کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانى، لە نێوان سیاسەتى برسیکردنى خەڵک و ئەنجامدانى ریفراندۆم دا

Sunday, 18/06/2017, 1:15


 پەرلەمانى کوردستان کە ناوەندێکى شەرعییە، بەبریاری مەسعود بارزانى و حیزبەکەى ماوەى زیاتر ساڵێکە لە کارخراوە، لەکاتێکدا نوێنەرى سەرجەم لایەنەکانى تێدا بوو کاریان بۆ پێداچوونەوە بە یاساى سەرۆکایەتی هەرێمدا دەکرد، کەچى بە بریارێک رێگا نەدرا سەرۆکى پەرلەمان لە بازگەى دێگەلەوە بچێتە سنورى هەولێر.
 لەدواى رێگریکردن لە سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، چەندین کۆبونەوەى پێنچ قۆڵىو چوار قۆڵىو دواتریش کۆبونەوەى سێ قۆڵى ئەنجامدرا، بەڵام سەر ئەنجام هیچ کام لە کۆبونەوەکان نەگەشتە ئەوەى گەورەترین ناوەندى شەرعى هەرێمى کوردستان کار بکرێتەوە، چونکە لەوێوە دەستبرا بۆ پێداچونەوە بە یاسایى سەرۆکایەتىو رێگریکردن لەوەى کە تاکە کەسێک لە سەرووى یاساوە بێت.
 لەکاتێکدا ئێستا پەرلەمان تەنیا مەرجەعى شەرعییە لەهەرێمى کوردستاندا، بەڵام لەلایەن مەسعود بارزانى کە ماوەى سەرۆکایەتییەکەى بەسەرچووە بەهاوبەشى پارتىو یەکێتى لەدواى کۆبونەوەیاندا پێیان وابوو کە بریارێکى زۆرباشیان داوا کە لەبەرژەوەندى باشتر کردنى دۆخى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوەى دەبێت بڕیارى لەسەر بدرێت ناچارکردنى بارزانییە بە دەست بەردارکردنى کورسییەکەىو هەڵبژاردنى کەسێکى دیکە کە نوێنەرى ڕاستەقینەى گەل بێت.
 لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێت کەسایەتییەکى وەک د. یوسف بکرێت بابەتێک کە رێز لە دۆخى خەڵک نەگرێت کە بە هۆى ململانى نێوان دەسەڵاتى دوو بنەماڵە لەهەرێمى کوردستان خەڵک باجى بدات، بۆیە کاتى ئەوش هاتووە ئیتر ڕاى گشتى قسەى هەبێتو قبوڵ نەکرێت نەک تەنیا شەخسێکى وەک بارزانى، بەڵکو هیچ کەسێکى دیکە مافى میللەتێک ببەستێت بە کەسێکەوە کە شەرعییەتى لەگەلەوە وەرگرتووە.
 بەڕاستى جێگەى پرسیارە کە ئایا سەرۆکى پەرلەمان هیندە ترسناکو کایگەرە بۆ سەر بنەماڵە بارزانى کە رێگرى لێ دەکەن، ئایا کەسانى شەرعى دەبێت لەکار بخرێتو کەسانى ناشەرعى کە ئێستا هەرێمى کوردستان بەرێوە دەبەنو دۆخێکیان بۆ خەڵک دروستکردووە کە بەردەوام بەرەو خراپبوون دەچێت، بۆیە دەبێت حیزبەکانى هەرێمى کوردستان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخێکدا بکەن کە بە هەموو لایەنەکان دروستکراوە، دەکرێت میللەتیش لە دۆخێکى وەهادا بڕیارى خۆى هەبێت بە زەبرى هێز، یان دەنگى گەل.
 ئەوەى لەئێستادا هەواڵى گەرمى نێو میدیاکانە، بابەتى ریفراندۆم (گشتپرسى)یە، کە بارزانى کار بۆ ئەوەى دەکات لەسەر ەستى خۆى سەربەخۆیى رابگەینێت کە پێم وایە بەم ئەقڵەوە خەونە بێتەدى، چونکە بەڕاستى بابەتێکى واها هەستیارو خەونى لە مێژینەى گەلى کورد بە خەڵکانى نەخوێندەوارو ناشەرعى ناکرێت، ئەوەى دەبێت بریار لەسەر مەسەلەى ئەنجامدانى ئەو بابەتە بدات، پەرلەمانە کە نوێنەرایەتى خەڵکى کوردستان دەکات، نەک تاکە کەسو بنەماڵەو حێزبێک کە بۆ موزایەدەى سیاسى بەکاربهێنن.
 دواجار مەسعود بارزانى لە کۆبونەوەى بەشێک لەلایەنەکانى هەرێم لە رۆژى 7ى حوزیرانى 2017 دا رۆژى 25ى ئەیلولى بۆ ئەنجامدانى ریفراندۆم دیاریکردو و 6ى تشرینى دووەمى 2017ى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى پەرلەمانو سەرۆکایەتى هەرێم دەست نیشان کرد، بەڵام پرسیارى گرنگ ئەوەیە ئەوەى بارزانى ئدیعایى بۆ دەکرد بۆ ڕاگەیاندنى سەربەخۆییە، یان تەنیا بۆ دروست کردنى فشارە لەسەر حکومەتى عێراق، لەکاتێکدا ئەوەى بارزانى باسى لێوە دەکرد کە گوایە ئەمریکاو بەریتانیاو ئەڵمانیاو روسیاو تورکیاو ئێرانو چەندین وڵاتى دیکە پاڵپشتى سەربەخۆیى هەرێم دەکەن، لەدواى 24 کاتژمێر دژایەتى خۆیان راگەیاندنو دەڵێن لەگەڵ یەک پارچەیى خاکى عێراقداین.
 بۆیە من پێم وایە ئەوەى بارزانى دەیکات بۆ پرسى سەربەخۆیى نیە، بەڵکو تەنیا بۆ پەردە پۆشکردنى پارەى دزراوى میللەتەو لەبیربردنەوەى گرێبەستە نەوتییەکانەو شاردنەوەى دەسەڵاتى ناشەرعىو دەستبەردارنەبوونى لەکورسى دەسەڵاتو بەکارهێنانى کارتى فشار دژى بەغدادو درێژکردنەوەى سیاسەتى برسیکردنى خەڵکە، ئەگەر نا جوڵاندنى مەسەلەى سەربەخۆیى هیچ ئەنجامێکى نابێتو کوردیش لەسەردەمى حوکمرانى ناشەرعى مەسعود بارزانیدا نابێتە خاوەنى سەربەخۆیى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە