کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان پێویستی بە شۆڕشێکی نوێیە

Thursday, 13/10/2016, 17:05


لەکوردستان گەلەحیزب ورێکخراوێکی زۆر هەیە کەهەریەکەیان لەژێرناو دروشمێکدا و بەدرۆ کەخۆیان پێی دەڵێن سیاسەت  خەریکی گەوجاندنی میلەتێکی شەکەت و ماندوون .
لەسەرەتای راپەرینەوە پارتی ویەکیتی بونە میکرۆب بۆگیانی ئەوخەڵکە ئەوا بیست وشەش ساڵە درێژە بەقومارە کانیان ئەدەن لەسەر حسابی خەڵکی برسی ورەش و روت لەوەتەی دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە جگە لەنەهامەتی و دەردی سەری هیچ خێروبێرێکیان بۆ ئەومیلەتە نەبووە.
هەمیشە لەهەوڵی دزینی سامانی میلەتدا بوون و لەخەمی کورسی وپێگەودەسەڵاتی خۆیاندا بوون و هەرگیزرێگاشیان نەداوە هیچ حیزب ورێکخراوێک ببێتە خەتەر بۆسەر بەرژەوەندیەکانیان ،
لەساڵی 2009 دا و ئەوکاتەی نەوشیراون مستەفا بزوتنەوەی گۆرانی دروست کرد خەڵکی کورستان ئومێدێکی زۆریان بەنەوشیروان مستەفا هەبوو کە بتوانێت بەرەکە لەژێرپارتی و یەکێیتدا دەربهێنێت 
وەلێ ئەوکاتیش من هەرگیزباوەرم بەوەنەبووە کەلەکوردستان هیچ رابەر و حیزبێک بتوانێت بەئاشتی و دیموکراسی ولەرێگای سندوقی دەنگدانەوە کۆتایی بەو پاشاگەردانیە بهێنێت چونکە لەکوردستان ئەوەی هەیە دەسەڵاتی حیزب وبنەماڵەیە حکوم دەکات نەوەک و یاساو دادگا. چونکە لەهەروڵات و ناوچەیەکدا دامەزراوە و یاسا بوونی نەبێت هیچ خەباتێکی سپی تیایدا دەستەبەر نابێت .
 بەڵام ئێستا زۆربەی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش هەڵسوراو هەوادارانی گۆڕان ئەوئومێدەیان لەلا کاڵبۆتەوە و متمانەیان بەخەباتی مەدەنی ودیموکراسی نەماوە  تەنها ئەوانە نەبێت کەئیمتیازو پلەو موچەی باشیان هەیە لەناوبزوتنەوەکەدا .
ئەوا ساڵێک تێدەپەرێت بەسەرداخستنی  دەرگای پەرلەماندا . پارتی بەلەکارخستنی پەرلەمان و دروست کردنی قەیرانی دارای بۆخەڵکی کوردستان کێشەی پۆستەکەی مەسعودبارزانی لەهزری خەڵکی کوردستانداسریوەتەوە و کەس باسی ماوەی بەسەرچونی مەسعودی لەبیر نەماوە
ئەوەی ئێستا نارونە سیاسەتی حیزبەکانی کوردستانە کەهەمویان دەستەمۆی بنەماڵەی بارزانی بوون هیچ هەڵوێستێکی راست ودروستیان نیە پارتی ساڵێکە پەرلەمانی پەکخستوە و وەزیرەکانی گۆرانی ناردۆتەماڵەوە موچەی زۆربەی توێژەکانی کەمکردۆتەوە بۆچارەکە موچەو نیوموچە کاروکاسەبەتی خەڵکی کوردستان پەکی کەوتووە. 
پاراستن وئاسایشی پارتی بەرۆژی روناک و بەبەرچاوی هاوڵاتیانەوە ویداد حسێن ی رۆژانەمووس دەفرێن و پاش شکاندنی پەنجەکانی و لەژێرئازاروئەشکەنجەدا تیرۆری دەکەن . بەبەرچاوی هەمووسیاسیەکان و خەڵکی کوردستانەوە هەڵدەکوتنە سەرماڵی هێمن بنەسڵاوەیی  پێشمەرگە وهەڵسوراوی گۆران  دەی فرێنن پاش ئەوەی سەروبرۆی دەتاشن خۆی ومنداڵەکانی لەهەولێرشاربەدەری دەکەن . بنەماڵەی بارزانی بە ئاشکرا کەوتونەتە شاکاندنی شکۆی سەرجەم چین و توێژەکانی  کۆمەڵگاو خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان بەڵام حیزبەکان و بەناوسیاسیەکانی کوردستان ورتەیان لێوەنایات وەک و ئەوەی هیچی خراپ رووی نەدابێت .
دوای ئەوهەمووسوکایەتی ئەتکردنەی کۆمەڵگا زۆربەی سیاسیەکان دوای مەسعودبارزانی کەوتوون بۆ بەغداد هەتا رووی مەسعود سپی بکەنەوە لای عەبادی  بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمەڵی ایسلامی یش بێ خەم پاڵیان لێداوەتەوە  چاوەرێن خودا بەزەی بخاتە ناودڵی مەسعودەوە هەتارازبێت پەرلەمانیان بۆ کارابکاتەوە وسەرۆکی پەرلەمان وەزیرەکانی گۆران بخاتەوە سەرکارەکانیان.
ئەوەی روون وئاشکرایە  ئەوەیە کەپارتی باوەری بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات نیە و کورسی سەرۆکی هەرێم چۆڵ ناکات ئەوەی ناوی دەنگدان ودیموکراسیە لەکوردستا تەنها درۆیەکی گەورەیەو هیچی تر.
بۆیە دوای دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەوکات و حکومەتی بنکەفراوانی ئێستا دەرکەوت کەخەباتی مەدەنی بۆ گۆرینی سیستەمی سیەسی لەکوردستان هیچ بەهاوئەرزشێکی نیە .
 لەئێستا بەدواوە خەڵکی کوردستان چاوەرێی دروست بوونی رێکخراوێکی نوێن تاوەک و ببێتە بەدیلێک بۆحیزبە بێ دەنگ و بێهەڵوێستەکان  رێکخراوێک کەبە راستی تێبکوشێت بۆ وەدەرهێنانی رەگ ریشەی حکومی بنەماڵەکان لەکوردستاندا .
ئەوەی ئێستا لەخەڵکی نارازی و ئازادی خوازدا بەدی دەکرێت ئامادەیی تەواوە بۆهەڵگیرساندنی شۆرشێکی نوێ بەڵام  پێشەوایەکی بەئەزموون و رستگۆی  دەوێت تاوەکورابەرایەتیان بکات وئەوئەرکەبگرێتە ئەستۆ کەبتوانێت ماف وئازادی بگەرێنێتەوە بۆ خەڵکی کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە