هەقە بابەتەكەى مەلا زەردەشت لە كوردستان پۆست (40) ملیۆن كورد بیخوێنێتەوە
Thursday, 30/12/2010, 12:00
نووسەرى گەورەى میسرى (فەرەج فۆدە) دەڵێت من لەسەرەتادا دەمەویست لە بوارى كشت و كاڵدا بنوسم بۆ ئەوەى خزمەت بە وڵاتەكەم بكەم، بەڵام بینیم ئیسلامى سیاسى و كۆڵكە مەلا كۆمەڵگەى میسرى بە ئاراستەیەكدا دەبەن كە كەس زانست بە پۆلێك نەكڕێت، بۆیە بڕیارم دا پێش هەموو شتێك ڕووبەڕووى ئەو عەقڵە كۆنە ببمەوە، دەڵێت ئیسلامیەكان بە خەڵكیان دەووت چون بۆ هەر جێگایەك قیبلەنامەیەك(بوێلە) لە گەڵ خۆتاندا بەرن بۆ ئەوەى كاتێگ تەنگاو بوون و(گ...) كرد ڕوو لە قیبلە نەكەن. وادیارە ئیسلامیەكان ئەو دەنگە بوێرەیان بە تیرۆركردنى سرییەوە. هەروەها موعەمەر قەزافى دەڵێت لە سعودیە، ئوردن.... دیموكراسى پەیڕەو بكەى قاعدە دێتە سەر حوكم، جا برایان پێش ئەوەى باسى دەوڵەتى كوردى بكەیت، پێش ئەوەى باسى دیموكراسى بكەیت، پێویست دەكات شۆڕشێكى كۆمەڵایەتى دژى مەلاى جاهل و حزبى سیاسى ئیسلامى جاش و جاهل و ئەو كەلتوورە دواكەوتوە بكەیت كە لە دورگەى عەرەبیەوە بۆ ئێمە هاتووە كە خۆیان ناتوانن جێبەجێ بكەن، ئەوەتا دەوڵەتانى عەرەبى خۆیان هەموویان پیاوى ئەمریكاو ئیسرائیلن، كۆڵكە مەلاى جاش كورد دەیەوێت ئێمە فەلەستینیان بۆ ڕزگار بكەین، ئایا ئەم جەهالەتە چى چارەسەر كردووە، ئەوەتا ئەفغانستان مۆڵگەى گەندەڵى و تلیاكە، ئەوە سۆمال هەر وا، ئەوە لە ئێران لە مردن و تلیاك و بێ كارى چى تر دەبینرێت، ئەگەر وڵاتێك هەبێت نرخى خوێنى مرۆڤى تێدا نەبێت ئەوە دەوڵەتى عێراقى عەرەبییە كە بەهەردوو مەزهەبەكەوە ئەم وڵاتەیان كردووەتە گەندەلأخانەو قەسابخانە، ئەوە سعودیە یەكێك لەو دەوڵەتانەیە كە زورترین كاتیان بە سایتەكانى لەشفرۆشیەوە خەریك دەكەن بەتایبەت(لواتە)، برایان دڵنیاتان دەكەینەوە كە تا بڕواتان بە جەهالەت هەبێت و گوێ لە قسەى مەلاى هەردەم جاش بگرن نە تێر نان دەخۆن و نە ئاسایشتان دەپارێزێت و نە ئازاد دەبن، چى دى ئەو قوفڵە بشكێنن كە زەمەنێكە لە مێشكتان دراوەو ڕێگرى كردووە لە بە دەوڵەتبوونتان وبە دیموكراسى بوونى وڵاتەكەتان، برواتان هەبێت دیموكراسى بە دى نایەت تا خەڵك واز لە خورافات نەهێنێت، ئەوە لاوى خوێن گەرمى گۆڕانە ئەمڕۆ ڕووبەڕووى دەسەڵات دەبێتەوە، بەڵام لە ئەنجامدا ئیسلامى سیاسى دەگەیەنێتە دەسەڵات و دیسانەوە دەمانباتەوە بۆ خاڵى سفر چونكە ئەوان نانى جەهالەت و خورافات دەخۆن، ئەوەتا لە بەغداد حزبى ئاینى كەوتووەتە وێزەى هەموو شتێكى شارستانى كار وا بڕوات چەند ساڵێكى دیكە لە عێراقدا دەوڵەتێكى تالیبانى دێتە كایەوە، تا خەڵك شۆرشێك دژى مەلاى جاهل و خورافات و كەلتوورى ژەنگنى قوم و لم نەكات هەنگاوێك بەرەو پێشەوە ناچیێت. ئەوەى ئەنوەر خۆجە لە ئەلبانیا كردى پێویستە هەر كوردێك لە كوردستان بیكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست