من وەکو تاکێک کەخاوەنی دیدوبۆچۆنی خۆمم و بایکۆتی ئەو ڕیفراندۆمە گاڵتەجاڕیەم کردوە بەعەلی باپیرو هاو ئاوازەکانی و تەوای سیاسیەدرۆزنەکانی کوردستان دەڵێم
ئەوە ئێمە نین شایەنی بەزیی و دڵپێ سوتانبین بەڵکو ئەوانەن کەدوای 26 ساڵ لەحکومڕانی تاوەکو ئێستا باوەڕیان بە ئێوەی قومارچی و دزو ساختەچی ماوە و بڕواتان پێدەکەن و چەپڵەتان بۆ دەکوتن،
ئێوە کۆمەڵە کەسانێکی بودەڵ و هیچ لەبارانەبوون کەنەتان توانیوە بەعارەقی نێو چاوانتان نانێکی سەربەرزانە بۆ خۆتان و ماڵ و منداڵتان پەیدا بکەن و هاتون چەند دوکانێکی سیاسیتان داناوە کەهی هەندێکتان بازڕی گەرمترە بۆ گەمژاندنی میلەت لەهەندێکی ترتان .
ئێوە 26 ساڵە بەناوی کوردایەتی و شۆڕش گێڕی و نەتەوایەتی و هەندێکیشتان بەناوی چاکسازی و بەرەنگار بونەوەی گەندەڵی و ئێوەو مانانیش بەناوی ئاین و دینەوە لایەک لەمیلەتی کوردتان گەوجاندوە شار و گوند و ناوچە و تەنانەت خزم و هاوڕێشتان لەیەکتری کردوە بەدوژمن .
تۆو تەواوی سیاسیە کانی کوردستان بۆ ئەوە باشن لەباخچەیەکی ئاژەڵاندا کۆبکرێنەوە تاوەکوخەڵک بێت بۆ سەیرتان و گاڵتەتان پێبکرێت نەوەک و ئەوەی ئێوە گاڵتە بە سۆز و عاقڵی میلەتێک بکەن .
وە ئێمە و مانان دەمێکە گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەیی کە تا ئێستا لەکوردا پیاوی دەوڵەت داری تێدانیە و ئەوانەی دیعایەیی ئەو باسە دەکەن جگە لەدرۆزن و گەورە دزێک زیاتر هیچی ترنین.