(نەبەز) ئەو پێشمەگەیەی لە تاو دەسەڵاتدارانی باشوور سەری خۆی هەڵگرت و خێزانەکەی بووە قوربانیی
Wednesday, 30/11/2016, 20:47
لە ماوەی ۲٥ساڵی حوکمڕانی کوردییدا شەڕی کورسی دەسەڵات و بەرژەوەندی بازرگانی و پلە و پایە و پۆستی بەرپرسان، کارەساتی بۆ خەڵکی باشوری کوردستان دروست کردووە و بوونەتە قوربانیی، لەو ماوەیەدا و لە سایەی دەسەڵاتی حزبە خۆسەپێنەرەکانی باشوور، هەزاران چیرۆکی پڕ لە تراژیدیا دروست بوون ئەمە جگە لەوەی شیرازەی تەواویی کۆمەڵگای کوردی سەرەوبن بووە باری کۆمەڵایەتی لەوپەڕی خراپیدایە.
حزب لە باشور بووە بە مایەی خوڵقاندنی هەزاران کێشەی کۆمەڵایەتی مەگەر بە لە ناوچوونی سەرکردە و بەرپرس و حزبەکان کۆتایی بهو ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییانە بێت.
ئەمە جیا لە شەڕی ناوخۆ تا ئێستاش کاریگەری زۆری بەسەر هەموو تاکێکی باشورەوە ماوە بەکورتی حزبەکان لەباشور لەسەروی هەموویانەوە حزبەکەی بارزانی بوونەتە شیرپەنجەی کۆمەڵگای کوردی.
خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیابووە کە ئەستەمه بگره هەر مەحاڵیشە سیستەمێکی دیموکراسی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان بێتەکایەوە بۆیە بەناچاری بڕیاری کۆچکردن دەدات خاکی باوباپیرانی بۆ مافیاکانی کوردستان جێ دەهێڵێت، گەر جێی نەهێڵێت دەبێت بەرەنگاری حکومی خۆسپێین بێتەوە لە وەها حاڵەتێکدا یان دەبێت بکوژرێت یا دەبێت بکوژێت، چونکە دەسەڵات لە هەرێم گوێ بە راوبۆچوون و خواستەکانی خەڵکی نادات، باکی بەناڕەزایی میللەت نییە بگرە بۆسەرکوتکردنی دەنگ ناڕازییەکان هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر تا وەک خۆپێشاندەرانی ۱۷ـی شوباتی۲۰۱۱و رۆژانی دواتر کۆتایی بە دەنگی ناڕازی پێ بهێنێت.
ئەگەر بتەوێت لەرێی نووسین و میدیاکانەوە رەخنە لەدەسەڵات بگریت، ئەوا تیرۆرکردن و داڕشتنی سیناریۆ بۆ داپۆشینی تیرۆرکردنەکەت چاوەڕێت دەکات. تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان عەبدول ستار تاهیر و سۆران و سەردەشت وکاوە و وەداد و مەلا وشیار بەنموونە.
لەو نێوەندەدا خەڵکانێک هەن نەدەیانەوێت بکوژن و ببنەداردەستی دەسەڵات نە دەیانەوێت بکوژرێن و نە ئەو ناعەدالەتیەشیان پێ قبوڵ دەکرێت بەناچاریی کۆچ دەکەن، بەڵام ئەو کۆچەی کە دەرئەنجامەکەی زۆرجار بە تراژیدیا کۆتایی دێت، دواین نمونە سوتانی خێزانەکەی نەبەز لە یەکێک لە دوڕگەکانی یۆنان.
نەبەز پێشمەرگە بوو بەرگری لەو خاکە دەکرد، کە مافیاکانی کوردستان داهاتەکەی بە بەرچاوی جیهانەوە دەدزن ئەو بێ مووچە بوو قەرزاربوو هەژاربوو نەیتوانی بەرگەی ئەو هەموو نەهامەتییە بگرێت نەشی دەویست بە بەرچاوییەوە حزبەکان داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی نیشتمانەکەی بدزن و ئەمیش بێدەنگ بێدەنگ لێیان بڕوانێت بەناچاری رێگای مەرگ هەڵدەبژڕێت هەرواش بوو بە مەرگی کوڕە شەش ساڵانەکەی و سوتانی منداڵەکەی تری و هاوسەرەکەی چیرۆکە تراژیدیاکەی خستەپاڵ چیرۆکە تراژیدییەکانی تری خەڵکی کوردستان.
بۆ ئەم رووداوە و تەواوی نەهامەتییەکانی تر، پێویستە بەرپرس و سەرکردانی تری باشور سزا بدررێن لە پێش هەموویانەوە مسعود بارزانی بەرپرسیاری، کە ئەم دۆخەیان بۆ خەڵکی کوردستان خوڵقاند کە ۲٥ساڵە هەرێمان بەرەو قەیران و نەهامەتی بردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست