کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئێران، لە رێگای سەرچەتەکانی پەدەکە، دەستی لە هەولێر وەشاند!

Tuesday, 16/01/2024, 22:21


- نێچیرڤان بارزانی بە نهێنی لە ئێران بووە و، دواتر وەفدێکی ئەمنی پەدەکە لەوێبوونە.
- شەوی رابوردوو، بڕیارگەی پاسدارانی سەر بە کۆماری پەتوسێدارەی ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە کۆمەڵێک ئامانجی مۆسادی لە هەولێر پێکاوە. 
دواتر دەرکەوت بەگوێرەی هەواڵە سەرەتاییەکان بەشێک لەو ئامانجانە بارەگا وماڵی تایبەت بوونە. تا ئێستا هیچ هەواڵێکی پشتڕاستکراوە نییە کە ئامانجێکی ئەمەریکی تێدا هێرشکرابێتە سەری. چەند سەعاتی دادێ زیدەتر روون دەبێتەوە.
سەرچەتەکانی پەدەکە، هەر لە مەسعود بارزانییەوە تا کوڕەکانی و نێچیرڤان بارزانی، لە هەولێر و سەرێ رەشی داگیرکراودا نەبوونە، بەگوێرەی هەواڵێک لە تەڤدا پرێس بڵاوبۆتەوە کە دیارە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هاوڕێ مەکی ئامێدی راگەیاندووە، دوو سەعات پێش ئەو مووشەکبارانەی ئیران، هەولێر و سەرێ رەشیان جێهێشتووە بۆ دەڤەری بارزان رۆیشتوون. 
تەوقیتی ئەو مووشەکبارانە لەکاتێک بووە کە بەناو سەرۆکی حکومەتی تەزویر، لە داڤۆس بووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە باوەڕپێکراوە، جێهێشتنی سەرۆکی پەدەکە و دارودەستەکەی هەولیر و سەرێ رەش، وەک ئارگۆمێنت تەکەس لەوە دەکاتەوە، کە لەلایەن خودی سەرچەتەکانی پەدەکە زانیاری دراوە بە ئێران و ئیتفاق کراوە لە هەولێر بدرێت. ئەو ئامانجانەی کە دەستنیشانکراوە ئامانجی ئەمنی بوونە و پەیوەندیدارن بە دەزگای مۆسادی ئیسرائیل.
- پەدەکە ئەم ئیمتیازەی داوە بە ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر خزمەتکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بێت و پەیوەندییەکانی توندوتۆڵتر بکاتەوە. ئێران بەڵگەی لە بەردەست بوو و لەبەردەستە کە بەشێک لەو کردانەی ئیسرائیل لەناو ئێران لە رێگای پەدەکە و بوونی بارەگانی مۆساد لە ژێر ناوی کۆمپانیا و بیرۆی جیاوازەوە لە هەولێرەوە، هەماهەنگی دەکرێت و جێبەجێدەکرێت.
پەدەکە وەک گروپێکی مورتەزەقە کار بۆ هەموو دەزگا جاسوسیەکان دەکات، تەنها بۆ مانەوەی لەدەسەڵات، بەلام وەک پێشتر لە راپۆرتی دیکە ئاماژەم پێداوە، ناتوانێت هاوسەنگی نێوان ئەو دەزگا جاسوسیانە رابگرێت، لە شوێنێکدا هەر بەریەککەوتن دورست دەبێت. سەرچەتەکانی پەدەکە کە زانیان ئێران لێیان تووڕەیە، شوێنی دەزگاکانی مۆسادی بۆ کەشفکردن.
- دەبێ بوترێت ئەم هێرشە بە هەماهەنگی دەزگای جاسوسی میت ئەنجامدراوە، چونکە دەزگای بەدناوی پاراستن بەشێکە لە دەزگای جاسوسی میت. تورکیا نایەوێت ھێزێکی دیکە پەڕەلەل خاوەندارێتی لە هەولێر بکات و، دەیەوێت دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی رۆڵی نەبێت و لە دەڤەرەکە دەربکرێت. خاڵی هاوبەشی تورکیا وئێران دەرکردنی ئیسرائیل وئەمەریکایە لە باشوری کوردستان.
 - تەوقیتەکە  وەک باسمان کرد، بە دیقەتەوە نەخشەی بۆ کێشراوە، سەرۆکی حکومەتی تەزویر لە داڤۆس دەبێت، ئەم هێرشە لەلای ئەمەریکییەکان سەرمایەگوزاری لەسەر دەکرێت، لەوێدا دەیەوێت پەدەکە خۆی وەک قوربانی نیشانبدات و گوایە بەهۆی بوونی پەدەکە لەبەرەی ئەمەریکا، وایکرد ئێران پەلاماری بدا. شایەنی باسە  پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ پەدەکە لەوپەڕی خراپیدایە، دەیەها فایلی تیرۆر و پارەسپیکردنەوە و رفاندن و زیندانی نهێنی لە دادگاکانی ئەمەریکا لەسەر سەرچەتەکانی پەدەکە تۆمارکراوە. بەو خۆبەقوربانی نیشاندانە، پەدەکە دەیەوێت سیاسەتێکی هەرزان بکات و ئەمەریکا بخاپێنێت.
بەلای سەرچەتەکانی پەدەکە گرنگ نییە ئەگەر نیوەی هەولێر وێران بێت، گرنگ ئەوەیە بتوانێت بەردەوام بێت لە دەسەلات و لێنەخرێت، چونکە ئەو راستیە باش دەزانێت، لەگەڵ کەوتنیدا،  هەزارن چەقۆی تۆڵە لەو بنەماڵەیە ئامادەیە بۆ کەوڵکردنیان.
بەڵگە بۆ ئەمەمان،  پرۆسەی هەژارکردنی خەڵکی کوردستان کە لە ٢٠١٤ ەوە دەستیپێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە، ئەو بەهەژارکردنەی خەڵکی ئەنفالێکە بۆ خەڵکی کوردستان هیچ کەمتر نییە لەو ئەنفالەی سەددام کاتی خۆی دژی گەلی کورد ئەنجامیدا. بۆیە دەبێت باوەڕ بەوە بهێنێن کە سەرچەتەاکنی پەدەکە، ژیان و نان وئازادی و وێرانبوونی کوردستانی لاگرنگ نییە. وەپێشکەوتنی بۆ سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی باشور، ئەنفال و کۆمەڵکوژییە، بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن تورکیاوە، ئەنفال وکۆمەلکوژیی ژینگەیە.
- لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، دوای ئەو مووشەکبارانکردنە رەوشێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی سەرچەتەکانی پەدەکە و ئێران و حکومەتی عێراق دێتە ئاراوە و، بوونی مۆساد لە هەولێر نامێنێت یا لاواز دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە