شاسوار چی پێدەکرێت ؟
Tuesday, 03/10/2017, 22:11
شاسوار عبدول واحید قەوارەیەکی سیاسی بەناوی (نەوەی نوێ )بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند .
هەرچەندە ئاماژەکان پێمان دەڵێن کەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم ناکرێت و داوادەخرێت بەڵام گریمان کراو لیستەکەی شاسواریش بوە براوەی یەکەم و زۆرترین کورسی پەرلەمانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد ،بەڵام دواتر چی پێدەکرێت ؟
پارتی بەجۆرێک خەباتی دیموکراسی و پەرلەمانی بێقیمەت کردوە کەهیچ کەسایەتی و سیاسیەک لەڕێگای خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیەوە ناتوانن شکۆی شکێنراو بو پەرلەمان بگێڕنەوە .
لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردودا خەباتی مەدەنی و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان مان بینی کەنەیان توانی هیچ لەو جەنگڵستانە بگۆڕن و شکستیان لە خەباتی سیاسی و مەدەنیدا هێنا ئەوەتا تائێستاش لە حکومەتیش و لەپەرلەمانیش پەراوێز خراون .
ئاخر لەکوێی دنیادا بووە حیزبێک خاوەنی پێنج سەدهەزار دەنگدەربێت و گوێیی لێنەگیرێت .
ئەوەی ئێستا خەڵکی کوردستان پێویستی پێیەتی شۆڕشی چەکداری و ڕاپەڕینی سەرتاسەریە بۆ کۆتیهێنان بەحکومی بنەماڵەو دیوەخان نەوەک کردنەوەی دوکانی سیاسی نوێ .
لەکوردستان دەنگدان و هەڵبژاردن تەنها یاری یەکی گاڵتە جاڕیەو هیچی تر ، بۆیە لیستەکەی شاسواریش نیو هێندەی لیستەکەی نەوشیروان مستەفا کاریگەری نابێت بۆ سەر یەکێتی و پارتی ، بۆیە ئەوەی شاسوار دەستی داوەتێ تەنها ئاسنی سارد کوتانە لەبەرمبەر یەکێتی و پارتیدا .
بزوتەوەی گۆڕان خاوەنی نزیکەی پێنج سەد هەزار دەنگەدەرە و خاوەنی چەندین کەسایەتی سەربازیە بەڵام خۆپیشاندانێکی جەماوەری پێ ڕێکناخرێت و ناتوانێت شەقام بجوڵێنێت ، ڕۆژانە دەبینین چەندێک سوکایەتی بەهەڵسوڕاو هەواداران و تەنانەبە نوخبەی بزوتنەوەکەشدەکرێت بەڵام هەربێدەنگن .
ئەوەتا خۆ ئێستا بەناو پەرلەمانمان هەیە کە شەرعیەتی لەخەڵکی کوردستانەوە وەرگرتوە بەڵام تازە بەتازە مەسعود بارزانی سەرکردایەتی سیاسی کورستانی- عێراق ی دامەزراند کەتەنها بەرەی کوردستانیەکەی جارنەو ناوەکەی گۆڕاوە !
هەمووتاکێی کورد دەزانێت کە یەکێتی نیتیشتیمانی لەڕوی نفوس و کورسی پەرلەمانەوە زۆر کەمترە لەگۆڕان وە لەهەڵبژردنەکانی پێشودا تەواوی زۆنی سەوزی لەبەرمبەر لیستی گۆڕندا لەدەست دا بەڵام لەبەرئەوەی هێزی چەکداری هەیە حیزبێکی دەسەڵاتدارە ئەوەتا حکومی لایەک لەکوردستانی لەدەستدایە و بڕیار بەدەستە .
بۆیە هەر قەوارە و لیستێک لەژێر ناوی دیموکرسی خەباتی مەدەنی بۆ بەگژاچونەوەی نادادی و یەکسانی خۆی ڕابگەیەنێت و بەژداری هەڵبژاردنی پەرلەمان بکات تەنها سودی بۆ کۆمڵێک پەرلەمانتار و وەزیزرو گزیردەبێت و توڕەیی خەڵکی کوردستانیش لەبەرامبەر یەکێتی و پارتی دا دادەمرکێنەوە و ئەگەری تەقینەوەی خەڵکی ناڕازی بۆ ئەو دەسەڵاتە لاوازدەکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست