پشتیوانی لە کامیان بکەین ! ئیسرائیل یا حەماس؟

Monday, 30/10/2023, 17:54

1513 بینراوە


- هەڵوێستی ستراتیژیانەی کوردان بۆ حەماس و ئیسرائیل، دەبێت چۆن بێت؟
- چەندە حەماس، دەوڵەتی تورکیا و ئێران بە داگیرکەر و تیرۆریست دەبینێت، بایی ئەوەندە پشتیوانی پێویستە لە حەماس بکرێت.
- چەندە  ئیسرائیل دەوڵەتی تورکیا بە داگیرکەر و تیرۆردست دەبینێت، بای ئەوەندە پێویستە ئیسرائیل پشتیوانی لێبکرێت.
گرنگترین رەگەزێک بۆ پشتیوانی هەر گروپ و دەوڵەتێک، چەندە پشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلی کورد دەکەن و زیان  لە بەرژەوەندییەکانی نادەن.
- پشتیوانی بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین، ئەرکە. داننان بە بوونی ستاتیۆیەکی ئارام بۆ ئیسرائیلییەکانیش، ئەمەشیان هەر ئەرکە. چارەسەریش بۆ پێکەوەژیانی ئەو دوو گەلە، پێشتر باسمان لێوەکردووە.
- تیرۆر لە هەر لایەک بکرێت، جا چ دەوڵەتی ئیسرائیل بێت یان حەماس، دەبێت ریسوابکرێت، چونکە خودی کورد قوربانی دەستی تیرۆری ئیسلامی سیاسی و نەژادپەرستی داگیرکەرانێتی.
- ئەم گفتوگۆ و  راوبۆچوونانەی بۆ پشتیوانی کام لایەنی شەڕی نێوان ئیسرائیل یا حەماس، کە زۆر قسەی لەسەر دەکرێت، ، وەک کوردێک دەبێت لە گۆشەنیگای ستراتیژی بزاڤی رزگاریخوازی کوردەوە هەڵوێست وەربگرین، کە دەبێت بزانین ئەو لایەنانە هەڵوێستیان چۆنە بەرامبەر داگیرکەران؟ ئەوەش بکەین بە سەرچاوەی هەڵوێستەکانمان. ئەم بزاڤەی،  تەواو نوێنەرایەتی هێلی سێیەمە، وەک خاوەن ئیرداەیەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە