بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ قبوڵی دەکەیت!؟

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  •  

ڕیکلام

ئومێد ناسح جیهانی: شۆڕش و ئەنجامەکەی

"شۆڕش لە باشوردا هەمیشە دەرگای لەبەردەم خیانەتی گەورەتری دیکەدا کردۆتەوە". ئەگەر لە بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ناوچوون سەرئەنجامی شۆڕش و سەرکردەکان و وێران بوونی چەند گوند و شارێک بووبێت، ئەوە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم و چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک دا شۆڕش دەرگای لەسەر سەردەمێکی دیکەی خیانەتی...

ئومێد ناسح جیهانی: کورد و گۆڕانکارییە مێژووییەکان

هەروەها کورد لە هەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان بۆتە کەمینە، و هەر تێکۆشان و سەرهەڵدانێکی ئەنجام دابێت ئەگەر لە ڕووی چۆنێتییەوە توانی بێتی بە خەباتی چەکداری بۆ ماوەیەک درێژە بە خۆی بدات، بەڵام لە ڕووی چەندێتییەوە نەیتوانیوە بەرامبەر ئەو سوپا پڕ چەکە پێشکەوتووەی سەردەم و خاوەن ڕژێمێکی دیکتاتۆر بەردەوام...

ئومێد ناسح جیهانی: بۆچی ڕژێمی سوریا تا ئێستا مایەوە؟

کورد چۆن جەنگی ناوخۆی سوریای قازانج کرد؟جەنگی ناوخۆی سوریا بە دەستوەردانی دەرەکی لە ساڵی (2011) دا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هەژموون و بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری (ئەمریکا - ڕووسیا) و (سونە - شیعە)وە هەیە. ئەمریکا و یەکێتی سوڤیەت لە پێش جەنگی سارد و سەردەمی جەنگی ساردەوە ململانێییەکی بەهێزیان هەبوو، بە سیاسەتی...

ئومێد ناسح جیهانی: سەرۆک و نەفرەت

ڕاستییەکی مێژوویی هەیە ئەویش ئەوەیە: سەرکردەکانی تورک و عارەب و فارس نایانەوێت بەر نەفرەتی مێژوو و میللەتی خۆیان بکەون، پەیوەست بە جێبەجێکردنی داوا و مافە نەتەوەییەکانی کورد. بەڵام سەرکردە کوردییەکان نەفرەتی گەلی کوردیان لا سروشتییە، بۆ ڕازی بوونی دوژمن و مانەوەی دەسەڵاتە بنەماڵەی و حیزبییە گرێدراوییەکەیان،...

ئومێد ناسح جیهانی: ڕازیکردنی تورک واتە ڕازیبوون بە ژێردەستەیی

کەمال ئەتاتورک توانی لە سەرپاشماوەی دەوڵەتی عوسمانی کۆماری تورکیا بنیادبنێت. بەڵام کورد چۆن بەداگیرکراوای لە چوارچێوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیدا بوو، نەیتوانی سوود لەو ڕووداوە مێژووییە گەورەییەی کە لە ناوچوونی عوسمانییەکان بوو ببینێت بە قازانجی دروست بوونی کیانێکی کوردی، بەڵکو بەشێکی گەورەی جوگرافیا و...

ئومێد ناسح جیهانی: بۆچی نەبووین بە هێزی سێیەم؟

دیارە هۆکار زۆرە بۆ نەبوونی کورد بە هێزی سێیەم، بەڵام هۆکاری بنەڕەتی بە پێی بەڵگەی مێژووی گۆڕینی کێشەی نەتەوەییە بە کێشەی ئاینی و دژایەتیکردنی پیرۆزییە ئاینییەکانە لەلایەن خودی کورد خۆیەوە، کە لەم توێژیینەوەیەدا هەوڵدەدەین بە شێوازێکی زانستی و بەپێی بەڵگەی مێژووی شرۆڤەی ئەم هۆکارە بکەین.کورد بە درێژایی...

ئومێد ناسح جیهانی: بارودۆخی تەندروستی و دەروونی کورد

هەر لەداگیرکاری عارەبی ئیسلامەوە لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕاشدی و ئەمەوی و عەباسی، دواتر داگیرکاری فارسی شیعەی سەفەوی و قاجاری، و تورکی سونەی سەلجوقی و عوسمانی تا دەگاتە سەردەمی دەوڵەت نەتەوەی عەرەب و تورک و فارس و دابەشکردنی کوردستان بەفشار و بەرژەوەندی ئیمپریالیزم لە ڕێکەوتننامەی لۆزانی ساڵی 1923 تا ڕۆژگاری...

ئومێد ناسح جیهانی: ناسیۆنالیزمی و مرۆڤدۆستی و عیرفانی تەبایەتیان هەیە؟

عیرفانی - باوەڕداری و ناسیۆنالیزمی و مرۆڤدۆستی دژبەری یەکتردەکەن؟ئایا دەکرێت کەسێکی مرۆڤدۆست، ناسیۆنالیزمی بێت؟ یان ئایا دەکرێت کەسێکی ئیمانی و عیرفانی، ناسیۆنالیزمی بێت؟ یان دەکرێت کەسێکی ناسیۆنالیستی، مرۆڤدۆست و عیرفانی بێت؟ یان ناسیۆنالیستی و مرۆڤدۆستی و عیرفانی چ دژبەرییەک لە نێوانیاندا هەیە؟ یان...

ئومێد ناسح جیهانی: کۆمەڵکوژ کۆتایی کورد و سەرکەوتنی هەمیشەیی ئەوان نییە

لەدوای هاتنی ئیسلامەوە هەتا ئێستا هەر کاتێک گەلە مسوڵمانەکان هێرشیان کردۆتە سەر کورد بەناوی خوداوە هێرش و کۆمەڵکوژییان کردووە ، و بە کوردیان گووتوە کە خودا دژی ئێوەیە ، و ئێمەش یار و سەربازی خوداین و شەریعەتی خوداتان بەسەردا دەسەپێنین ! هەر لەبەرئەوە زۆرجار کورد ڕقی له هەموو دین و پەرستگایەک بووە ، کە...

ئومێد ناسح جیهانی: هەرەسی ئەخلاق

ئەوەی گومانی تێدا نیە ئەوەیە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ، نا ئەخلاقی ، عەیش و نۆش ، شەڕ و ئاژاوە ، ئاشتی ، برسێتی ، ستەم و نادادی ، خۆشگوزەرانی ، دادپەروەری .... ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارانەوە هەیە ، لە سەردەمی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانیش دا پەیوەندی بە دەسەڵاتی یاسادان ، دادوەری ، جێبەجێکردن...

ئومێد ناسح جیهانی: مێژوو چی دەڵێت؟

کێشەی کورد کێشەیەکی قورس و ئاڵۆزە، له کێشەی هیچ میللەتێکی چەوساوە ناچێت، بەسەر چوار ووڵاتدا دابەشکراوە، هەر لەبەر ئەوەشە چارەسەری قورسە، تەمەنی داگیرکارییەکەشی درێژە، کێشەش گرێدراوی کێشەی مێژووی چوار ووڵات و دوو مەزهەب، و گرێدراوی بەرژەوەندی ئیمپریالیزم و سەرمایەدارییە، چوار دراوسێکە دوژمنی کورد، و هەرچواریشیان...

ئومێد ناسح جیهانی: هاوکێشەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر خۆرئاوای کوردستان و باشوری کوردستان

1- هاوکێشەی ئەمریکا - تورکیا - خۆرئاوای کوردستانتورکیا هاوپەیمانێکی ستراتیجی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سوریا بە دەستێوەردانی دەرەکی لە ساڵی 2011 دا، کورد لە خۆرئاوای کوردستان توانی بە پەیڕەوکردنی هێڵی سێیەم، خاکی خۆی ڕزگاربکات، و سیستمی کانتۆنی...

ئومێد ناسح جیهانی: کورد و ئیسلام

کێشەی کورد کێشەیەکی ئاینی نییە، بەڵکو کێشەی نەتەوایەتیە، کێشەی خاکی داگیرکراو و مافی زەوتکراوە ، کێشەی ڕەتکردنەوەی بوون و ناسنامە و ڕاستینەی خاوەن مێژووە .کێشەی کورد کێشەیەکی نەتەوەییە ، کێشەی ئاینی نیە ، کاتێک کێشەی کورد کراوە بە کێشەیەکی ئاینی ئەمە پیلانگێڕی میللەتە مسوڵمانەکانە ، تا لەو ڕێگەیەوە بە...

ئومێد ناسح جیهانی: پارتی و یەکێتی دوو ڤایرۆسی کوشندە لە جەستەی میللەتێکی جینۆساید کراودا!

خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر لە دەرئەنجامی چییەوە بوو؟ لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی چی دەبێت؟خیانەتی 16/ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی شکستی یەکێتی و فراوانخوازی و پاوانخوازییە ئابوری و سیاسییەکانی پارتی بوو، گەورە بوون و قەبەبوونی پارتیش دەرئەنجامی بێ هەڵوێستی هێزەکان بەگشتی و سیاسەتی هەڵەی یەکێتی بوو، کە لێرەدا شرۆڤەی ئەو...

ئومێد ناسح جیهانی: 16ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی دیکەی هێزە بەکرێگیراوەکان

تاڵەبانییەکەی خۆتان  ووتی: " کێشەی کورد وەکو نەشتەرگەری مێشک وایە هەر هەڵەیەک دەبێتە هۆی مردنی نەخۆشەکە".--------------------ئەمڕۆ بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتێ پەیڕەوانی ڕێبازەکەی تاڵەبانی بە خیانەتێک پارچەیەکی جەستە نەخۆشەکەی نیشتیمانیان فرۆشت.خیانەت لە مێژووی پارتی و یەکێتی دا وەکو پوولی دۆمینە...