یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ، لە سنووری پارێزگای هەولێردا، زیاتر لە 100 کادیری موچە خۆر و، دابەستراویان هەیە، ئەگەر ئەو چوار حیزبە، نەتوانن یەک لەسەر چواری ژمارەی کادیرە موچە خۆر و دابەستراوەکانی خۆیان، کە 25 هەزار کەس دەکات، ئاڕاستە بکەن بۆ شەقام و، خۆپیشاندانێکیان پێ ئەنجام بدەن، شەرمەزاری و سەرشۆڕی نییە، چاویان لە خەڵکە ڕەش و ڕووتەکەی هەولێر بێت، دیواری تڕسی پارتیان بۆ بڕوخێنێت و خۆپیشاندانیان بۆ بکات.!خۆپیشاندانی دوێنێی سلێمانی یەک پولی قەڵپ ناهێنێت، چونکە دژی یەکێتی شەریکە تاڵانی...
ماهیەت و کڕۆکی هەر حیزب و ، بزووتنەوەیەکی مەدەنی، بریتییە لە خۆپیشاندان و مەیدانەکەشی سەر شەقامە ، بزووتنەوەی گۆڕانیش هەر لەسەرەتایی دەرکەوتن و دامەزراندنیدا ، وەک بزووتنەوەیەکی مەدەنی خۆی ناساند و پێناسە کرد، بەڵام ئەو بزووتنەوەیە ، لەدوای 8 ساڵ لەتەمەنی و ، سەرەڕای دەیان ڕووداو و ، کارەساتی سیاسی و...