لە نیوەی ڕێگا لەوەی تەنیشم پرسی کاکە بۆکوێم دەبن؟ وتی بۆ پێیان نەووتی، منش وتم نا کەس باسی هیچی لا نەکردووم،، سەرێکی ڕاوەشاند و بەدزیەوە وتی بەداخەوە تۆ دەبەین بۆ ڕمیکردن ،کاتێک گوێ بیستی ئەو ووشەیە بووم، لە ماوەیەکی زۆر کورتا ژیانی مناڵی خۆمم هەر هەمووی هاتە پێش چاو، هەستم دەکرد بەدیار فیلمی ژیانی خۆمدا دانیشتوم و لەوە زیاتر هیچ شتێکی تر نابینم. هەستم دەکرد مووەکانی لەشم بەرزی و نزمی دەکەن ،هەستم بە درێژ بوونی موویی بڕۆم دەکرد ، کە هاتونەتە سەر چاوم و سڕببوم بەڵام چۆن سڕ...
بەیانیەک هەر زۆر زوو بوو ،هەر چیی دەرگا هەیە کرانەوە هەستت دەکرد گەمارۆ لەسەر هەوا هەڵگیرابێت ، بە ئازادی بایی باڵی خۆت بدەی، هەر لە ماوەیەکی زۆر کورت دا، حەوشە و ژووری زیندان بە تەواوی شۆردران و خاوێن کرانەوە، سەرەتا نەمانزانی هۆکاری ئەوە چییە ، لەبن گوێم یەکێک بە ئەسپایی وتی...
دوای چەند کاتژمێرێک جمیل هەورامی ماڵئاوایی لێکردین و دەرگاش بەسەر ئێمەدا قفڵ درایەوە. بەیانیەک لە حەوشەی ناوچەکە سەیارەیەکی کڕۆنە وەستا بوو، منیان فڕێدایە ناو کڕۆنەکەو سێ چەکدار بەدەورە مەوە،وەستاون. وەکو تاوانبارترین مرۆڤی سەرگۆیی زەوی دەوریان دابووم. ئەولاولایان لێ گرتبوم ، لە ناوەڕاستی سەیارەکە داینام....
زیندانێک پڕاو پڕ لە کارەسات، بێ بەهای مرۆڤ لەئاستێکی بێ سنوردایە مرۆڤ بوون شەرمێکی گەورەیە. ئەو کاتەی کە کۆت و زنجیری دیلی بە جێدەهێڵی و بەسەر شەقامێکدا گوزەر دەکەی هەست دەکەی دونیا پاسەوانە بەسەرتەوە.بەڕێزان:- هەوڵ ئەدەم ئەو چیرۆکە وەکو خۆیی بگوازمەوە کەچۆن...