کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سەردێری دێرشپیگل: میلیشیا کوردەکان (چەکدارەکانی پارتی) بە چەکی ئەڵمانی دژی یەزیدیەکان دەجەنگن".

Tuesday, 07/03/2017, 9:12


ڕۆژنامەی بەناو دەنگی ئەڵمانیا ، دێرشپیگل ، کە تیراژێکی زۆر و فۆلەوەرێکی هێجگار گەورەی هەیە لە ئەڵمانیا و دەتوانێت رای گشتی بورژێنێت ، ئیمرۆ بلاوی کردۆتەوە کە : سوپا و ئەرتەشی ئاڵمان بۆی گرینگە بزانێت ئەو چەکانەی کە بۆ هاوکاری پێشمەرگە ناردراون تا شەڕی تیرۆریستانی داعشی پێبکات ، بۆ چیدەبێ دژی شەرڤانان لە شەنگال بە کار بێن ؟ . ئەلمانیا زانیویەتی ئەو زرێپۆش و چەکا و جۆکانەی کە داویەتە پێشمەرگە ، پارتی بەکاری دەبەت دژی شنگالییەکان ، ئەمەشی پشت بە بەڵگەنامەگەلیک دەبەستێ وئاماژە بەوراپۆرتانە دەکا کە گەیشتۆتە دەست دەوڵەتی ئاڵمانیا.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا دەڵێت: لە کاتێک دا ئیێزدییەکان هێزی بەرگری بەهێزی خۆیانیان هەیە لە شەنگال چ پێویست دەکا ،خەندق بکۆڵن و هێزەکانی پێشمەرگە بکەونە هێرشبردن بۆسەر شەرڤانانی یەبەشە و پەکەکە و بە بەکاربردنی چەکی ئاڵمانی کە ، هەر لە ساڵی 2014 وە بۆ شەری داعش بۆیان رەوانە کراوە .
دەوڵەتی ئەڵمانیا نارازیە لەو دۆخە و پێیان وایە دەبێ هەرێمی کوردستان وڵامدەری ئەو هێرشە بێت و بەبەکاربردنی چەکی ئەڵمانیا.
جێگای باسە وسەرنجراکێشە ، ڤیدیۆی شەهیدکردنی ئەو دوو گەریلایەش نیشاندەدات کە چەتەکانی سەر بەپارتی بە زرێپۆشی ئەڵمانی و چەکی ئەڵنای شەهیدیان دەکەن.
پێویست دەکات هەڵمەتێکی فرەلایەنە دەستپێبکرێت کە جیهان بەتایبەتی ئەمەریکا وئەوروپا لێی ئاگادار بکرێتەوە کە پارتی ئەو چەکانە بەشی هەرە زۆری دەست بەسەرداگرتووە بۆ کورد کوشتن بەکاری دەهێنێت بەڵگەشمان ئەوەتا لە دژی شنگالییەکان بەکاری دەبات ، هەقە ئەو دەوڵەتانە هەڵسن بە چەککردنی پارتی و یا بەڵێنی رەسمی لێوەربگرن کە بەکاری نەهێنێت دژی نەیارانی خۆی لە ناوخۆ..ئەگەر بێ دەنگبن لەو هەڵسوکەوتەی پارتی بەمانا بەشدارن بە راستەخۆ لە کوشتوبڕی خەڵکی بەتایبەتی ئێزیدییەکان.
له‌په‌یجی نوسه‌ر نیاز حه‌مید وه‌رگیراوه‌
لینکی دیرشپیگل .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە