خۆپیشاندان بۆ بارزانی ناکەین ئەچین بۆ دیسکۆ
Saturday, 21/10/2017, 17:36
مەسعود بارزانی هەرگیرز بڕوای بەخۆپیشاندان و گردبونەوەی جەماوەری نەبووە ، لەوەتەی ئەم پیاوە سەر شێتە هەیە تەنها بڕوای بەشەڕ و کوشتار و داپڵۆسین بووە ئەویش بەپاڵپشتی سوپای بێگانە .
لەوکاتەوەی هاوڵاتیانی کوردستان گرد بونەوە و خۆپیشاندانیان بۆ داواکردنی مافە سەرە تاییەکانیان کردوە ، لەلایەن حکومەتۆکەکەی خێڵی بارزانەوە بەگرتن و لێدان و کوشتن وەڵامی هاو نیشتیمانی یانیان داوە تەوە ، خۆپیشاندانەکانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دوای حیزبەکەی مەسعود وەڵامی بەردی بەبیکەیسی دایەوە ، لەوماوەیەدا چەندین خەڵکی سڤیل و گەنج و منداڵیان شەهید کرد .
لەماوەی حکومڕانی یەکێتی و پارتیدا چەندین جار هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە بەڵام هەمیشە بە تێهەڵدان و کوشتن و ڕاونان و بەزەبری هێز بڵاوەیان پێکراوە
کاتێک خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لەشاری سلێمانی کاتێک هاوڵاتیان هاتونەتە سەرشەقەمام خۆپیشاندانیان کردوە و داوای موچەو کارەبا و ئاویان کرد لەجیاتی مەسعود گوێیان بۆبگرێت و بەدەم داواکاریەکانیانەوە بچێت لەتیڤیەکانیەوە گاڵتەی بەو خەڵکە دەکردو دەی گوت هەڵپەڕن خەبەرا بێژن چدەکەن بیکەن هیچ حسابا لۆ هێوە نایەتاکرن !
لەوکاتەشەوەی بەزمی ڕیفراندۆمی گەرمکردوە جگەلەوەی تەوای وڵاتانی جیهان و ناوچەکە و زۆر ێک لە ئێمەی خەڵکی کوردستان تکامان لێکردوە کە ڕیفراندۆم نەکات چونکە ئەنجامەکەی باش نابێت و خەڵکی هەژار و کوڕی فەقیر تێدا زەرەر مەند دەبێت .
بەڵام مەسعود سواری سەری خۆی بوو ڕیفراندۆمی کرد و لەبەرامبەریشدا هەموومان ئەنجامەکەیمان بەچاوی خۆمان بینی .
دوای ئەوەی فڕۆکە خانە و سنورەکان و لایەک لەخاکی کوردستانی لەدەست دا و بوە هۆی ئاوارە بونی خەڵکی ناوچەدابڕاوەکان و شەهید بوونی چەندین پێشمەرگە ، دوای ئەوەی حیزبەهاوپەیمانەکانی خۆی و تەواوی وڵاتانی جیهان پشتیان تێکرد و لەسەری نەهاتنەجواب
لەتازەترین بەیان نامەیدا کە پڕێتی لەکوڕوزانەوە تێیدا داوای کردوە کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان و مانگرتن ئەنجام بدەن لە ئەمریکا و ئەو روپا ،
بۆیە ئێمەش باش دەزانین کە بارزانی دەیەوێت ئێمە بەکار بهێنێت بۆ مانەوەی خۆی و داپۆشینی شکستەکانی و مانەوەی لەدەسەڵاتدا چونکە خۆری تەمەنی سیاسی بارزانی لەئاوا بوندایە .
بۆیەپێی دەڵێن ئێمەش ئێستا خۆپیشاندان ناکەین چونکە خۆت ئامۆژگاریت کردوین کەلەجایاتی خۆپیشاندان هەڵپەڕین
لەتاراوگەش ئەگەر بمانەوێت هەڵپەڕین پێویستە بچین بۆ دیسکۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست