بۆچى ده‌سه‌ڵات سوكایه‌تى به ئۆپۆزسیۆن ده‌كات؟
Thursday, 25/03/2010, 12:00
ئه‌وه‌ى تۆزێك به ویژدانه‌وه‌ى سه‌یرى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراقى له هه‌ر سێ شاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردبێت، ئه‌وه‌ى بۆ به ده‌رده‌كه‌وێت كه لیستى ده‌سه‌ڵات (پارتى و یه‌كێتى) چه‌ند هێرشى نارِه‌واو توند‌و ئاگرینیان كرده سه‌ر هه‌رسێ لیسته‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تى (گۆرِان و یه‌كگرتوو) ته‌نانه‌ت له دوا ساته‌كان بانگه‌شه‌ش له ئاستى به‌رز به‌رزى حیزبى هه‌ڵمه‌ته‌كان توندتر كرا، به جۆرێك كارگه‌یشته دروست كردنى چه‌ندین تۆمه‌تى ترسناك له چه‌شنى به تیرۆرست ناساندنى چه‌ند كاندیدێكى یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها به خائین كردنى سه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و كاندیده‌كاینان و ئه‌مه جگه له په‌نابردنى بۆ مه‌له‌فى شه‌خسى و خێزانى، كه لوتكه‌ى دارووخانى به‌ها ئه‌خلاقى سیاسى ده‌سه‌ڵاتى نیشاندا.
له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25 ته‌مووز سه‌رهه‌ڵدانى ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانى كوردستان تا بایكۆت كردنى دانیشته‌كان سوێندخواردنى حكومه‌ت و ده‌ست كێشان به مێزى په‌رله‌مان له پێناو رزگار كردنى پاره‌و سامانى خه‌ڵك و نانى ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره(بودجه) له گۆرِگى شێر (حیزبى ده‌سه‌ڵات)، ئه له‌و ساته‌وه‌هێرشێكى چرِوپرِى راگه‌یاند بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌رپاكراو له ماوه‌ى هه‌ڵمه‌كانى هه‌ڵبژادن هه‌موو سنووره‌كانى شارستانیه‌تى به‌زاندو گه‌یشته چڵه‌پۆپه، كه هه‌رگیز به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌یورژاند له ناو په‌رله‌مان و میدیاكان به‌ڵكو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به چه‌ندین جار نا به‌رامبه‌ر بوو.
له‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌ر وه‌كو (نه‌وشیروان مسته‌فا) گوتنه‌ى:\" درۆ و دراویان به ده‌سته‌وه ما بوو\" بۆیه زۆر باش توانیان به كارى بهێنن بۆ دروست كردنى مه‌ترسى وه‌همى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و دروست كردنى مه‌له‌فى ئیرهابى بۆ ئیسلامیه‌كان و مه‌له‌فى خیانه‌ت بۆ گۆرِانخوازه‌كان تا نان برِینى مه‌لا و پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندو مامۆستا و خه‌ڵكانى به‌هه‌ڵویست و ئه‌مه جگه له رشتنى به لێشاوى پاره‌ى میله‌ت و سامان و دارایى گشتى ده‌وڵه‌ت و به‌خشینى ئیمتیازات به خێل و عه‌شیره‌ت و گروپ و تاقم له‌م لاو له‌و لا تا به‌خشینى ده‌مانچه‌و چه‌ك له پێناو هێشتنه‌وه‌ى حاڵه‌تى پرِ له‌هه‌ڵه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كردنى كورد له به‌غداو هێشتنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى لیستى ده‌سه‌ڵات له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر شێواندنى وێنه‌ى كورد له عێراق و شاردنه‌وه‌ى ژماره ترسناكه‌كانى مافى خه‌ڵك له به‌غدا له پێش هه‌مووشیانه‌وه بودجه بۆیه ده‌سه‌ڵاتى درێغى نه‌كرد له‌م بواره، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ:\" كه خه‌ڵك له كه‌رنه‌ڤاڵى 7/3 توانى ئیراده‌ى چاكسازى و گۆرانكارى به سه‌ر ده‌سه‌ڵات بسه‌پێنى و ده‌نگێكى زۆر بخاته ناو خه‌رمانى ئۆپۆزسیۆن و پشتیوان و هاوكارێكى سه‌رسه‌ختى هه‌ر سێ باڵه‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن بێت گۆرِان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو\"، ئه‌مه‌ش ئومێدێكى تر‌ى گه‌وره‌ى به‌خشیه‌وه به ره‌وتى گۆرانكارى و كۆتایى پێهێنان به سیسته‌مى ناعه‌داله‌تى و گه‌نده‌ڵى له‌م هه‌رێمه كه به خوێنى كه‌س و كارمان ئازاد كراوه خشته خشته‌مان بونیات ناوه.
ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه زۆر جێگاى هه‌ڵوه‌سته كردنه ئه‌ویش سوكایه‌تى و شكاندنى كه‌سایه‌تى ئه‌و سه‌ركرده‌وه و نووسه‌ر و گۆڤار‌و رۆژنامه ئازادانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته جا چ به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له لایه‌ن میدیاى هه‌ر دوو حیزبه‌كه په‌لامارده‌دران یاخود كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌و گۆڤار و ناوندى تر لێره‌و له‌وێ به هاندانى و پشتگیرى ماددى ده‌سه‌ڵات له ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره‌یان پێ سپێردرا بوو.
ده‌سه‌ڵات به چاوى دوژمنه‌وه سه‌یرى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانى ده‌كرد بۆ شكاندن و هێنانه خواره‌وه‌ى شكۆى سه‌ركرده باڵاكانى له به‌ر چاوى جه‌ماوه‌ر و ئاراسته كردنى ده‌نگده‌ر بۆ لاى لیستى ده‌سه‌ڵات په‌نایان بۆ هه‌موو كارێك برد جا چ تاودانه بابه‌تى شه‌خسى و كۆمه‌ڵایه‌تى، ساغ كردنه‌وه‌یان به سه‌ر ئه‌و هه‌لسورِاو سه‌ركردانه‌ى گۆرِان به هه‌مان شێوه بۆ دوو باڵه‌كه‌ى تر‌ى ئۆپۆزسیۆن (كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) دووچارى هه‌مان هێرش بوونه‌وه، ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ده‌یویست ئاراسته‌ى ململانێكان له ئاراسته‌یه‌كى مه‌ده‌نى و سیاسى بباته بۆ بابه‌تى شه‌خسى و تاكه كه‌سى هه‌ڵدانه‌وه‌ى رق و كینه‌ى رابردوو، هه‌موو سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان به (سه‌ركرده‌وه و ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسى و پێشمه‌رگه‌و كادیره باڵاكانى یه‌كێتى) ئه‌گه‌ر كۆیان بكه‌یته‌وه ناتوانن یه‌ك كورسى په‌رله‌مانى كوردستان بهێنن، كه‌چى ئه‌مرۆ گۆران 25 كورسى هه‌یه، ده‌سه‌ڵات تێنه‌گه‌یشت یان نایه‌وێ تێبگات كه ئه‌و 24 كورسیه‌ی تر له كوێ هات؟.
هه‌میشه ده‌سه‌ڵات وێستویه‌تى چاو له‌م هه‌موو ده‌نگده‌ره زۆر و به‌رفراوانه بنوقێنێ كه به‌بێ به‌رامبه‌ر و ئیمتیازات ده‌نگى به ئۆپۆزسیۆن داوه پشتگیرى كردوه.
ئه‌و هێرشه شه‌خسیانه‌ى ده‌سه‌ڵات تا رۆژى ده‌نگدانیش درێژه‌ى كێشا ئه‌ویس كاتێك ئاسایشى پارتى له بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان له شارى هه‌ولێر دووباره وه‌كو هه‌ڵبژاردنى 2005 رێگرى و سوكایه‌تى به (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین) ئه‌میندارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كرد وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌مى یه‌كێك له به‌هێزترین باڵه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئه‌ویش له كاتى ده‌نگدان نه‌یانهێشتت كامێرا‌و تیمى كه‌ناڵه‌كه‌یان بچێته ناو بنكه‌ى ده‌نگدان بۆ رووماڵ كردنى ده‌نگدان ئه‌و سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و ره‌فتاره ناشیاو دوور له ئه‌خلاقى سیاسیه نموونه‌یه‌كى ناشیرنى تێرِوانى ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن خسته روو، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى كارمه‌ندانى ئاسایشى كه به‌داخه‌وه هه‌ر وه‌كو له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وت له ژێر فشار‌و رێنمایى به‌رپرسه باڵاكانى ئه‌نجامیان ده‌دات، چونكه (له‌و كاته‌ى ئه‌میندارى یه‌كگرتوو بنكه‌ى ده‌نگدانى به‌جێهشت یه‌كێك له پۆلیسه‌كان سلاوێكى سه‌ربازى بۆ كرد)، بۆیه له‌م روانگه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته نابێت هه‌روه‌ها به ئاسانى به سه‌ر ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تى (یه‌كگرتووى ئیسلامى) تێبپه‌رِێت به‌ڵكو پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و بێ رێز و سوكایه‌تیه‌ى ده‌سه‌ڵات دابنرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات رێزیش له خودى سه‌ركرده سیاسیه‌كان ناگرێ به‌ڵام پێویسته رێز له ئیراده‌ى لایه‌نگرو جه‌ماوه‌رى كوردستان بگیرێ كه به‌بێ ته‌زویرو ساخته‌كارى و به‌خشینه‌وه‌ى ئیمتیازات ده‌نگى خۆى به ئۆپۆزسیۆن داوه،.
من پێم سه‌یره كه بۆچى ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ سوكایه‌تى به‌و پیاوه بكات؟ نازانم مه‌له‌فى ئه‌وپیاوه له كام ده‌زگاى موخابه‌راتى وڵاتانى دراوسێ و ئیقلیمى هه‌یه؟ سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین كام گوند‌و ناوچه ئه‌م هه‌رێمه وێران كردوه تا نه‌هێڵن به ئازادى ده‌نگ بدات؟ ده‌ستى به خوێنى كام مرۆڤى كورد و غه‌یره كورد سووره تا له به‌رچاوى رۆژنامه‌نووسان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت؟، بۆچى (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین) تاك سه‌ركرده‌ى عێراقى بوو له 7/3 نه‌یانهێشت وێنه‌ى بگرن له كاتى ده‌نگدان، بۆ مه‌گه‌ر له پێناو كوردستان ئاواره‌ى و ده‌ربه‌ده‌رى نه‌چێژتووه؟ یان جاشایه‌تى و خۆفرۆشى كردوه یاخود ده‌ستى له‌گه‌ڵ ئیسلامیه سوونه‌كانى عێراق تێكه‌ڵ كردوه له دژى نه‌ته‌وه‌كه‌ى.؟!!
بۆیه من پێشنیارێك بۆ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌م ئه‌ویش به زوترین كات یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان هه‌ڵوێستێكى بوێرانه وه‌ربگریت ئه‌ویش مه‌كته‌بى سیاسى و مه‌كته‌بى ئه‌میندار له شارى هه‌وڵیر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سپێده بگوازێته‌وه بۆ شارى سلێمانى، ئه‌مه‌ش له به‌ر نه‌بوونى زه‌مانه‌تى پاراستنى گیانى سه‌ركرده‌و باره‌گاكانیانى یه‌كگرتوو له هه‌ولێر.
*ئه‌م وتاره له ژماره (574) رۆژنامه‌ى رۆژنامه له لاپه‌رِه 23 به‌روارى 24/3/2010 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند په‌ره‌گرافێكى لێبراوه به پێویستم زانى ده‌قى وتاره‌كه وه‌كو خۆى به بێ ده‌ستكارى بڵاوبكه‌مه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست