Tuesday, 24/10/2017, 5:33
ئێمەی میلەتی کورد ڕابردویەکی زۆر ناخۆشمان لەگەڵ پارتی و یەکێتی دا بەڕێکردوە بەڵام میلەت هەمووی بیرچۆتەوە و ئەو جوت حیزبەش بەردوام شەرعیەتیان بە خیانەتەکانیان داوە لەپیش چاوی لایەنگرەکانیان بەرگێکی نیشتیمان پەروەریان بەبەریدادوریوە.
خیانەتی ساڵی 1966 جیابونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی لەمەلامستەفا ، جەلال تاڵەبانی پاڵی دایە حیزبی بەعس دژی مستەفا بارزانی .
خیانەتی ساڵی 1974 ئاشبەتاڵەکەی مەلا مستەفا کەئەوکات مستەفابارزانی هەرەسی بەشۆڕش کردو بوو بە داردەستی ایران و ساواک کەلەو ماوەیەدا چەندین کاری قێزەونی دژی کوردانی ڕۆژهەڵات ئەنجامدا .
کارەساتی هەکاری ئەویش یەکێکە لەخیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی دژی جوڵانەوەی شۆڕشی کورد و بەپشتیونی ئێران و تورکیا کردی کەچەندین پێشمەرگەو سەرکردەی یەکێتی تیایدا بوە قوربانی و خەسارەتێکی گەورەبوو بەر شۆڕشی کورد کەوت لەو کاتەدا ، تیایدا چەندین سەرکردە بەدڕندانەترین شێوە شەهید کران .
خیانەتی یەکێتی لەساڵی 1995 بۆ ساڵی 1996 بەرامبەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەنێوان ئەودوساڵەدا بەهاو کاری جمهوری ئیسلامی ئێران یەکێتی پەلاماری بارەگایەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی دا لەگوندی سوسێی سەربەشارۆچکەی پیرەمەگرون و تەوای پێشمەرگەکانی ئەو بارەگایەی شەهیدکرد و کەل و پەلەکانی نێو بارەگاکەشی تاڵان کرد کەچەندان ژن و منداڵی تێدابوو .
هەرلەو سەروبەندە دا پاسداری ئێرانی هێنایە سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی ئێران لە شارۆچکەی کۆیە و تەواوی بارەگاکانی ئەو حیزبە کەوتنە بەر تۆبارانی سوپای پاسدارانی ئێران .
خیانەتی 1996 واتە خیانەتە مەزنەکەی 31 ئاب لەپێناو دەسەڵاتی خۆی و بنەماڵەکەیدا مەسعود بارزانی دەبابە و حەرەس جموری بەعسی هێنایە وە کوردستان بۆ وەدەرنانی چەکدارانی یەکێتی لەهەولێر و سلێمانی هەرلەوساڵەدا چەندین جار فڕۆکەو ئەرتەشی تورکی هێنا بۆ لێدان لەبنکەو بارەگاکانی pkk و لێدان لەهێزەکانی یەکێتی .
لەساڵی2000 دا جارێکی تر یەکێتی بۆڕازی کردنی تورکیا پەلاماری گەریلاکانی پارتی کرێکانی کوردستان pkk ی دا لەبناری قەندیل و چەندین پێشمەرگەو گەریلاتێدا بوونە قوربانی کەزۆرترین قوربانی بەر چەکدارەکانی یەکێتی کەوت و چەندین کوڕی گەنج لەو شەڕەدا کوژرا .
خیانەتی شەنگال کارەساتی شەنگال یەکێکە لەخیانەتە گەورەکانی سیاسیە کانی کورد بەتایبەتی مەسعود بارزانی کەلەپێناوی سیاسەتەکانیدا بێ تەقە ناوچەی شەنگالی دایە دەست چەکدارانی داعش کە گەورەترین کارەساتی مرۆی لێکەوتەوە ،لەوخیانەتە مێژویەدا هەزاران هاوڵاتی کورد ئاوارەبوون و سەدان کەس تێیدا کوژراو ،سەدان کچ و ژنی کورد دەست درێژی سێکسیان کرایە سەر و کران بەکۆیلە و کەنیزەک .
ئەم دوو حیزبە خاوەنی چەندان خیانەتی تری ناو خۆین ، هەر لەدزینی قوتی خەڵک و سامانی وڵاتەوە هەتا کوشتنی هاوڵاتیان و فڕاندن و تیرۆر کردنی چالاک وانان و ڕۆژنامەنوسان و زۆر کاری قێزەونی تریش کە ئەگەر بێت و بینوسیتەوە بەچەندان کتێب تەواو نابێت .
تازەترین خیانەتی دوو قۆڵی یەکێتی و پارتی کەلەمێژوی دروست بونیانەوە تاکو ئێستا بەتاکە خیانەت دائەنرێت کەهەردوکیان بەیەکەوە ئەنجامیانداوەو ئەوەیە کە نزیکەی نیوەی خاکی کوردستانیان بێ شەڕ چۆڵ کردو دایانەوە دەست حکومەتی عێراق کە چەندین پێشمەرگە تێدا بوە قوربانی و بەهەزاران هاوڵاتی تێدا ئاوەرەبوون و چەندین ماڵ و دوکانی هاوڵاتیانی کورد سوتێنران و تاڵان کران .
ئێستاش بۆ داپۆشین و پەردە پۆشکردنی خیانەتەکانیان و بەلاڕێدا بردن و چەواشە کردنی خەڵکی کوردستان ، سەرانی پارتی و یەکێتی یەکتری بەخیانەتکار تۆمەت باردەکەن و هەریەکەیان خۆی وەک نیشتیمان پەروەر و پاڵەوان وێنا دەکات ،بەڵام ئەوەی مێژوی ئەو دوو حیزبەی خوێندبێتەوە و بینبێتی تێدەگات و دەزانێت کە پارتی و یەکێتی بەشیری ناپاکی پەروەردە کراون و خیانەت لەخوێنیاندایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست