بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


بۆچی تیمە بیانییەکانی فریاگوزاری لە تورکیا کشانەوە؟

Wednesday, 15/02/2023, 15:49


راپۆتێکی گرنگ..

ئەم مژارە، مژارێکی دیکەیە هۆڤێتی و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەسەلمێنێت.
لە دوو رۆژی رابوردوودا ، بەشی هەرە زۆری تیمە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری کە روویان لە ناوچەکانی بوومەلەرزە کرد بوو ، بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانە بوو لە ژێر داروپەردووی کەلاوەکان، تورکیایان بەجێهێشت، هۆکارەکەی وەک لە زۆربەی میدیاکانی جیهانی بلاوبۆتەوە، دەتوانین کورتی بکەینەوە لە سێ خاڵدا؛
- دەوڵەتی تورکیا ئامانجی دەربازکردنی خەڵکی نەبووە ونییە لە ژێر کەلاوەکان ، بۆیە زۆر بە زەحمەتی بە بیرۆکراسی رێگەی بەو تیمە نێودەوڵەتیانەی دا بۆ ئەوەی دەستبەکاربن. هەر کاتێکیش دەستبەکاردەبوون، تیمە فاشیستەکان لە گورگەبۆرەکان تەنگیان پێهەڵدەچنین و تەقەیان بەسەردا دەکردن، ژینگەیەکی پڕ تیرۆریان بۆ دەخوڵقاندن، جاری وا هەبووە ژیانیان دەکەوتە مەترسییەوە، بۆیە بەشێک لەو تیمانە زوو بەزوو تورکیایان بەجێهێشت. سەرباری ئەوانەش وەک میدیاکان و چەندەها ڤیدیۆ ئەوەی سەلماند، پۆلیس و تیمە تیرۆریستەکانی ئەردۆگان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەکەوتنە تاوانبارکردنی خەڵکی لێقەوماو و ئەشکەنجەدانیان و، دەیانیان لێ کوشتن.
- ئەردۆگان وەک هۆڤییەک کە هیچ رێزێک بۆ  ژیانی مرۆڤەکانی وڵاتەکەی دانانێت، دوو رۆژە بڕیاریداوە ئیدی بە شۆڤەڵ و بلدۆزەر، کەلاوەکان هەڵبگرێتەوە بێ گوێدانە زیندووەکانی ژێر داروپەردووی کەلاوەکان یا تەنانەت تەرمی مردووەکان . ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆییانە ئەو تیمانەی تووڕەکرد و دەستبەجێ تورکیایان بەجێهێشت بۆ ئەوەی نەبنە شەریکی تاوانی کۆمەڵکوژیی زیندووەکانی دوای بوومەلەرزەکە و بێرێزکردن بە تەرمی مردووەکان.
- وەک رۆژنامەی فرانکفۆرتەری ئەڵمانی باس دەکات، هەموو ئەو هاریکارانەی کە لە دەرەوە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ لێقەوماوان دەنێرن،  دەسەڵاتدران لە فڕگەی ئەدەنە، لۆگۆی ئاکەپە بە رەسمی ئەردۆگانەوە لە کەلوپەلەکان دەدرێت و وەک پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت. ساختەکاری و هۆڤێتی و تیرۆریستی ئەردۆگان بۆ هەموو جیهان ئاشکرابووە.
وێنەکە: یەکێ لە تیمەکانی ئیسپانیا لێدوان بۆ کەناڵێکی راگەیاندن دەدا سەبارەت بە هۆکاری کشانەوەیان و گەڕانەوەیان بۆ ئیسپانیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە