- لە کاتێکدا ئێمە هێشتا لەناو پێخەفەکانماندابووین ،بە لەرزۆکی هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی پەنجەرەکە گاڵە بدات،لەبەر دیدەم نەساخ دیاربوو.بە ڕوونی ڕەنگو رووی سپی سپی هەلگەڕابوو،وەها هەنگاوی هەلدەهێنایەوە وادیار بوو هەموو جوولەیەک ئازاری دەدا.بۆیە پرسیم:
-"ئەوەچیتە جگەرگۆشەکەم؟"بێ وڵام مایه .
-"كه واته بگه رێوه ناو جێگاكه ت!"سهرێكی رهوهشاند"هه مووشتێك ئاساییه"
-"توبگه رێوه ناو جێگاكه ت،هه ركه خومگوری دێمه لات"
کاتێک هاتمە خوارەوە،ئەو خۆیگۆری بوو لەبەردەم ئاگردانەکە هەڵکروشام بوو،چاوی لەسەر ئاگرەکە هەڵنەدەگرت.ڕەنگوڕوخساری هەلبرزکاوی هەر ئەوە بوو کوریژگەیەکی نوساڵی نەخۆش دیاریدەدا،دەستم لەسەر تەوێڵی دانا زانیم لەرزوتایەکی بەهێزی هەیە.پێمگووت:
-"تۆ نەخۆشی تاکایە بەگەڕێوە ناو جێگاکەت!" بێ دواکەوتن وڵامی دامەوە"ناهیچم نییە"
هەر کە دکتۆر هات پلەی گەرمی پێوا،پرسیم.
"به رزی پلهی گه رمیه كه ی چهنده"؟
-تەرمۆمترەکە دەڵێت"سەدو دوو"سێ جۆرە گەچۆکی جۆراو جۆری دانا، لەگەل ڕێنمایی چۆنیەتی بەکارهێنانیان،ئەو کە پسوولە زیاتر دەرمانی دژە ڕەوانییە،بەلام ئەوەیان بۆ دابەزاندی لەرزوتاوبەرزی پلەی گەرمایە بە لەز،سێهەمیان ڕەنگ شینباوەکە بۆ نەهێشتنی ترشەڵۆکی ناو گەدەیە،بەکتریا تەنها بە وجۆرە لەناو دەچێ.ئەگەر تایەکەی لە سەدو چوار زیاتر بەرز نەبێتەوەو تووشی هەوکردنی سییەکان نەیەت..مەترسی لە سەر ژایانی نابێت.
ئەوکاتی دکتۆرم بەڕێکردو گەڕامەوە ژوورەوە،تێبینیەکانم لە سەر پەرە کاغەزێک ،ڕێژەی بەرزی پلەی گەرماو چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمانەکان تۆمارکرد . بە دزە نیگایەک دیتم زۆر بە بێ تاقەتی لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتبوو،بۆدلنەوایی کردنی پرسیم :
-"ئارەزوو دەکەی شتێکی سەرنجڕاکێشت بۆ بخوێنمەوە" پاش کەمێک چاوەڕوانی گووتی"ئهگه رده توانی فهرموو"
کەوتمە خوێندنەوەی چیرۆکی چەتە دەریاییەکانی <هۆوارد پایلز١*>بەروونی دیتم مەیلی بە لای بیستنی چیرۆکەکە نیە،بۆیە بە هێواشیەکەوە پرسیم:
-"رۆڵە ئێستا چۆن هەستدەکەی،باشتری؟" وڵامەکەی ئەمەبوو"ئێستاکەش وەکو پێشترم"
بە ئارامی لەسەر لێواری چرپاکە ی دانیشتم و بۆخۆم بێدەنگ کەوتمە خوێندنەوەی چیرۆکەکە هەتا کاتی پێدانی دەرمانەکانی.لە دیدەی من ،دەبوایە زۆر دەمێک بێت لەخەوڕاچووبا،بەڵام بە دزە نیگایەک بۆمدەرکەوت،داڵغەیەکی وەهای بە لێواری چرپایەکەوە لێدابوو،ڕوخساری پەرێشانییەکی پێوەدایاربوو،بۆیە بە پەرۆشەوە تکام لێکرد.
-"ڕۆڵە بۆ هەوڵنادەی سەرخەوێک بشکێنی،کەنگێ کاتی بەکارهێنا نی دەرمانەکانت هات،ئاگادارت دەکەمەوە؟"
-"نا حەزدەکەم بە ئاگابم!"پاش ووچانێک ئەوەندەشی خستە سەرێ،باوکە پێویستناکات ئێشکگری من بیت کە دەزانی جارس دەبیت.
نا،نا بە هیچ شێوەیەک لە بەر شانانم ناخۆش نیە،بەڵام لەگەڵ دووبارە کردنەوەی هەمان شت،بیرم بۆ ئەوە چوو ئەو دەرمانانەی لە کتژمێری یانزە بە ڕێژەیەکی زۆر دام پێی کاریگەری لەسەر درووست کردوە. پاش چواروانیەکی کەم بۆ ئارامکردەنەوەی هەستام چوومەدەرەوە .لەگەل یەکەم چرکەی ڕووبەڕوبوونەی کزە بایەکی سارد،زانیم ڕۆژێکی هەتاوی ساردی بەستەڵەکە،هەرچی درەختو گژوگیاو دنیا هەیە نەک لەژێر بەفرێکی ئەستووردا بزرببوون ،بەڵکو کەژوکێوبەتەواوی بەستبووی.بۆپیاسیەکی دوورو درێژ سەگە ئێرلەندیە بچکۆلەکەم بوو بە هاوەڵم.بەسەر پردێکی بەستوودا پەرینەوە.کەمێک لەولاترەوە ڕووبارە کە ی بەرماڵان یەکپارچە شەختەبوو،لە کاتی پەرینەوە بەسەریدا چەند جارێک سەگۆکەکەم خلیسکی بردوو خۆی بۆ نەگیرایەوە،بۆ یارمەتیدانی بۆخۆشم دووجارە بەدژواری بەربوومەوەو تاپرکەم لەدەستپەری.هه ر چونێک بێت گەیشتینە دارستنانێکی چڕ،لەوێ دەستمان بە ڕاوکردن کرد،چەند گردۆڵکەیەکامانبری،چەند جارسەروخوارمان کرد ،هەتا توانیمان لە ژێر ساباتێک پۆلێک سووێسکە هەڵبفڕێنین ،زۆر بە ئاستەم توانیم دواناین لێ بپێکم ...ئەوانی کە بە سەر لێشێواوی بەر دارو بەردو لقی دەرختەکان کەوتن،بیرم کردەوە بۆ ڕۆژانی داهاتوو زۆر ماون بۆ ڕاو کردن.کە گەڕامەوە ماوەلەوە بۆ پرسیارکردنی باردودۆخی کووڕەکەم،ئاگادارییان کردەمەوە لەسەر خواستی خۆی ڕێگا بە کەس نادات سەردانی بکات.بە بێ گووێدان بەو قسانە ،یەکسەر ڕووم لە ژوورەکەی کرد،چۆنم جێهێڵابوو هەروابوو،ڕەنگوڕوخساری سپی هەڵگەراو ڕوومەتەکانی سوور سوور بە ئاماژەی لەرزوتایەکی بەهێزنیشانیدەدا.نیگاکانی هەر وەکو سەرنجەکانی پێشدانی بەدگوومانیان لێدەباری،لە لایەکی چرپایەکەیەوە ،کەوتمە پێوانی پلەی گەرمای،
-"پلەی گەرمیم چەندە؟"
-"نزیکەی سەدە!"زۆرباشە،بە سەرسامیەوە پرسی ،بە لام پێش ئێستا نزیکەی سەدوو دوو نیو بوو،
-"سەدوو دوو،کێ ئەوەی گووت؟"بە بێ سەیرکردنم "دکتۆرەکەم"".پلەی گەرمیت زۆر باش و ئاساییە.هیچ پێوویست بە خۆ ناڕەحەتکردن ناکات."نا،هیچ خۆم نارەحەت نەکردەوە،بەڵام دەبێت بەردەوام بیری لێبکەمەوە.پێمگووت" نا هیچ بیری لێمەوەکەوە،بارودوخی تەندروستیت بە شێوە سەختیەنیە."کەمێک خۆی خڕکردەوە"نا بەهیچ شێوەیەک بەو قوورسیە وەرم نەگرتووە".قلە حەبێکم داپێی لەگەل گڵاسێک ئاو"،ئەوە قووتدە باشتر دەبیت"
"لەوباوەڕەیدا یارمەتیم بدات بۆ چاکبوونەوە""بە دلناییەوە ئازیزم"،دووبارەدەستم دایە کتێبەکەی "چەتەکانی دەریا"،کەوتمە خوێندنەوەی بەڵام سەرنجمدا لەگەڵم دانییە،بۆیە لەلایەکەوە دامنا.
-"بەبڕوای تۆ کاتژمیری چەند دەمرم.؟"
-بەسەرسامییەوە پرسیم "،دەڵێ چی...؟"هەمان شتی دووبارە کردەوە"پرسیم چەند کاتم ماوە بۆ ئەوەی مەرگی خۆم ببینم!."پەشۆکام"ئەوە چیت بەسەر هاتووە،تۆ نامریت""با با زۆرم نەماوە،بەباشی گووێ بیستی دکتۆربووم کاتێک گووتی پلەی گەرمی لەسەرووی سەدوو دووە."زوو بەرپەرچیم دایەوە" قسەی پروپووچ و بیری نابەجێ کەس بە پلەی گەرمی سەدوو دوو نامرێت".
"بە تەواوی دەزانم وایە،لە خوێندنگەی فەرەنسە،کوورەکان پێیانگووتم،هه ر کە سێک..بەبەرزبوونەی پلەی گەرمای جەستەی هەتا سەدو دوو،شانسی ژیانی نییە".وای تێگەیشتم تەواوی ڕۆژە کە ،لەکاتژمێری نوی بەیانیەوە چاوەڕوانی مەرگی خۆیکردوە."ئاخ ئازیزەکەم دۆستە دێرینەکەم.رۆڵە گوناهەکەم.ئەتۆ نامری ئەوەی دەیلێی وەکو پێوانی کلۆمەترو مایل وایە*2".جۆرێکیان کە نەوەدوهەشتی نیشاندا دەکاتەسیوحەوت، ئایەدەزانی ئێمە چەند کلۆمەترلە کاتژمێرێکدا بە ئۆتۆمبێل دەبرین ،ئەگەر هاتوو حەفتامیلمان بڕیبێت.کەمێک بیریکردوە،بزەیەکی خۆشکەوتە سەر لێوەکانی
-"ئاخ !تۆ دلنیایی لەو زانیارییەت"،بە دلناییەوە.لەگەڵ ئەو وڵامە ، بەرە بەرە گرژی دەموچاوی ڕەوییەوە،هەستی ئارامی لەتەواوی ڕوخساری بەدیار دەکەوت.ڕۆژی دوای بەتەواوی ساخ بۆوە.بەڵام بەردەوام لەسەر بچکترین پێشهات هەنسکی دەدان.
هۆوارد پێلس..گەورە نووسەری ولایەتە یەکگتوەکانی ئەمەریکا.„Howard pyles*“١
لەساڵی ١٨٥٣ لە ولایەتی ویلمینتۆن لەدایک بووە،لە ساڵی ٩.١١.١٩١١لە فلۆڕەنسای ئیتاڵیا لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوای کردوە،خاوەنی دەیان شاکاری جیهانیە،ناودارترینیان (ڕۆبنهود)(،چەتەکانی دەریا)یە.
٢"یەک میل..دەکاتە١ کلۆمەترو٦٠٧مەتر.
هانۆڤەر ٢٢،١٢،٢٠١٧
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست