کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گۆڕان چی دەوێت ؟!

Tuesday, 28/02/2017, 22:44


تاکە داواکارییەکی پارتی لە گۆڕان، ئەوەیە ئەگەر لە حکومەت بەشداری پێدەکرێت دەبێت لە پەرلەمان بێدەنگ بێت، چی بۆ هات لە سەرکردایەتی فەرماندە، جێبەجێی بکات.
یەکێتیش وابوو، تا پارتی، تۆڕێک لە پارتییەکانی لەناو یەکێتی دورستکرد، و یەکێتی ریسواکرد.چی پارتی فەرماندە بڕیاری لێ بدایە، یەکێتی جێبەجێی دەکرد، ترۆپکی داواکارییەکە لە ٣٠ حوزەیران بە کۆتا گەیشت.
گۆڕان چی دەوێت؟
ئەوەی رۆژانە دەگوزەرێت، و لە هەلسوکەوتی دەستڕۆیشتوانی گۆڕان دەیبینین، لە حالەتی ئیعلانکردنی بەیعەی شاراوەی شەرمنن بۆ پارتی.ئەو هەموو شین وشەپۆرە بۆ کوژراوێکی پارتی، ئاماژەیەکی خەتەرناکە.
دەمەوێت بڵێم، گۆڕان لە ئامانجی سەرەکی خۆی لایدا، کە گۆڕینی ریشەیی سیستەمی حوکمرانی بوو، ئێستا ئامانجی گؤران گەیشتن بە دەسەلاتە، جا چتۆ دەسەلاتێک، ئەگەر تالانکردن و دەست تێکەڵکردنیش بێت لەگەل داگیرکەرانی کوردستان.
پارتی هی ئەوەی نییە، حکومەتی لەگەڵ دورست بکەیت، پارتی هی ئەوەیە قەبارەی تەحجیم بکرێت و پەراوێز بخرێت، پارتی حزب نییە تا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، پارتی بریتییە لە ئاکەپە، سەرۆکەکەشیان لە ئەنقەرە دادەنیشێت، با کەس نەڵێت لە هەولیرە.
ئەگەر ئەو راستییە زانرا، ئیدی گۆڕان بە تەمای چی دەسەلاتە، هەر بۆیەشە چەندە مەرایی بۆ پارتی دەکەن و زمانیان کردۆتە زمانی یەکێتییە تەسلیمبووەکان، دادیان نادات، دەبێت بە ئەجندای تورکیا و ئاکەپە رازی بن.
گۆران بێسەرە، بێ ستراتیژە، لۆکالی بیر دەکاتەوە، دەسەلاتخوازە بە هەر نرخێک بێت، ئێ ئەم حالەتە گۆرانخوازانی لە نێوان دیماگۆگیەت هێشتۆتەوە، نە دەتوانن بچنە پێش و نە دەتوانن بچنەوە پاش، بۆیە گۆران لە حالەتی پاسیڤ و متبووندا ژیان دەکات.
کە دەڵێین گۆران، دیارە مەبەست لێی دەستڕۆیشتوانی گۆرانە.
گۆران ئێستا خەمی سەرەکی گەڕانەوەیە بۆ دەسەلات، خەمی گۆڕینی سیستەمی نییە.
گؤرینی سیستەم بە بزاڤێکی هەمەلایەنە دیپلۆماسی لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوخۆی عێراق، و کارکردن لە ناو جڤاکو حەرەکە پێکردنیەتی و، پێویستی بە راگەیاندنێکی کارا، هەیە.
ئەو مەراییە لە دڵسۆزی نەبوو بۆ پارتی، پارتیش ئەوە باش دەزانێت، لە لاوازی کەسێتیی بەرێوەبەرانی گۆڕان بوو، بە مانایەکی دیکە خۆبەکەم زانی بوونی هەبوو و هەیە لە کەسێتیان. روداوی، کوژرانی رۆژنامەنوسێک، ئەوەی خستە روو.
نیوەی خەڵکی کوردستان پشتیوانیان لە گۆڕان کرد، بۆ گۆڕینی سیستەم بوو، نەک بۆ دەستبەرکردنی دەسەلاتداریی بۆ هەندێک کەس.
ئەوەتان پێناکرێت، دەبێت بگەڕێن بەدوای بەدیل، بەدیل ئەوەندە زۆرە، بەڵام سیاستوانی بوێری دەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە