۆیان پێیان سه‌یر بووبێ که ئه‌م جووته سهرڕووته خه‌م نه‌دیتووه ده‌ست و پێ سپیلکانه به‌و شه‌وه
تاریک و سارده له چی ده‌گه‌رێن. پاش کوتان و ده‌قولبابی ده‌رگای زۆر له ماڵه‌کان، ژنێک ده‌رگای ماڵه‌که‌یانی به رووماندا کرده‌وه، ببخشن مامه قاله میوانی ئێوه‌یه؟
له سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌که، ئانتێنێکی به‌رزتر له قه‌ڵافه‌تی ماڵه‌که ده‌بیندرا، خانمه‌که له وه‌ڵامدا کوتی، به‌لێ میوانی ئێمه‌یه. پرسیمان ئایا ده‌توانین بێین و چاومان به کاک قادر بکه‌وێ؟ نازانم له‌و کاته‌دا ئه‌و خانمه چی له مێشک‌دا ده‌گه‌ڕا و ئێمه‌ی چۆن هاتۆته به‌رچاو! کوتی فه‌رموون سه‌رچاوم.
هه‌موو ماڵه‌که تاکه ژوورێک بوو، مامه قاله و خانه خوێیه‌که‌ی و دوو مندال له سه‌ر ته‌لیس دانیشتبوون، چراگڕسۆزێک رووناکی ژووره‌که‌ی دابین ده‌کرد و ته‌له‌وزیۆنی ماڵه‌که به باتری ماشێن کاری ده‌کرد، له گه‌ڵ چووینه ژووره‌وه و سڵاو کردنمان، مامه قاله و خانه خوێ له به‌رمان هه‌ڵستان که به ته‌واوی به خۆماندا شکاینهوه، له گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتین و خانمی ماڵه‌که چایی له پێش ده‌ست داناین. هه‌رکمان خۆمان پێ ناساندن و کوتم ببخشن که موزاحیمتان بووین، داوامان له مامه قاله ئه‌وه‌یه کاسێتێکمان له شمشاڵه‌که‌ی بۆ پڕ کاته‌وه، داواشم ئه‌وه‌یه ناوی هه‌ر هه‌وایه‌ک به‌ر له ژه‌ندن بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ چیرۆکه‌که‌ی ئاشنا ببین، کوتی با چایه‌کم بخۆمه‌وه به چاوان.
مامه شمشاڵی له بن باخه‌ڵی ده‌رهێنا و ملی له ژه‌ندن نا. له نێوان ههواکاندا ناوی هه‌واکانی ده‌هێنا، بۆ من سرنج ڕاکێش بوو که چۆن ده‌توانێ به بێ بڕانه‌وه هه‌ناسه هه‌ڵکێشێ. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر سه‌کۆی شانۆ سه‌عاتێک ده‌وام بهێنێن، به‌رده‌وام له مێتۆدی عیلمی که‌ڵک وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌س نه‌بین، به‌ڵام مامه قاله به چه‌ند سه‌عات ده‌می له شمشاڵه‌که ی ناکاته‌وه و گرفتی هه‌ناسه ههڵکێشانیشی بۆ نایاته پێش. پرسیاری من له خۆم ئه‌وه بوو که ئه‌و بلیمه‌ته نه‌خوێنده‌واره چ مێتۆد و سیستمێک به‌کار ده‌هێنێ، به داخه‌وه هیچکات ئه‌وه‌م بۆ روون نه‌بۆوه.
پاش پڕکردنه‌وه‌ی شریته‌که لێم پرسی ئه‌م چیرۆک و داستان و حیکایه‌ت و به‌یت و حه‌یران و رازگێڕانهوانه چۆن ده‌بن به هه‌وای شمشاڵ؟ له وه‌ڵامدا کوتی به‌یته‌که له مێشکمدایه و له رێگای گه‌روومه‌وه ده‌چێته ناو بلوێره‌که.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا که له گه‌ڵ مامه قاله ئاشنا بووم رۆژانه گوێم له باخ، لیست، بێتهۆڤن، چایکۆڤسکی و بلیمیتهکانی دیکه‌ی جیهان ڕاده‌گرت و ژیاننامهیانم ده‌خوێنده‌وه، هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت مامه قاله‌ش یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه جیهانییه‌یه. له‌و شه‌وه‌ڕا مامه قاله‌ش وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک بوو به یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی هونه‌ریم ، هه‌رچه‌ند پیشه‌ی من گۆرانی و موسیقا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان کتێبخانه و موزه‌خانه‌ی زیندووی به‌شه‌کانی موسیقا و که‌لام و ئه‌ده‌بیات و درامی زاره‌کی کوردی، بۆ منی شانۆگێڕ بوون.
له وتوێژ له گه‌ڵ رادیو كرماشان له ساڵی 1975، له وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌دا كه بۆ ژنت نه‌هێناوه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ژنم هێنابا له شمشاڵهكهم دوور ده‌كه‌وتمه‌وه مامه قاله فه‌یله‌سوف نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و بیرکرنهوهیهی نه ته‌نیا فه‌یله‌سوفانه بووه، به‌ڵکو دوباره‌کردنه‌وه‌ی قسه و ژیانی زۆر له فه‌یله‌سوفان و هونه‌رمه‌ندانی بلیمه‌تی جیهانه.
جارێكیان نه‌خۆش ده‌بێ و له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌راغه ده‌كه‌وێ، دوكتور پێی ده‌لێ:
تۆ نه‌خۆشی سیللت گرتووه و ئه‌گه‌ر چاكیش بیته‌وه له ڕێگای شمشاڵهكهتهوه دهیگرییهوه, ده‌بێ شمشاڵه‌كه‌ت فڕێ ده‌ی
قاله مه‌ڕه له‌ورۆژه‌وه هیچ كات شمشاڵی له خۆی دوور نه‌خستۆته‌وه، یا له باخه‌ڵی ناوه، یان له قۆڵی كه‌واكه‌ی ڕاكردووه! شمشاڵه‌که بووه به به‌شێک له له‌شی له گیانی له رۆح و ته‌واوی ژیانی.
پاییزی ئازادی
پاییزی ساڵی 1357(1979) له ساڵۆنی شانۆی ده‌بیرستانی که‌ماڵ له شاری بۆکان خه‌ریکی تهمرینکردنی شانۆنامه‌ی "خودموختاری یانی چی؟ " بووین، له ناکاو ده‌نگی لێدانی ده‌رگا کاره‌که‌ی پێ بڕین، یه‌ک له شانۆکاره‌کان ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه، که‌سێکی ته‌نگه زل له گه‌ڵ که‌سێکی درێژی باریک هاتنه ژوور، کوتیان:"با بهرام کار داشتیم" هه‌موو سه‌یری یه‌کتریمان کرد و که‌س وڵامی نه‌دانه‌وه، دوایه کابرا خۆی کوتی:" با رفیق بهرام مسئول تئاتر کار داشتیم". چوومه پێش کوتم "من بهرامم." کوتی من ناوم داوده و به‌رپرسی کارگای هونه‌ری ئێرانم و له گه‌ڵ ئه‌و ره‌فیقه تازه له ئوروپا گه‌راوینه‌ته‌وه و ده‌مانه‌وێ "جشنواره موسیقی خلقها" له کوردستان ئاماده بکه‌ین و تۆش ده‌بێ هاوکاریمان بکه‌ی و به‌رپرسیاره‌تی وبه‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان بگریه ئه‌ستۆ. پێشنیاری ئه‌و کابرایه له خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌چوو. له‌و فستیواڵه‌دا جگه له کورد، ئازاری و تورکمان و فارس به‌شدار ده‌بوون و بڕیار وابوو شوان په‌روه‌ریش له ئوروپاوه بانگ بکرێ.
یه‌که‌م ناو که هاته مێشکمه‌وه قاله مه‌ڕه و عه‌لی که‌ردار بوو، پاشان دۆستانی ئاگا پێشنیاری "حه‌مه جان"یان کرد. رۆژی دواترله شاری مه‌هاباده‌وه له گه‌ل چه‌ند که‌س به جیبێک به‌ره‌و گوندی قادرئاوا وه‌ڕێ که‌وتین، که چووینه به‌ر ده‌رکی ئه‌و ماڵه‌ی که ده‌گوترا مامه قاله‌ی لێیه، کوتیان چووه بۆ نیسکاوا.
که چووینه نیسکاوا، حه‌واڵه‌ی گوندیکی دیکه‌یان کردین، سه‌رئه‌نجام درانگانی شه‌و له یه‌کێک له گونده‌کان په‌یدامان کردوو و پاشان گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌هاباد. له خوێندکارانی دوو شاری بۆکان و مه‌هاباد تیپێکی سرودمان سازکردو و جگه له چه‌ند سرودی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان سرودێکمان له سه‌ر گۆرانێکی شوان په‌روه‌ر و شیعری عومه‌ر حه‌میدی ساز کرد و یه‌که‌م رۆژی فستیواڵ نزیک بووه.
له هۆڵی سینه‌مای مه‌هاباد نه شوێنی دانیشتن مابوو و نه جێگای ڕاوه‌ستان، دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سرود له لایه‌ن کۆڕی سروده‌وه، قاله مه‌ڕه و حه‌مه‌جان، بۆ یه‌که‌م جار له کوردستان هاتنه سه‌ر سه‌کۆ. هه‌رچه‌ند هه‌موو به‌رنامه‌که به زمانی کوردی له مه‌هاباد و بۆکان و سنه له زستانی ساڵی 1358(1980) پیشکه‌ش کرا، به‌ڵام کورته‌ی به‌یتی "کانه‌بی" به عه‌مد کرا به فارسی که زینده‌یاد ته‌ها پارسا ههڵیگهڕاندبووه سه‌ر زمانی فارسی: ئه‌و دێڕانه‌ی خواره‌وه که له لایه‌ن وێژه‌ری به‌رنامه‌که، نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه‌وه خوێندرایه‌وه، به ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی داستانی "کانه‌بی و خوشکه‌که‌ی" نه‌بوو، به‌ڵکو داستانی هه‌زاران ژن و پیاوی کورد بوو:
" کانه‌بی بعداز مبارزات و قهرمانیهای زیادی بلاخره در جنگ با احمدخان مراغه‌یی به قتل می‌رسد. خبر قتل وی به گوش خواهرش می‌رسد. در این ماجرا دشمن نمی تواند به اسب جنگی کانبی دسترسی پیدا کند. خواهر اسب را حسابی پروار می نماید، تا در جنگهای بعدی بتواند هرچه بیش‌تر به دشمن چربه بزند. خواهر کانبی به یاد رشادتها و دلاوریهای برادر"بوده" که هربار با غنائم زیادی که از دشمن می گرفت، از جنگ برمی گشت. "اینکه" چگور برادر توانسته بود در مقابل احمد خان مراغه‌ای و که‌یم خان زند مردانه مقاومت نماید و حتی ێنهارا شکست دهد، "داستانی است که" بهتراست بقیه دلاوریها و ماجرای بیت کانبی را از ێدای دلنشین کاک حه‌مه زحمت‌کش روستایی بشنویم"
ئه‌وه‌ی پاش 50 ساڵ حه‌ولی سڕینه‌وه‌ی که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد له لایه‌ن رژیمی په‌هله‌وییه‌وه، قاله مه‌ڕه و حه‌مه جان له شاره‌کانی مه‌هاباد و بۆکان و سنه چ هه‌ستێکیان له خه‌ڵکی ئه‌و شارانه‌ی کوردستان، له زستانی ساڵی 1980 پێک هێناوه، ده‌بێ له بینه‌ران و بیسه‌رانی ئه‌و شارانه بپرسین. به‌ڵام بۆ من بیستنی ده‌نگی شمشاڵی قاله مه‌ڕه و ده‌نگی حه‌مه جان له‌و فستیواڵه‌دا، نیشانه‌یه‌ک بوو بۆ بووژانه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی کپ کراوی کورد و هونه‌رمه‌ندان و بیرمه‌ندانی ژێر ده‌ست. بینه‌رانی فارس و ترکی ئه‌و رۆژانه که خۆیان هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار له یه‌که‌م فستیواڵی موسیقا له کوردستان بوون، له ژیانیاندا نه ده‌نگی شمشاڵی وایان بیستبوو، نه داستان و گێڕانه‌وه‌ی هونه‌ریی و مێژوویی ئاوه‌هایان به گوێ گه‌یشتبوو. "عاشق گه‌ردی گهرگهزی" که ته‌نبور ژه‌ن و ده‌نگ خۆشی به‌ناوبانگی تورکمه‌ن بوو، پێ گوتم، "له‌وه ده‌چێ چیرۆکی ژیان و به‌سه‌رهات و هونه‌ری ئێمه له یه‌ک نزیک بێت".
هه‌رچه‌ند حه‌مه جان و قاله مه‌ڕه به‌ر له‌و فستیواڵه مێژوویان خوڵقاندبوو، به‌ڵام له‌و فستیواڵه‌دا مێژوویه‌کی نوێیان له حاڵ و هه‌وای ئازادی‌دا خوڵقاند، ئه‌و ئازادییه‌ی که دوای ئه‌و ساڵه نه بۆ قاله مه‌ڕه ره‌خسایه‌وه، نه بۆ کورد.
پاییزی ته‌ورێز:
پاییزی ساڵی 1363 (1984) به نهینی له شاری ته‌ورێز ده‌ژیام و یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مم، نووسراوهیکه به ناوی"سه‌فه‌رێکی خه‌یاڵی بۆ بۆکان" ، له‌و نووسراوه‌دا باسی قاله مه‌ڕه ده‌کرێ که لێره‌دا ته‌نێا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دێنمه‌وه:
" ده‌نگێكی ئاشنای شمشاڵ هاته گوێم, هاواری وه‌ره سواره بوو...شوان بگه‌رێوه له به‌ر مه‌ڕی وه‌ره وه‌ره...
.... كه‌وتمه خه‌یاڵاته‌وه, بای خه‌یاڵ رفاندمی چوومه لای مهم و زین, چوومه كوێستانی ئاگری, چوومه لای ئه‌حمه‌د و گوڵ ئه‌ندام, چوومه لای لاس و خه‌زاڵ, چوومه قه‌ڵای ده‌م ده‌م, چوومه لای ئه‌وینداره‌كان, گه‌ڕامه‌وه بۆ لای سواره بچكۆلانه‌كه....
مامه‌ی شمشاڵ ژه‌ن, شمشاڵی له لێو نه‌ده‌كرده‌وه, كابراێكی قه‌ڵه‌و رادیۆیه‌كی زه‌لامی له باوه‌ش گرتبوو, رادیۆكه لاڵ ببوو, كه‌سێكی دی چه‌ند كۆت وپانتۆڵی له كنه خۆی دانابوو, كابراێكی كزولاواز قۆڵی پڕ له ته‌سبێح كردبوو, یه‌كی تر كراس ودهسماڵ وجل وبه‌رگی ژنانه‌ی به ده‌سته‌وه بوو, كوڕێكی لاویش بێژنگێكی تووی له كنه خۆی دانابوو, دوو سێ كه‌س له ده‌وری مێزێك دانیشتبوون چایی وقلیانیان له پێش ده‌ست بوو, جل وبه‌رگیان بۆنی روون و گریسی لێ ده‌هات, هه‌موو مات وبێ ده‌نگ بوون, وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ركامه نوقمی خه‌یاڵاتی خۆی بێت, بیریان له چی ده‌كرده‌وه؟ .......
.......سه‌ری به‌رز كرده‌وه, ردێن وسمێڵ و تووکی سه‌ری زۆر به‌ره‌و سپی رۆیشتبوو, خه‌فه‌ت و په‌ژاره نێوچاوانی داگرتبوو, ئه‌وده‌م وچاوه گه‌شه‌ی كاتی شمشاڵ لێدان به‌رچاو ده‌كه‌وت له گه‌ڵ ده‌نگی شمشاڵه‌كه رۆیشتبوو.
هه‌ستم به‌وه كرد دڵی پڕه له ده‌ردو زوخاو, چاوێكی به ده‌ورو پشتی دا هێنا, هه‌ر كه‌س خه‌ریكی چای خواردن و قلیان كێشان و قسه‌كردنی خۆی بوو, سه‌رێكی ڕاوه‌شاند. لێی پرسیم كاكه تۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره نی؟ نازانم بۆ به‌و پرسیاره‌ی په‌شۆكام, دڵم پڕ بوو, هه‌ستم به غه‌ریبی كرد, جا غه‌ریبی خۆم یا ئه‌و؟ پرسیم له به‌ر چی ده‌پرسی؟ چاوێكی له چاوم بڕی وكوتی, ئاخه خه‌ڵكی شاره‌كه‌م زۆرم لێ ناپرسن, ئه‌وان ته‌نیا پێیان خۆشه گوێ بده‌نێ. كوتم مامه قاله چاك یا خراپ ئه‌منیش ناپرسم. شمشاڵه‌كه‌ی به لێوییه‌وه نا. وه‌ره سواره بچكوله بگه‌ڕێوه.....
پاییزی هه‌نده‌ران:
پاییزی ساڵی 1994 له شاری بۆن بۆ رێزگرتن له مه‌زهه‌ر خالقی، وه‌ک وێژه‌ر هاتمه‌وه سه‌ر سه‌کۆی شانۆ.
سه‌ره‌تای پاییزی ساڵی دواتر بۆ رێزگرتن له هاوڕێ رۆژانی لاوهتیم ناسر ره‌زازی له شاری کۆڵن فستیواڵێکمان ساز کرد و ساڵی دوای ئه‌و پاییزی ساڵی 1996 بۆ من و ناوه‌ندی شانۆی کۆچه‌ر، پاییزی رێزگرتن له "یادی 75ساڵه‌ی له دایکبوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک" بوو، بۆ ئه‌و فستیواڵه که له 21 نوامبری ساڵی 1996 هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له رۆژی له دایکبوونی زیره‌ک به‌ڕێوه چوو، قاله مه‌ڕه دۆستی زیره‌ک بانگ کرا بوو، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ک زۆر که‌سی دیکه نه‌گه‌یشته ئاڵمان ، به‌ڵام وتووێژێکمان له گه‌ڵ سازکرد. ده‌مانویست ئه‌و وتووێژه له فستیواڵی 75 ساڵه‌ی له دایک بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک بڵاو بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام مامه قاله رایسپاردبوو، به برایم بڵێن هه‌تا زیندووم ئه‌و کاسێته بڵاو نه‌کاته‌وه .
ئه‌و ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر خۆم له ئیختیاری قودرهتهكانی وه‌خت دابنایه ئه‌مڕۆ هه‌موو شتم ده‌بوو,به‌ڵام من هێنده‌م له كوچه و كوڵان وقاوهخانهكان شمشاڵ لێداوه, خه‌ڵك ته‌قه‌م له بابی دێنن , شه‌وی وایه به ته‌له‌فون جنێوم پێده‌ده‌ن, جنێوم به ...ده‌ده‌ن, جنێو به ...ده‌ده‌ن, یا له خه‌یابان و كوچه و كوڵان و قاوه‌خانه ده‌ڵێن ئه‌و سه‌گ بابه به‌خۆی و ئهوشمشاڵهوه مێشكی سه‌ری عاله‌می بردووه ....
دیسان مامه قاله ده‌ڵێ:
میلله‌تی كورد پیاوی زۆر چاكی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌ڵده‌كه‌وێ، به‌ڵام كورد قه‌دری نازانێ! به خودای, خودا میلله‌تی له میلله‌تی كورد بێ ڕه‌حم تر دانه‌ناوه!
زیره‌ك دهیكوت:
هونه‌ر له ناو كورددا قه‌دری نه‌ماوه، ده‌مه‌وێ بمرم و له‌و دونیاش چاوم به به‌شه‌ری كورد نه‌كه‌وێته‌وه ! گۆران ده‌ڵێ: له ناو قه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سنعه‌تکار وه‌كوو عه‌كسی قهمهر وایه له ناو حه‌وزێكی لیخندا. هێمن ده‌ڵێ: هونه‌رمه‌ند و ژیانی خۆش مه‌حاڵه
قادر عه‌بدوڵازاده له دواقسهكانیدا روو ده‌كاته كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وده‌ڵێ:
له سه‌ر كوردایه‌تی خۆیان برۆن! كتیب به چاپ بگه‌ینن, با وه‌ك قورئانه‌كه‌ی ماموستا هه‌ژاری لێ نه‌یه كه كه‌س نه‌یزانی چیان لێ‌كرد ! به هومێدی خودا له‌ورۆژه ڕه‌شه نه‌جاتمان ده‌بێ و ئیشاڵا به یه‌ك شاد و شوكر ده‌بینه‌وه!
قاله مه‌ڕه‌ش وه‌ک تاقانه‌کانی جیهانی هونه‌ر و بیر، له ناومیللهتهکهی خۆیدا بێگانه و ته‌نیایه، وه‌ک زیره‌ک، زه‌رده‌شت، خانی، شه‌ره‌فخان و ده‌یان و سه‌دانی دیکه، وه‌ک هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و بیرمه‌ند و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که هه‌ر ئه‌مرۆ له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له شاری بۆکانیش ته‌نیای ته‌نیا و بێگانه‌ن، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که به زیندوویی کوژراون و که مردن زیندوو ده‌بنه‌وه و ده‌بنه جێگای باوه‌ڕ،هه‌ر وه‌ک چۆن مێژووی ئه‌و خێڵه له سه‌رتاسه‌ری جیهان وابووه و هه‌ر وا ده‌بێت هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رجه‌م گۆی زه‌وی به هه‌موو گیاندار و بێ گیانهکانییهوه له کههکهشاندا ده‌بیت به هیچ.
پاییزی پاییزه‌کان:
هه‌ر ئه‌و ساڵ 2008، له شاری بۆکان له رێگای SMSه‌وه هه‌واڵی مه‌رگی قاله مه‌ڕه بڵاو کرایه‌وه و به په‌له‌ش گوێزرایه‌وه بۆ سه‌ر تۆڕی ئینترنێت. سوله‌یمانی برام وه‌ک هه‌ر جارێکی دیکه به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه، له زاوزێیهکی چه‌ند رۆژه‌دا به‌رهه‌مێکی خوڵقاند که به ده‌نگ تۆمار کراوه ودرهبڕی چاوگی تراژدی هونه‌ر و هونه‌رمه‌نده له ناو نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌دا. ئه‌و بابه‌ته‌که‌ی به‌و شیعره‌ی خۆی ده‌ست پێکردووه:
له وڵاتی زیندووکوژی مردووپهرهست،
داری شمشاڵ به‌ری نییه
هه‌زار خه‌نجه‌ر دروست ده‌که‌ن
هیچی ده‌سک و سه‌ری نییه
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا پاییزی 2008 هه‌واڵی سه‌کته لێدانی قاله مه‌ڕه بڵاو بووه. ئێستا که ئه‌و دێڕانه ده‌نووسم قاله مه‌ڕه له نێوان هه‌ست و بێ هه‌ستیدا، ئاگابوون و بێ ئاگاییدا هه‌ناسه هه‌ڵده‌کێشێ.
"عه‌بدوڵقادر, عه‌بدوڵقادر هه‌سته, هه‌سته...! جیهان چاوه‌ڕێی ئیلهامی تۆ و شمشاڵهکهته!؟؟
" شه‌وی یه‌لدا" جه‌ژنی له دایک بوونی 83 ساڵه یان به وته‌ی خۆی 92 ساڵه‌ی قاله مه‌ڕه نزیک ده‌بێته‌وه. تۆ بڵێی خۆی له جه‌ژنی له دایکبوونیدا به‌شداری بکات؟ تۆ بڵێی بگه‌ڕێته‌وه؟! هیوادارم بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئاره‌زووی ئه‌وه ناکه‌م بگه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ر کۆڵان و گوزه‌ر و شه‌قامه‌کانی شاری بۆکان ، بۆ ئه‌وه‌ی پێنج ته‌مه‌نی و دهتمهنی دڕاوی به سه‌ردا ببارێنن.
کاتێک زیره‌ک مرد سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌فایی به کوڵی گریانه‌وه، هیوای خواست میلله‌تی کورد ئاگای له هونه‌رمه‌نده‌کانی بیت، سه‌ید محه‌ممه‌د خۆشی به ده‌ردی زیره‌ک چوو، هه‌مان قسه له مامه قاله‌وه نیسبه‌ت به زیره‌ک بیسترا، خه‌ریکه ئه‌ویش وه‌ک زیره‌ک و سه‌فایی و ماملێ و ده‌یانی دی دوباره ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ک هه‌رکام له ئێمه، که به‌رده‌وام له سه‌ده و هه‌زاره‌کاندا به بێ گۆڕان دوباره ده‌بینه‌وه. موسوڵمانه‌کان" ئه‌وه به چاره‌نووس" ده‌زانن. که‌ی ئه‌و چاره‌نوسه ده‌گۆڕێن که به هه‌زار دا‌و گرێدراوی تاکی کورد خۆیه‌تی!؟
دوا وته‌ی ئه‌و پاییزه:
پاش بیستنی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی قاله مه‌ڕه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان، ته‌زیم و تاسام. چه‌ند جار ده‌ستم بۆ قه‌ڵه‌م برد، به‌ڵام هه‌رچیم نووسی، بووه هۆی بێزاری له خۆم. له‌و گێژاوه‌دا بووم که کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانی داوای کرد ئاوڕێک له مامه قاله بده‌مه‌وه، هیچم بۆ نه‌کراو وازم لێهێنا هه‌تا مانگ تێپه‌ڕێ.
له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 12.12ی 2008 دووچاری زاوزێ بووم، له کاتی کار و هاتوچۆی نێوان ماڵ و ده‌ره‌وه، مێشکم مه‌شغولی قاله مه‌ڕه و شارێک به ناوی بۆکان و میلله‌تێک به ناوی کورد بوو. که ماڵ کپ و مات بوو و شه‌و زرینگایه‌وه، به‌ره به‌ره له ژان بوومه‌وه و "قاله مه‌ڕه و من و پاییز" بووین به په‌یڤه‌کانی سه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕانه.
ئه‌و نووسراوه‌یه‌م بۆ دڵی خۆم و ته‌نیایی هونه‌رمه‌ند و بیرمه‌ندان نووسیوه که به ناوی قاله مه‌ڕه،ته‌واو بوو، ئه‌و که له هه‌موو ژیانیدا له گه‌ڵ شمشاڵه‌که‌ی ته‌نیا بوو.
باسکردن له‌و ته‌نیاییه مانای کوردانه‌ی نییه که ببێته هۆی خه‌م هێنان یان به‌زه‌یی پێداهاتن و به کوڵ گریان. ته‌نیایی قاله مه‌ڕه و هونه‌رمه‌ندان و بیرمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ته‌نیای وه‌ک کورد، ئه‌وه‌یه که له هونه‌رمه‌نده‌که تێنه‌گه‌ین. مه‌به‌ست له تێنه‌گه‌یشتنیش ئه‌وه نییه که که‌س که‌ڕ یان لاڵ بێ و تێنه‌گات، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که هه‌ست و بیر و هونه‌ر و تهگهیشتنی قاله مه‌ڕه و که‌سانی وه‌ک ئه‌و له ته‌نیایی و بێگانهییدا ماوه‌ته‌وه، قاله مه‌ڕه قسه ناکات، گۆرانی ناڵێت، به‌یت و قام و حه‌یران و بالۆره نابێژێ،هه‌ڵناپه‌ڕێ و که‌سیش هه‌ڵناپه‌ڕێنێ. کاره‌که‌ی ئه‌و ده‌بوو ببێته مایه‌ی بیرکردنه‌وه، ده‌بوو ببێته مایه‌ی خوڵقاندنی هونه‌ری دیکه، ده‌بوو ببێته مایه‌ی دروستکردنی ژیانێکی دیکه، به‌ڵام به پێچه‌وانه کاری بێ وێنه‌ی قاله‌مه‌ڕه بۆ ئـێمه ته‌نیا ده‌نگی شمشاڵێک بوو له کاتی مژلێدان له جگه‌ره‌یه‌ک، یان خواردنه‌وه‌ی چایه‌کی ڕه‌ش، یاخۆ بۆ خستنه پاڵ شێعرێک، یاوه‌کوو بۆ له یه‌ک گرێدان و به‌یه‌که‌وه لکاندنی چه‌ند وێنه‌یه‌ک له ته‌له‌وزیۆن.
ئه‌و وه‌ک بێتهۆڤن و ده‌یان بلیمه‌تی دیکه له رێگای هونه‌ره‌که‌یه‌وه له زه‌مان و مه‌کان ده‌رده‌چوو و له جیهانێکدا سه‌یر و سه‌فه‌ری ده‌کرد که ئێمه تێینه‌گه‌یشتین.
ئه‌و بۆ فێربوونی شمشاڵ باس له ئیلهامێک ده‌کات که له منداڵیه‌وه و له کاتی خه‌و پێیکراوه و پێشی وایه که ئیلهامی خوداکه‌یه‌تی، که فیری شمشاڵی کردووه. خه‌ڵکی دیکه به ئیلهامی هاوچه‌شن بوون به په‌یامبه‌ر و خه‌ڵکی جیهانیان وهشوین ئایینه‌که‌یان خست. قاله مه‌ڕه جاڕی په‌یامبه‌ربوونی لێ نه‌داوه و داواشی له که‌س نه‌کردووه ببێت به مریدی. هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له رێگای شمشاڵ لێدانیشه‌وه قه‌سر و عیماره‌تی وه‌سه‌ر یه‌ک نه‌نانه‌وه و فێری بازرگان‌یش نه‌بووه. ئه‌و له‌و رۆژه‌وه که له خه‌و ڕاچه‌نیوه و له شمشاڵه‌که‌ی توڕاندوه جیهانی مادی و زێڕ و زێوی به جێ هێشتووه، هه‌تا دیسان گه‌یشتۆته پاییزێکی دیکه له سه‌ده‌یه‌کی دیکه. ئێستاش جگه له خۆی که‌س نازانێ له جیهانی ئه‌ودا چ باسه، که شمشاڵ ده‌نگی نه‌ما قاله مه‌ڕش له قسه که‌وت. ئه‌وه‌ش راز و ره‌مزی جیهانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ نازه که خوداکانیش به هه‌موو هێزی بوون و نه‌بوونیانه‌وه ناتوانن سه‌ری لێ ده‌رکه‌ن. قاله مه‌ڕه پرسیارێک بوو، پرسیاریش ده‌مێنێته‌وه.
شه‌وی چوار شه‌ممه 27ی سه‌رماوه‌ز، ساڵی 2708 ، شاری کۆڵن له که‌ناری چۆمی ڕاین، که 50 ساڵ به‌ر له ئێستا "تکه‌ی سۆری چاوی هه‌ژاری موکریانی " له گه‌ڵ خۆی برد‌و تێکه‌ڵ ده‌ریای کرد.
پاییز- یه‌لدا:
په‌راوێز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست