۳۱ـی ئاب تەنها خیانەت نەبوو !
Wednesday, 31/08/2016, 8:07
ئەوکاتەی مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە ئابی ۱۹۹٦خۆی کردە باوەشی سەدامەوە تەنها هەشت ساڵ تێپەڕبوو بوو بەسەر مەرگەساتی ئەنفال و هەڵەبجە تەنها پێنج ساڵیش تێپەڕبووبوو بەسەر کۆڕەوە مەزنەکەی خەڵکی باشووری کوردستان ، هێشتا برینەکانی ئەنفال و هەڵەبجە و کۆڕەو خوێنیان لێ دەتکا مسعودبارزانی بێ گوێدانە برینەکانی خەڵکی کوردستان و دەستی رژێمی بەعسی راکێشا دیسانەوە کوردستانی خەڵتانی خوێن کردەوە
ئەوەی لەبیرکرد رژێمی بەعس سەدان هەزار هاوڵاتی ئەم نیشتمانەیان شەهیدکرد و هەشت هەزار هاوڵاتی لە عەشیرەتەکەی بارزانی بێسەرو شوێن کرد.
ئەمە جگە لەو گەماڕۆ ئابووریەی کە رژێمەکەی سەدام کردبوویە سەر باشووری کوردستان ، رێک لەوکاتە بوو بارزانی بۆ راستکردنەوەی باری خواری سەرشانی پەنای بۆ بەعس برد و هەولێری پێداگیرکرد ئەو دەبابانەی لادێیەکانی کوردستانی پێ وێران کرا کوچە و کۆڵانەکانی پایتەختی پێ تەنرا و ئاڵای بەعس لەسەر دامەزراوەی شەرعی کوردستان "پەرلەمان" هەڵکرا.
بەمەش ۳۱ـی ئابی ۱۹۹٦ بووە پەڵەیەکی ڕەشی خیانەتی بارزانی لە مێژووی کورد دا ، بەڵام تەنها خیانەت نەبوو پارتی لەو بەروارەوە تەواو جێی پێی خۆی بەهێزکرد دەستی بەسەر ئابووری کوردستان دا داگرت بەمەش توانی سوپایەکی مافیا بۆ سەرکوتکردنی نەیارانی دروست بکات ئیدی لەو کاتەوە ئەوەی پێچەوانەی سیاسەتی پارتی بێت دەبێتە ئامانج و لەناودەبرێت .
پارتی لەو کاتەوە بە دوو ئاڕاستە کاردەکات یەکەم بۆ کپکردنی دەنگەناڕازییەکان ماددە بەکاردەهێنێت گەر ماددە نەیتوانی ئامانجەکه بپێکێت ئیدی هێز دەبێته ئەنتەرناتیڤی دووەم ئەمەش بەزەقی دیارە .
لە دوای ۳۱ـی ئاب پارتی دەستی کرد بەدابەشکردنی زەوی و بەخشینەوەی پارە بێ رەچاوکردنی کەسانی شیاو لەمەدا تاڕەدایەکی باش سەرکەوتوو بووە ئەوەتا بەشێکی زۆری هەولێرییەکان بێ ئەوەی شیاو بێت زەوی و پارەی پێدراوە بەمەش جەماوەرێکی بێدەنگ و رازی لە هەموو خراپیەکانی پارتی دروستکردووە.
گەر لێرەو لەوێش دەنگێکی ناڕازی هەبوو بێت خێرا کپی کردۆتەوە .
وەهەروەها لە کپکردنی دەنگەجیاواز و ناڕەزاییەکانیش تاڕادەیەک باش سەرکەوتوە لە دوای خیانەتی ۳۱ـی ئابەوە هەزاران تاوانی گرتن و ڕفاندن ئەشکەنجەی و دادگایی کردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی کردووە جگە لە داخستنی دەیان کەناڵ و دەزگای راگەیاندن و قەدەغەکردنی کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەکانی دژ بە پارتەکەیان و سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران بەتایبەت خۆپێشاندانی ۱۷ـی شوبات و رۆژانی داوی شەهیدکردنی گەنجانی خۆپشاندەر ،
ئەمە جیا لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان لەوانە سۆرانی مامە حەمە و عەبدولستار تاهیر و سەردەشت عوسمان و کاوە گەرمیانی دواهەمین تیرۆرکردنیش تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسی شاری دهۆک وەدات حوسێن بەوشێوە دڕاندانەیەی کە ناخی هەموو مرۆڤێکی بەویژدانی هەژاند .
کەواتە ۳۱ـی ئاب تەنها خیانەتێک نەبوو بەڵکو پیلانێکی بەردەوامی سەرکوت کردنی دەنگە ناڕەزاییەکان و وەهەروەها دەسبەسەراگرتنی دەسەڵات بەشێوەیەکی نایاسایی .
ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن لەسایەی خیانەتی ۳۱ـی ئاب پێدەچێ کاروانی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسانیش درێژەی هەبێت چونکە تەواوی ئەو تاوانەیان بۆ چووەتە سەر و بە سەلامەتی و بێ گرفت لێی دەرباز بووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست