سەرۆکی حکومەتی دزەکان پیاڵە ژەهرەکەی خواردەوە

Thursday, 14/09/2023, 17:02

3635 بینراوە


- نکوڵیکردن لە راستی بە واتای نەبوونی نییە (The Facts do not cease to exist because they're ignored").
- ئەو راپۆرتەی ئەلمۆنیتەر کە ئەمبەرین زەمان سەبارەت بە نامە پڕ لە شکستو خۆچەماندنەوەی سەرۆکی حکومەتی تەزویری پدک نوسیبووی، بە وردی خوێندمەوە.
 - نامەکە لە ٣ ی ئەم مانگە نوسراوە و نێردراوە بۆ کۆشکی سپی، لێ هێشتا وەلام نەدراوەتەوە. زەقترین رستەگەلێک لەناو نامەکە وەک لە ئەلمۆنیتەردا هاتووە، بریتیە لە:
- ئێستا ئەو نامەیەت بۆ دەنوسم دیسان لە ساتەوەختێکی چارەنوسسازی مێژوماندا، دۆخێک کە دەترسم لەوانەیە زەحمەتیمان هەبێ بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ ببین.. ئێمە لەڕوی ئابورییەوە وا خوێنمان لێ دەتکێ  و لەڕوی سیاسیشەوە خوێن لە جەستەماندا وا کۆتایی دێ. بۆ یەکەم جار لەوەتەی من سەرۆکوەزیرانم، نیگەرانییەکی قوڵ دایگرتوم کە ئەو هەڵمەتە ناشەرافەتمەندانەیەی لەدژمانە بەڕێوەدەچێ لەوانەیە ببێتە هۆکاری روخانی ئەو مۆدێلە فیدرالیەی عێراق کە ئەمریکا لە ٢٠٠٣ سپۆنسەری کرد و لەوکاتەوە لەپشتیەوە وەستاوە.
مرۆڤ شەرم دایدەگرێت کە ئەو جۆرە لە تکاورجایانە دەخوێنێتەوە.
- ئەمەریکا هەر لە ٢٠٠٣ ەوە خودی پدک یا ئەو دەسەلاتەی باشور باش دەناسێت، هەموو ئۆرگانەکانی ئیدارە یەک لەدوایەکەکانی ئەمەریکا، سەدەها راپۆرتیان نوسیوە سەبارەت بە وابەستەیی و مورتزەقەیی پدک بۆ ئیران و تورکیا.
- لە ویکیلێکس  راپۆرتێک بڵاوبۆوە کە باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق بۆ وەزارەتی دەرەوە ناردووە و، تێێدا هاتووە: پدک هاوکار بووە لە ٢٠٠٦ ەوە لە رووی لۆجستیەوە بۆ جێبەجێکردنی کردەی تیرۆریستی دژی سوپای ئەمەریکا، باس لە تەقینەوەیەک دەکات لە سەر پردێک لە ناوچەی تکریت، کە بە بەڵگە دەستی پدک تێدابووە.
- هەر لە راپۆرتی نیۆیۆرک تایمس لە ٢٠١٩ دا راپۆتیكی ٧٠٠ لاپەڕەیی سەبارەت بە دەستێوەردانی ئیران لە کاروباری عێراق، باس لەوە دەکات کە جێگری سەرۆکی پدک، نێجێرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەمەریکا و عەبادی ئامادەبووە، دواتر هەموو نهێنییەکانی ئەو کۆبوونەوەی داوەتە ئیتلاعاتی ئێران.
هەر لەو راپۆرتەدا باس لە بازرگانی نەوت نێوان سوپای قودس و خودی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات، بەشێک لە نەوتی بەتاڵانبردارو دراوە بە خودی قاسم سلێمانی بۆ کردەی تیرۆر.
- ئەمەریکا هەزاران بەڵگەی لەلایە کە پدک بە فەرمانی ئەردۆگان بازرگانی لەگەڵ داعش کردووە.
- ئەمەریکا باش دەزانێت کە گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم، پرۆژەیەکی دەوڵەتی تورکیا بوو، پدک جێبەجێیکرد بۆ بەقوبرسکردنی هەرێمی کوردستان، زۆری هەوڵدا ئەنجامی نەدا، لێ سەرۆکی پدک مکوڕ بوو بۆ جێبەجێکردنی.
- سەبارەت بە ئازادییەکان و کەیسی تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان، ئەمەریکا دەیانجار هۆشداری داوەتە پدک بۆ دەستهەڵگرتن لەو کردە قێزەوەنانە، لێ بە هیچ شێوەیەک گوێیان پێنەدا، تا کارگەیشتە ئەوەی،بە بەکارهێنانی دادگایەکی خێڵەکی نا دادپەروەر، لە بادینان ئازادیخوازان زیندانی بکات . ئەم رەفتارەی پدک، ئەمەریکییەکانی زۆر تووڕەکرد، هەر بۆیە کۆنسوڵی ئەمەریکا بە ئاشکرا و بەتوندی رەخنەی لەو دەسەلاتە ناشەرعییە کارتۆنییە گرت.
- کەواتە ئەمەریکا هەڵوێستی توندی بەرامبەر پدک هەیە، لەو هەلومەرجە، حکومەتی ئەمەریکا یا ئیدارەی بایدن، بە پشتبەستن بەو هەموو راپۆرتانە، پێموانییە هیچ حسابێک بۆ ئەو نامە لاواز و بێ بنەمایە بکات.
- حکومەتی عێراق هێرشی ناشەرافەتمەندانەی نەکردۆتە سەر هەرێم بەڵکو ئێوە بە ناشەرافەتمەندی نەوتی خەڵکی کوردستان تاڵان دەکەن و خەڵکی برسی دەکەن، هۆکاری ئەو رەوشە خودی خۆتانن کە بوونەتە بەشێک لە ئەجندای تورکیا بۆ تاڵانکردن و تیرۆر و تێکدان. پێموانییە ئەمەریکا بۆ تورکیا بەرگری لە پدک بکات و لە دژی خەڵکی کوردستان و حکومەتی ناوەند بوەستێتەوە.
حکومەتی تەزویری پدک، دەسەلاتێکی دژەخەڵکە، ئیدارەی بایدن پێش حکومەتی ناوەند ئەو راستیە دەزانێت.
- ئەو نامە لاوازە پیالە ژەهرێکە لە بێچارەییدا، بنەماڵەی دەسەڵاتداری پدک خواردییەوە. هیچ دەرئەنجامی نابێت، جگە لە پێناسەی ئەو رەوشەیە نیشاندەدات کە پدک خراپ تێیکەوتووە، کە ئەمەش لە ٨٥٪ گەلی هەرێمی باشوری کوردستانی دلخۆش کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە