بۆ مەسعود بارزانی خۆت بکوژە
Tuesday, 17/10/2017, 16:51
دەهۆڵ کوتانی مەسعودبارزانی بۆ دەوڵەتی کوردی لەوکاتەوەی شەنگالی ڕادەستی داعش کردوە و بەدیاری کراوی کە خاڵە هۆشیاری لەسەر دزی دەرکرا گوێی هەموومانی کاس کردوە .
ئەوەی مەسعود بانگەشەی بۆ دەکرد جگە بۆ داپۆشینی خیانەتی خۆی و بنەماڵەکەی بەرامبەر میلەتی کورد و کوردستان زیاترنیە .
ئەم پیاوە لەپێناو مانەوەی خۆی و ماڵباتەکەی زۆر ترین خیانەتی بەرامبەر میلەتەکەی خۆی کردوە.
لەدوای ئاش بەتاڵەوە و کاتێک جڵەوی پارتی کەوتەدەست مەسعود بارزانی جگە لەخیانەت و بەکوشت دانی ڕۆڵەی کورد و دزینی قوتی خەڵکی کوردستان هیچ خێرو بێرێکی بۆ کورد نەبووە.
مەسعود بارزانی لەوەتەی هەبووە سەری بەکۆشی هەموو وڵاتێکی دەرەکیدا کردوە تاوەک و خۆی بگەیەنێتە دەسەڵات و لەپاڵ ئەوەشدا بنەماڵەکەی بەدزینی باجی خاڵەسنوریەکان و نەوتی کوردستان دەوڵەمەند بکات و ژیانێکی شاهانەیان بۆدەستەبەربکات .
لەدوای ڕاپەڕینەمەزنەکەی خەڵکی کوردستانەوە مەسعود بارزانی چەندین خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوایەتی ئەنجام داوە لەوانە شەڕی براکوژی ،هێنانی تانک و فڕۆکە و ئەرتەشی تورک بۆسەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان .
مەسعود خاوەنی خیانەتی 31 ئابە کە دەبابەو حەرەس جمهوری بەعسی پەلکێش کرد بۆ هەولێر تا هێزەکانی یەکێتی پێ وەدەرنێت .
کارەساتی شەنگال و ڕادەست کردنی ژنان و کچانی کوردانی ئێزدی بە داعش خیانەتێکی تری مەسعود بارزانیە کە پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانیەوە .
ئەنجامدانی کودەتا بەسەر پەرلەمانی کوردستاندا کە تاکە دامەزراوەی شەرعیە لەپێناو کورسیەکەی خۆیدا یەکێکی ترە لەو خیانەتانەی کە لەدەنگی خەڵکی کوردستان کردویەتی .
کوتانی دەهۆڵی دڕاوی ڕیفراندۆم و خەڵەتاندنی خەڵکی کوردستان بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی کەزۆر بەی وڵاتانی زلهێز و دراوسێ لەگەڵیدانەبوون و داوایان لێکرد ئەنجام نەدرێت و لەمەترسیەکانی ئاگاداریان کردەوە بەڵام گوێی نەگرت وتی خۆمن شێت نەبووم لەخۆمەوە ئەم کارەبکەم وتی دوای ڕیفراندۆم دەوڵەت دروست دەکەم
وتی ( ئەگەر خێری پێوەبوو ئەوا بۆخەڵکی کوردستان و وەئەگەر خێری پێوە نەبوو ملم لەموو باریکترەو بڵێن ئەم کابرایە شێت بووە ) بەم قسە پوچانە پرۆسەکەی ئەنجامدا .
بەڵام ئەوە ئێستا بەچاوی خۆمان دەیبین کە ڕیفراندۆمەکەی بارزانی جگە لەخیانەتێکی تر بەتامی ئاش بەتاڵ و 31 ئاب و کارەساتیێکی تری وەک شەنگال هیچ خوێندنەوەیەکی تر هەڵناگرێت ،چونکە بێ بەرگری کەرکوک و بیرەنەوتەکانی ڕادەستی حشدی شەعبی کردەوە و کۆمەڵێکی تر لەکوڕی فەقیری کردە قوربانی حەزەکانی خۆی .
بۆیە سیاسەتی مەسعود کۆتایی پێهاتوە نە لەدەرەوەی کوردستان و نەلەناوخۆ هیچ بایەخێکی نەماوە بۆیە ئەگەر تۆسقاڵێک غیرەتی تیامابێت و بۆئەوەی ناوی بمێنێتەو لەبەرامبەر ئەو هەموو خیانەتەی لە بەرامبەر میلەتەکەی خۆیدا کردویەتی خۆی دەکوژێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست