كۆمۆنیزمى كرێكارى ..سەرگەردانى و خۆ زەوجكردن
Sunday, 22/06/2014, 12:00
بەهەڵەداناچم ئەگەر بڵێم بەدرێژایى مێژوو لەسەروەختى سەرهەڵدانى بزوتنەوەى چەپ وكۆمۆنیستى بەهەموو تەیارو باڵو بۆچونەكانیەوە، لەكوردستان، نەیانتوانیوە بەئەندازەى پێویست خزمەت بەخەڵكى بگەیەنن و، كارێكى وەها بكەن كە ئەو ئایدۆلۆژیایە بۆماوەیەكى كاتى ببێتە بەرنامە و رێچكەى ژیانیان. قسەم لەسەر ئەوە نى یە كەخراپى وناكامڵى وسەقەتى گەیاندنى ئەو فیكرە بەكوردستان و،نابەڵەدى كەسانى رابەرى، چ زیان وكارێكى خراپیان بەسەردا هێناوە، بەدەر لەوەش ئایدۆلۆژیاكە بۆ كوردستان وكۆمەڵگەى كوردى شتێكى هەرس نەكراو بوە لەزۆر روەوە. ئەوان هاتون ویستویانە نوسخەى ئەسڵى ئەو سیستەمەى سۆفیەت دەقاو دەق لێرە كۆپى بكەن، كەئەوەش جگە لەمەهزەلە و گاڵتەجارى شتێكى واى لێنەكەوتەوە
گەر بڕوانین سۆسیالیزم و كۆمۆنیزم قوناغ و دەورى خۆى بینى و، لەچەندین وڵاتى ئەوروپاو ئاسیا و ئەمریكاى لاتین پیادەكرا،بەڵام لەبەر هەرهۆیەك بوو ئەو باهۆزە كوردستان و،رۆژاواى ئاسیاى نەگرتەوە ،هەڵگرانى ئەو بیروباوەڕە وخەباتكارانى نەیانتوانى لەژێر سایەوسیستمى ئەو رێبازەدا، شتێك بۆ میللەتیان وەدەست بخەن. سەرەنجامیش بلۆكى سۆسیالیست هەرەسى هێنا ، روسیاش كە سەرقافڵەو سەرگەورەى ئەو سیستەمە بوو، تەواو لێك هەڵوەشا بوو بەپەند وعیبرەت، هەموو گەندەڵى ودیكتاتۆرى سەرانى ئەو رێبازە بەنموونەى ستالین و شافێز و كاسترۆ و چاوچیسكۆ و.. مان بینى كەچی بوون وچیان كرد.
بەهەرحاڵ ئەوەیان مەسەلەیەكى ترەو قسەو باس زۆر هەڵدەگرێت. ئەوەى كە مەبەستمە و ئەمەوێت جەغتى لەسەر بكەمەوە ، ئەوەیە كە هەموو دەزانین ئەو بیرو باوەر و ئایدۆلۆژیایە رۆژ بەرۆژ بەرەو نابوتى ودۆڕان و مایە پووچى دەڕوات، رۆژانە خەڵك لێى دەتەكنەوە، لەبەر ئەوەى نموونەى جوانى وەكو (كۆبا و كۆریاى باكور و فەنزویلا و سوریا و ئەوروپاى رۆژهەڵات..) لەبەر چاوە،ئیدى مرۆڤ چۆن و بە چ قەناعەتێك باوەڕبێنێت كە سیستمى سۆسیالیستى باش و بەجێ یە بۆ ژیان.
وەلى مخابن من پێم سەیرە كە تاكو ئێستا تا ئەم وەخت و رۆژگارەش ،كۆمەڵێك كەس و ژمارەیەك خەڵك هەن، دەهۆڵ بۆ ئەو رێبازەو لەوە سەوروتریش واتە(كۆمۆنیزم) ئەكوتن و، ئەیانەوێت تازە بەتازە بەچەند كەسێكى هەرزە و،كۆمەڵێك خۆ بەگیڤارا زان تەواوى جیهان بەرەو سۆسیالیزم بەرن،كە ئەوە لەخەون و خەیاڵیشا جێگاى نابێتەوە.
كۆمۆنیستەكان بەدرێژایى چارەكە سەدە زیاتریش چ لێرە چ لە ئێران، هیچ سەنگ وپێگە وقورساییان نەبووە،جگە لەكۆمەڵێك هاورێ و دۆستى خۆیان، نەیانتوانیوە ژمارەیان بگەیننە سەد كەسێك، نەیانتوانیوە بچوكترین كاریگەرى و رۆڵیان لەسەر كۆمەڵگا هەبێت، نەیانتوانیوە بچوكترین شت بۆ خەڵك بكەن، جگە لە كۆمەڵێك قسە ودروشى قەبە و زل و، دەركردنى چەند بەیاننامەیەك و، گردبوونەوە ناڕەزایى و رێپَوان. لەسەرێكەوە من هەق دەدەم بەوان و لاریم لەكار و خەباتیان نى یە،چونكە كارو كەسابەت وپیشەكەیان هەر ئەوەیە و، بازاڕ وبژێویان لەسەر ئەوە بەندە. گەر ئەوە نەبێت رەنگبێت لەبرسا بمرن، یان نەتوانن كەسو كار و دۆستانیان بنێرنە ئەوروپا و مافى پەنابەرێتیان بۆ مەیسەر بكەن.
ئەوەى كەزیاتر وایكرد لەسەریان بێمە قسەو رەخنەگرتن، دەڕبرین وقسەى كۆمەڵێك هەڵسوڕاویانە، لەسەر ئاوارەبوونى عەرەبەكانى شەڕى داعش و هاتنیان بۆكوردستان، كە رەخنە لەكورد و بەشێك لە هاوڵاتیان دەگرن، كە وەك پێویست هاوكاریان ناكەن، یان جیاوازى رەگەزى بۆتە بەربەست، لەهەمبەر بەخشینى كۆمەك وهاوكارى وسۆز وبەزەیى بەو عەرەبانە.رێنمایمان دەكەن كە با واز لەنەتەوە پەرستى و دەمارگیرى بهێنین و(چونكە نەتەوەپەرستى شەرمەزاریە بۆ بەشەریەت) بەهاناى ئەو كەسانەوە بچین..
قبوڵمانە هاوكارى و كۆمەك، كارێكى باش و هەڵوێستێكى مرۆڤانەیە، هەموكەس لەكاتى لێقەومان تەنگانەدا شیاوى دەستگیرۆیە، بەمەرجێك كەسەكە ئەوەبێت كە تۆ هاوكارى دەكەیت، واتا كەسێك بێت، پێى بزانێت، وەك مار نەبێت كە بوژایەو ئیدى زیڕەت لێ هەڵنەستێنێت.
بەڕێزانى كۆمۆنیستى كرێكارى، بۆمەسەلەى قەومیەت ئەوا مافى هەموو كەسێكە كەشانازى بەقەومى خۆیەوە بكات و لەپێناویدا كار بكات وتێبكۆشێت، باشە لینین ـماركس ،سەرجەم سەركردە سۆسیالیستیەكان، كاتێك كە دەستیان دایە شۆڕش و خەبات بۆ سەرەتا لە ناو قەوم و وڵاتى خۆیان دەستیان پێكرد؟ بۆ ئەفزەڵیەت و ئەولەویەتیان دابە وڵات و قەوم وشوێنى خۆیان، چى دەبو بالینین بهاتایە بۆ توركیا،كاسترۆ لە بەرزایل، ماركس بۆ ئەفریقا، بچونایە،لەدەستپێكەوە ئەو كارەیان وەها نەخشە بۆ بكێشایە.یان ئێوە، ئەوەتا سوریاو ئەفغانستان وئێران و كوێ كوێ پێویستیان بەرزگارى و خەباتى شوڕشگێڕانەیە،دەى بۆناچن بەهانایانەوە؟!
هەرچى تایبەتە بەو عەرەبانە،من وەكو خۆم كارم بەسەر كەسەوە نى یە، هانى كەس نادەم نەهاوكاریان بكات و نەدژیان بوەستێت،تەنها ئەوەندە دەڵێم، كەس نیە بەئەندازەى كورد شارەزایى عەقڵیەت و ئەتوارو رەفتارى عەرەب نەبێت،كەس نى یە بە ئەندازەى كورد لەسەردەستى عەرەب دوچارى نەهامەتى، كوشتن ،ماڵوێرانى، قات و قڕى و، جۆرەها مەئسات نەبوبێتەوە. گەر باسى بكەم رەنگبێت دەیان وسەدان رۆمان و داستان لەخۆ بگرێت، هەمیشە وبەردەوام كورد سنگى فراوان بووە،هەموكات كورد لێبوردە بوە،هەموكات كورد بەخشندە بوە،هەمو سات وەختێك كورد نانى لەگەڵ عەرەبا بەش كردوە،بەڵام بەداخەوە ئەو هەمیشە بەردەوام خاوەنى یەك ئاكار بووە ،كەزەلیل و داماو و سەرگەردان بوە ،كوردى وەك برا گەورە و دۆست و خۆشەویست زانیوە،هەركاتێكیش تۆزیك دەسەڵاتى پەیدا كردبێت،ئیتر ئەوپەڕى سپڵەیى و بێ نمەكى خۆى نواندوە، مێژوو باسى هەزاران هەزار كەسى وەكو مالیكى و عەللاوى وعەزیز حەكیم و جعفرى و جبورى دەكات،كە چۆن كورد پاراستویەتى و داڵدەى داون، هاوكارى كردون،كەچى كە دەستى گەیستۆتە مەبەست هەموى زەڕبى سفر كردوە ،یەكەم گورز و زەڕبە و ناپاكى دەرهەق بەكورد كردوە.خۆ هەموو بینیتان كەسێكى وەكو تاریق هاشمى گەر كورد نەبوایە ئێستا دەمى بوو لەژێرخاكا بوو، كورد رزگاریكرد وناردى بۆتوركیا،كەچى چلەى نەچوو كەوتە شەكر شكاندن لەدژى كورد.
ئێستاش كە بەحساب بەڕێزتان دەڵێن هاوكاریان بكەن و فریایان بكەون،ئەوا چوین بەهانایانەوە لەكوشتن ومردن رزگارمان كردون،كەچى لەپشتەوە خەنجەر دەهاون، لەناو شارى خۆماندا، خیانەتمان لێدەكەن، لەناو وڵات وكەسى خۆماندا دزیمان لێدەكەن، لەپاڵ دایك وباوكاندا مناڵانمان دەفڕێنن وگورچیلەیان دەردێنن. لەو كاتەى ئێمە هاوكارى وسۆزو بەزەیمان بۆیان دەجوڵێت ئەوان بۆخاترى پارە ئوتومبیل لاوانى وڵاتەكەم دەخنكێنن.من هەر ئەوەندە دەڵێم ئێوە لەسەردەستى عەرەب هیچ ناخۆشیتان نەدیتوە،ناماڵتان روخاوە، نەكەستان گیراوە نەتەعەدا لەكەستان كراوە، نە تاكە كەسێكتان بەر شاڵاوى ئەنفال كەوتوە،نە ئەبو غرێب و نەجنوب نە نۆگرە سەلمان تان بەخەونیش نەدیتوە، خۆزگە كارەساتێكى واتان لێدەقەوما و زەلیلى دەستى عەرەب دەبوون تا بیركردنەوەتان بەو جۆرە نە بوایە.
سەربارى ئەوانەش برایانى كۆمۆنیست ،بەچەكانى مەنێورى حیكمەت، بەسە ئیدى واز لەقسەى زل وهات وهاوار وهاش و هوش بێنن، بۆخۆتان لەو ئەوروپا و ئەمریكایە لێى دانیشتون،مێش میوانتان نى یە،جارجار بۆیاد ومەراسمێك بەیاننامەیەك دەردەكەن و كۆمەڵێك وێنە بڵاو دەكەنەوە،دەیخەنە سەر فەیسبوك وئینتەرنێت، بازاڕتان بەوە دەجوڵێت ،شوكرى خوا بكەن و كاسپیەكەتان نەوەستێت ،كە ئێمە قسە ناكەین و هیچ ناڵێن ئێوەش بێدەنگ بن، گەر زۆر زۆر راست دەكەن و بەقەولى خۆتان دەڵێن لەدژى جیاوازى چینایەتى وناعەدالەتى و حقوقى بەشەریەت خەبات دەكەن، دەى ئەوە ساحەكە پان وبەرین وفراوانە و،بەئەركى مەزانن وەرەنەوە بۆ وڵات و، سیستەمێكى سۆسیالیستى عەیارە بیست چوارمان بۆ بكەن بەدیارى و،حكومەتێكى كرێكارى مان بۆ تەئسیس بكەن، تا ئێمەش لەژێر ئاڵاى سورى كۆمۆنیزم و چەكوش وداسى پرۆلیتیاریادا هەست بەئارامى بكەین و،نان وكار وئازادیمان بۆ بەدەست بێنن، تەواوى بەشەریەت لەمیحنەت و رەزالەت قوتار بكەن، گەر ئەوەشتان پێناكرێت،ئەوا ئەمر بفەموون ئێمەش بكەن بە ئەندام وهاورێى حزبتان رامان كێشن بۆ ئەوروپا، تا هاوشانى ئێوە لەدورى دورە وە، خەبات بكەین و لەگەڵ بادە وشەرابدا خەفەت بۆ قەومى كوردى جاهیل و نەتەوە پەرست بخۆین و، بە بەیاننامە و ئیعتیراز ئەو كار و جینایەتانە مەحكوم بكەین.گەر ئەوەى لەوێ دەیكەن و دەژین رەفاهیەت و جەننەتە با ئێمەش بشكدار بین،تۆزێك لەو ژیانە بەسەر بەرین ،گەر سەخت وگران و پڕزەحمەت و گرانە، پێمان خۆشە نەختێك بارى سەرشانتان سوك بكەین، هاوكار وهاوخەبات و هاو پشتان بین.!!
ئەم لینكانەش كۆمەڵێك دلسۆزى و وەفا و بەئەمەكى برایانى عەرەبە بۆكورد، تەماشایان بكە و حوكم بدە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست