ئیمارات لەگەڵ پارتى، وەكو حیزب رێكەوتووە.دەزگاى خێرخوازى بارزانى موچەى 2 هەزار منداڵى بێ باوك وون دەكات
Friday, 25/11/2011, 12:00
لە روونكردنەیەكدا (مەحمود یاسین كوردى) رۆژنامەنووسى دیارى یەكگرتوو رایدەگەیەنێ كە پارتىو مەكتەبى سەرۆكى پارتى لە پشت رێكەوتوون بوونە لەگەڵ مانگى سوورى ئیماراتى بۆ وەگرتنەوەى موچەى 5 هەزار منداڵى هەتیو هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە مانگى سورى ئیماراتى رێكەوتنى لە سەر 7 هەزار منداڵ كردوە بەڵام دەزگاى خیرخوازى بارزانى تەنها باسى 5 هەزارەكەى رابیتە ئیسلامى دەكات لە ئیستا موچەى 2 هەزار منداڵە ونە.
دەقى روونكردنەوە دواى ئەوەى لێدوانێكى ئێمە لە بارەى هۆكارى سەرەكى گواستنەوەى موچەى (5) هەزار منداڵى نازدار (بێ باوك و دایك) لە سایتەكان بڵاوكرایەوە، دەزگاى خێرخوازى بارزانى روونكردنەوەیەكى بڵاوكردەوە كۆمەڵێك چەواشەكارى و ناراستى فرێدەیە گوڕەپانەكە بەوەى رێكخراوى مانگى سورى ئیماڕاتى (هلال الاحمر الأماراتى) خۆیان پێیان باش بووە كەفاڵەتى ئەو (5) هەزار منداڵە بدەنە دەزگاى بارزانى كە گوایە ئەوان شەفافو دەست پاكترن!.
لە حەقیقەت ئەو كات لە لێدوانەكەم ئەوەم ئاشكرا كرد كە هۆكارى سەرەكى پشت ئەم ئینقیلابە ئامانجى سیاسى لە پشتەوەیە كەسانى دەست رۆیشتووى ناو بنەماڵەى بارزانىو پارتى لە پشت ئەم كاروەن، ئێستاش بۆ دەزگاى بارزانى هەموو هاوەڵاتیانى كوردستان دەیسەلمێنم كە خودى مەكتبەى سەرۆكى پارتى لە پشت ئەم جموجۆڵ و سەقفە سیاسەوەن، بە تایبەتى كەسێك بە ناوى (عەبدولكەریم جومعە) كە بەرێوەبەرى نوسینگەى (مەسعود بارزانى) سەرۆكى پارتییە لەگەڵ (عەلى ئەحمەد كەعبى) هەڵسوڕێنەرى كاروبارى باڵیۆزخانەى وڵاتى ئیماراتى یەكگرتوو لە عێراق كۆبوونەوەتەوە رێكەوتوون لە سەر ئەوەى(7) هەزار منداڵى نازدار (بێ باوك و دایك) كەفالەت بكرێن لەو (7) هەزارە (5) هەزارى لە رابیتەى ئیسلامى كورد بسێندرێتەوە، ئەم رێكەوتنەش وەكو رێكەوتنێك لەگەڵ پارتىو سەرۆكەكەى (واتە مانگى سور لەگەڵ پارتى رێكەوتنى) ئەنجامدراوە هەر وەكو لە چەند ویب سایت و مونتەدایەكى ئیماراتى ئەم چالاكیەیان بڵاوكردۆتەوە.
بۆیە روونكردنەوەكەى دەزگاى خیرخوازى بارزانى تەرجەمە كردنى درۆیەكى شاخدار بوو بۆ حەقیقەت هیچ راستىو وەڵامێكى موقنعى بۆ خەڵكى كوردستان تێدا نەبوو، بەڵكو ئەمە رێكەوتێنكى سیاسى نێوان دوو بنەماڵە بووە، بە ئیعتیبارى بەرژەوەندى هاوبەش لە ئارادایە، ئەمە جگە لەوەى ناكۆكى رەوتى ئیخوانى عالەمىو شیخەكانى ئیماراتیان بە دەرفەتێك زانیوە بۆ ئەوەى خزمەت كردنى ئەو (5) هەزار منداڵە بە رابیتەى ئیسلامى وەربگرنەوە.
لە یەكەم هەنگاویش موچەى (2) هەزار منداڵى بێ باوك درزا، چونكە لە هەواڵەكە نووسراوە كە هەڵسوڕواى باڵیۆزخانەى ئیمارات لەگەڵ بەرێوەبەرى نوسیگەى سەرۆكى پارتى رێكەوتوون كەفاڵەتى (7) هەزار منداڵ بكەن، بەڵام دەزگاى خێرخوازى بارزانى باسى (5) هەزارى دەكات، ئەمەش گەندەڵیەكى روونو ئاشكرایە، كەواتە لە یەكەم هەنگاو موچەى (2) هەزار منداڵە هەتیو (نازدار) خوارد، بۆیە دەنگ هەڵبڕینىو نارەزایەتى منو گەنجانى ناو یەكگرتووش لە سەر ئەم گەندەڵیەیە ئەگەرنا خێرە هەر خێرە ئەگەر رابیتە بیكات یان دەزگاى بارزانى.
ئەوەى جێگاى نیگەرانییە ئەوەیە پارتى ماوەیەكى زۆرە ئیشى بۆ كراوە ئەمەش دواى دیراسەكردنى دەزگاى پاراستنى پارتى بۆ هۆكارى گەشەو پێشكەوتنى یەكگرتوو لە رووى جەماوەر دەنگ دێت كە بۆیان دەركەوتووە كارى خیرخوازى هۆكارێكى سەرەكییە بۆ دروست بوونى متمانەوە لە نێوان خەڵكو یەكگرتوو، بەمەش پارتى دەیەوێ چۆن ساحەى سیاسى بەرتەسك كردۆتە لە رێگەى فشارو ترساندنو دەنگ كڕینو بودجەو ونان بڕینى ئێستا ساحەى كارى خیرخوازیش قۆرغ كرد.
ئێستا پرسیار ئاراستەى سەركردایەتى و بەرپرسانى یەكگرتوو بكرێتەوە ئەوەیە دواى ئەم كارەى پارتى ئێستاش ئێوە سوورن لە سیاسیەتى شەرمنانو موراعات كردن و نیگەران بوون بەرامبەر لێدوانى رۆژنامەنووسێكى یەكگرتوو كە قسەى كردوە لە سەر ناحەقىو پاشقول گرتن؟
یاخود یەكگرتووش سیایەتى (العین وبالعین والسن بالسن) لە بەرامبەر پارتى پەیڕەو دەكات، چونكە مەعلومە كارى خێرخوازیش بەرتەسك كراوەتەوە.
مەحمود یاسین كوردى
23/11/2011
بۆ بینى هەواڵى رێكەوتنى پارتىو ئیمارات سەیرى ئەم دوو لینكە بكە
http://www.uaefast.com/myforum/showthread.php?t=8888 http://www.uaegoal.com/vb/showthread.php?t=66845&page=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست