کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەز یەكێتیم، لێ شەرمەزارم

Thursday, 15/05/2014, 12:00


ئەز یەكێتیم ئەز شەرمەزارم
كۆمەڵێك سەركردەى كەڵتە كۆن، ژمارەیەك بەناو مەكتەب سیاسى پیر و خڵفاو،پێڕێك عەبد كۆیلە و غولامى بنەماڵە،چەند كەسێكى قێزەون و رەزا تاڵ و ناشیرین، سیماى مەكتەبى سیاسى یەكێتین، مرۆڤ بەبینیان هەر لەخۆیەوە پەست ونیگەران دەبێت و قەستێیتى هەرچى وتەى ناشیرن و ناشیاو هەیە وەكو لێزمە باران بۆیان بنێرێت
ئاخر یەعنى چى و ماناى چى یە؟ یەكێتى خۆى بادەدات و شانازى دەكات كە خاوەنى دەیان هەزار ئەندام ولایەنگرە و بەسەدان كادیر و لێهاتو شارەزاى تێدایە، حزبێكى سۆسیال دیموكراتە، رێزلە رەئى خەڵكى و مافى مرۆڤ دەنێت، كەچى لەوەتەى یەكێتى هەیە و من ناسیومە هەر كۆمەڵێك دەكوچاوى چرچ و لۆچ و پیر و رەزاگرانن و، چەند بارە و چەند بارە دەبنەوە، نموونەى قالەى حەمە جان باس بكەین، جارێك سەرۆكى شارەوانى یە،جارێك دەبێت بەپارێزگار،جارێك دەبێت بەرپرسى ئاسایش،جارێك خۆى خۆشدەكات بۆ جێگرى سەرۆكى بەناو حكومەت، ئەرێ برالە من تێناگەم، بڵێى پۆست وكورسى ئەوەن شیربن بن وا هەموو خەریكە كڕنۆش بۆ كەوشەكانى مەسعود و نێچیر دەبەن تا پۆستێیكان بێ ببەخشێت، یان ئەوەیە لەناو یەكێتیدا ئەزمە و قەیران و نەبوونى پیاوە بۆیە لەسەر یەك و، چەشنى چەرخ و فەلەك دەموچاوە بەدفەڕەكان چەند بارە دەبنەوە؟
ئەوەى لەكۆبۆنەوەى ئەمدوایەى یەكێتى بەدەركەوت وبینیمان، جگە لەوەیەى كە یەكێتى بچوك قەزەم و گزگل كرد، هێندەى دیكە لەپێش چاوى خستین، ئەوانیش كە تادوێنى قسە و رەخنەیان لەپارتى بنەماڵە دەوت گوایە پارتى حزبى بنەماڵەیە ، كەچى ئەوانیش كەوتنە ناو هەمان هەڵەوە، ئەوەتا بەپێى نۆرە وریزبەندى كوڕو كچى مەسئولەكان پۆست وپلەیان پێدەدرێت ، بەجۆرێك كەسى واى تیایە كە بە چەشنى براكەى عەدنانى حەمەى مینا كە جگە لەوەى هیچى پێ نیە و سەرلەبەرى خوێندن وبروانامەكەى تەزویر و ساختە یە وبەپارە كڕدراوە، كەسێكى تابڵى ئاست نزم و فاشیل و ریسوایە، یان كەسێكى وەكو كوڕەكەى كۆسرەت ،كە نازانێت دوو جوملەى موفید بڵێتن فڕى بەسەر ئیدارە و دەزگاى موئەسەساتەوە نى یە، كەچى ئەویش بەنیازن پۆستى پێبدەن.
ئەگەر تادوێنى دڵم بەیەكێتى خۆش بوبێت و هیواو ئومێدێكم لێ بەدیدەكردن، وەها شیمانەم دەكرد كە عیبرەتى لەرابردو وەرگرتوە، بەسەر ئەو تەنگژە و نەهامەتیانەدا باز دەدات، بەڵام كاتێك بیستم كە بەنیازە ئەو كۆمەڵە كەسە بكاتە بەوەزیر و لەكابینەى نوێدا تەعینیان بكات، بەزۆرى زۆردارى كەسێكى بنەماڵە بخاتە پۆستێكى باڵاوە، بەخۆم نەبوو هەستم بەشەرمەزاریكرد، نەك كاڵەك بگرە شوتى و كالیاریشم بەئەژنۆى خۆم شكاند، بەزەیم بەحاڵى خۆم و هەزاران هەوادارى یەكێتى دا دەهاتەوە،كە ئەوان رەنج و خوێن و ماندوێتى دەچێژن بۆى،كەچى لەولاوە كۆمەڵە كەسێكى پەڕبووت ئاست نزم و قێزەون و موفلیس، لەو رەنج و زەحمەتیە دەخۆن، یەك هۆقە تفم كردە رابردوى خۆم، هەزاران هەزار جار پەشیمانى خۆم دەربڕى ،شەللا بەشەلڵاى خوا ئەو چەند ساڵە خزمەتى رەشەوڵاخ یان چوارپێیەكم بكردایەـ بەس نەبوو ئەوان خێرێكیان دەبوو بۆمان؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە