Thursday, 22/03/2018, 1:02
میدیا، له جیهانى نوێ‌دا ئه‌رکى پیشه‌یى گرنگى هه‌یه له ڕووماڵکردنى ڕووداو و دیارده‌کان و گواستنه‌وه‌ى ڕاستییه‌کان بۆ بینه‌ر و بیسه‌ر و گوێگر، پیشاندانى ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆى به له‌به‌رچاوگرتنى ئینتیما نیشتیمانیه‌کان و ئه‌خلاق و ئێتیکى کارى رۆژنامه‌وانى.
میدیاى کوردى له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا ڕووماڵى چه‌ندین جه‌نگى کردووه که ڕووبه‌ڕووى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که بووه‌ته‌وه، که ده‌بوایه خاوه‌نى ئه‌زمونێکى باش بوایه له ئه‌رکى ڕووماڵکردن و گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى ڕووداوه‌کان بۆ بینه‌ران و بیسه‌ران و خوێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا نه‌بوه ئه‌زموون، به‌ڵکو هۆکارێک بوو بۆ بریندارکردنى هه‌ستى جه‌ماوه‌ر، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنى ئینتیماى نیشتیمانى و ئێتیک و ئه‌خلاقى کارى ڕۆژنامه‌وانى، به‌تایبه‌تیش له ڕووماڵکردنى جه‌نگى هێزه کوردییه‌کان له عه‌فرین له‌کاتى ڕووبهربوونهوهیان له‌گه‌ڵ هێزه توندره‌وه‌کانى تورکیا.
له‌کاتێکدا به‌شێکى میدیاى کوردى له هه‌مبه‌ر به‌رگریکردن له هه‌ستى به‌رامبه‌ر و ره‌چاو کردنى دۆخى کورد له رۆژئاوا و به ناوبردنى هێزه کوردییه‌کان به هێزى داگیرکه‌ر و ناو بردنى هێزه توندڕه‌وه‌کانى تورکیا به هێزى به‌رگریکار و ڕزگارکردنى ناوچه‌کانى عه‌فرین له ڕێر ده‌ستى هێزه داگیرکه‌ره‌کانى کورد له رۆژئاوا، میدیا ده‌باته دۆخێکى مه‌ترسیدار و لادانه له پیشه‌یى بوون و به‌کارهێنانى بۆ ئه‌جێندایه‌کى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند که‌سێک له‌ناو پارتى دیموکراتى کوردستان.
میدیاى کوردى له سه‌ره‌تاى ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ى جه‌نگى داعشدا هه‌ر یه‌که له که‌ناڵه‌کانى ڕووداوى نێچیرڤان بارزانى و کوردستان 24 ى مه‌سرور بارزانى به‌ئاشکرا دیداریان له‌گه‌ڵ چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانى داعش ده‌کرد و بۆ خه‌ڵکیان ده‌گواسته‌وه، له کاتێکدا به هه‌موو پێوه‌رێکى ئه‌خلاقى و ئێتیکى و یاسایى، نابێت میدیا دیدار له‌گه‌ڵ چه‌کدار و خه‌ڵکانى توندره‌وى تیرۆریستدا بکات، به تایبه‌ت که هۆکارى تێکدان و داگیرکردنى سنورى خاکى کوردستان بووه، سوکایه‌تییان به شکۆى پێشمه‌رگه ده‌کرد و پێشمه‌رگه‌یان ده‌سوتاند و چه‌ندین کارى نامرۆڤانه‌یان دژى کورد و ناوچه کوردنشینه‌کان ئه‌نجامدا، به‌ڵام به هۆى نزیکیان له حیزبێکى باڵا ده‌ستى وه‌ک پارتى دیموکراتى کوردستان نه وه‌زاره‌ت و نه سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسان نه‌یانتوانى هیچ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێـت به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلکارییه میدیاییانه، جگه له‌و کهناڵهنهش زۆرێک له که‌ناڵه‌کانى دیکه که‌وتنه هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره‌ى ڕۆژنامه‌وانى و تێکشکاندنى وره‌ى خه‌ڵک و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پیشاندانى شوێنى سه‌نگه‌ره‌کانى پێشمه‌رگه و ئاشکراکردنى جۆرى چه‌ک و چه‌ندین دیمه‌نى دیکه که مایه‌ى هاوکارى کردنى چه‌کدارانى داعش بوون بۆ پێکانى خاڵى مه‌به‌ست و زیان گه‌یاندن به هێزه‌کانى پێشمه‌رگه.
له‌چوارچێوه‌ى جه‌نگێکى 58 ڕۆژه‌ى هێزه‌کانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له ڕۆژئاواى کوردستان که به‌رخۆدانێکى گه‌وره‌یان دژى هێزه توندڕه‌وه‌کانى تورکیا و چه‌کدارانى داعش و به‌ره‌ى نوسره بوونه‌وه، خه‌ڵکى پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌روانى سه‌رکه‌وتنى هێزه کوردییه‌کانیان ده‌کرد، له‌لایه‌ک به‌شێک له میدیاى کوردى نزیک له یه‌کێتى و هه‌ندێک میدیا که خۆى به بێلایه‌ن ده‌زانن، باسى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزه کوردییه‌کانیان ده‌کرد و به‌شێکى دیکه‌ى میدیاکانى نزیک له پارتى و حیزبێکى ئیسلامى به پێچه‌وانه‌وه باسى سه‌رکه‌وتنى هێزه‌کانى تورکیایان ده‌کرد له ناوچه‌کانى عه‌فرین و پێیان وابوو که عه‌فرین ئازاد کرا و هێزه‌کانى تورکیا سه‌رکه‌وتوو بوون.
له شاره‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان که تورکیا کار بۆ داگیرکردنیان ده‌کات، هێزه کوردییه‌کان به خوێن ئه‌و ناوچانه‌یان به‌ده‌ستیان هێناوه و به‌رگرى لێ ده‌که‌ن و له گه‌ڵ هێزه توندره‌وه‌کانى وه‌ک داعش و به‌ره‌ى نوسره جه‌نگاون له پێناو پاراستنى کانتۆنه‌کانیان، له‌و پێناوه‌شدا سه‌دان شه‌هیدى هێزه کوردییه‌کان و خه‌ڵکانى مه‌ده‌نى تێیدا بوونه قوربانى ئه‌و جه‌نگانه، که ده‌بوایه میدیا وه‌کو ئه‌رکێکى نیشتیمانى پاڵێشتى کورد و هێزه کوردییه‌کانیان بکردایه، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه کار بۆ ده‌زگاکانى میتى تورکیا و ئه‌جێندا و ئامانجى حکومه‌تى تورکیا بکه‌ن، ئه‌وه ته‌نیا پێچه‌وانه‌ی یاسایى کارى ڕۆژنامه‌وان نییه، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و که‌ناڵه سزاى یاسایى بدرێت و غه‌رامه‌ى ماددى بکرێت هه‌تا ده‌گاته بڕیارى داخستنى که‌ناڵه‌که.
چونکه میدیا له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا کارى له پێشینه‌یان ره‌چاو کردنى لایه‌نى نیشتیمانى و ئه‌خلاقییه، به‌ڵام له هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا وه‌ک دروشم به کاریده‌هێنن، له‌کاتێکدا که میدیا له قه‌یرانى جێبه‌جێکردنى ئامانجى ده‌زگاى میتى تورکیدایه، حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تیش هیچ هه‌ڵوێستێکى دیاریان نه‌بوو، له کاتێکدا هه‌زاران که‌س ئاواره بوون و باروگوزه‌رانیان له دۆخێکى مه‌ترسیداردایه و وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه میدیاى کوردى و حیزبه کوردییه‌کان بوێرانه هه‌ڵوێستى خۆیان دهربرن و به ڕاى گشتى و جه‌ماوه‌ره‌که‌یان بڵێن که دژى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى تورکیان، نه‌ک ئه‌مه نه‌کرا، به‌ڵکو هه‌ندێکى حیزبى باشورى کوردستان خۆیان به به‌شێک له جێبه‌جێکارى ئهجێندارى تورکیا ده‌زانن و کاریان بۆ ده‌که‌ن و ده‌رگایان بۆ ده‌که‌نه‌وه بۆ هاتنه نێو خاکى هه‌رێمى کوردستان و بنکه و باره‌گایان هه‌بێت.
کورد جگه له‌وه‌ى به‌کارهێنراوى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و روسیا و ئێران و تورکیایه، هیچى دیکه نیه و هه‌موویان کار بۆ له ناوبردنى کورد و بچوککردنه‌وه‌ى ده‌که‌ن و دژایه‌تى ده‌وڵه‌تى کوردى ده‌که‌ن، که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ریفراندۆمیان به مه‌سعود بارزانى کرد و کوردستانى باشورى به‌م دۆخه‌ى ئێستا گه‌یاند و له‌ئێستاشدا کار بۆ ئامانجه‌کانى دیکه‌ى تورکیا ده‌که‌ن و دیدار و ووتاره‌کانى سه‌رکرده‌کانى تورکیا ده‌گوێزنه‌وه و باسى سه‌رکه‌وتنه‌کانیان له‌عه‌فرین ده‌که‌ن.
بۆیه پێم وایه به‌شێک له که‌ناڵه کوردییه‌کان و زۆرێک له حیزبه‌کانى باشور، جگه له بارگرانییه‌ک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و جه‌ماوه‌ر هیچى دیکه نین، په‌رله‌مانێکى کارتۆنى و حکومه‌تێکى خاڵى له ئه‌خلاق و به‌ڵێن و حیزبى به‌کرێگیراوى باشور، که جێبه‌جێکارى ئامانجى وڵاتانى دراوسێ و ده‌زگا و ئاژانسه هه‌واڵگرى و سیخورییهکانن، هیچ قازانجێکى ئابورى و نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیان نییه، بۆیه ده‌بێت دواجار جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکانى نیشتیمانپه‌روه‌ر به‌رگری له خاکى کوردستان بکه‌ن و کۆتایى به تاکڕه‌ویى حیزبى و میدیایى بهێنن و میدیا بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر پیشه‌یى و جێبه‌جێکردنى ئێتیک و ئه‌خلاقى کارى رۆژنامه‌وانى له باشورى کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست