کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌زاره‌تى كار نه‌بوونى زۆر باشتره‌

Tuesday, 18/06/2013, 12:00


لاى من هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌م حكومه‌ته‌ زياده‌يه‌ و هيچ كامێكيان به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ناوه‌ زل و قه‌به‌يه‌يان به‌كارى خۆيان هه‌لَناستن،، له‌سه‌رو هه‌موشيانه‌ وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌لاَيه‌تى،من سه‌رى لێده‌رناكه‌م و نازانم كه‌بوون و ماهيه‌ت و بايه‌خ و گرنگى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ له‌كوێدايه‌ ؟! تا ئێستا چ كارو ئه‌ركێكى به‌رچاوى پێشكه‌ش به‌ كه‌سانى مه‌عنى به‌ خۆيى و كۆمه‌لَكردوه‌.؟؟
سالاَنه‌ به‌بێ هيچ ئه‌ملاولايه‌ك پاره‌يه‌كى خه‌يالَى و بێ شومار، له‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌رِوات،به‌بێ ئه‌وه‌ى سود و قازانجێكى وه‌هاى بۆ كه‌سانى موسته‌حه‌ق و شياو هه‌بێت . موچه‌ى تايبه‌تيان هه‌يه‌، ئه‌و موچه‌يه‌ به‌حساب بۆ كه‌سانى كه‌م داهات و ده‌ست كورت و نه‌داره‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ى راستى بێت، ته‌نها و ته‌نها هه‌ر ئه‌وان لێى محروم وبێ به‌شن، ده‌نا سه‌ر له‌ به‌رى موچه‌كه‌ بۆ خزمانى به‌رپرسان و وه‌زيرو ده‌ست و په‌يوه‌نده‌كه‌يه‌تى!
هاوكارى وبرِبنه‌وه‌ى موچه‌ى كه‌م ئه‌ندامانيش ،له‌سه‌ر هيچ بنه‌مايه‌ك نييه‌،ته‌نها به‌مه‌يل و خواستى و وه‌زير و به‌رپرسه‌ حيزبيه‌كانه‌، ئه‌وه‌ى خويان مه‌تلَه‌بيان بێت، موچه‌يه‌كى باش و چاكي بۆ ده‌برِنه‌وه‌،ئه‌وه‌شى سه‌ربه‌خۆيان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار په‌ليشى له‌ده‌ست دابێت ،ئه‌وا ئه‌و موچه‌ و هاوكارييه‌ شمولى ناكات. كه‌ به‌داخه‌وه‌ تاكو ئێستاش ئه‌و به‌رنامه‌ پرِ هه‌لَه‌و نا عه‌داله‌تيه‌ په‌يرِه‌و ده‌كرێت.
من بۆخۆم به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ى هه‌والَ و گۆرِانكارى و رووداوه‌كان ده‌كه‌م،به‌رده‌واميش له‌رێگاى ئينته‌رنێته‌وه‌ به‌وردى و ديقه‌ت به‌دواى كارو چالاكى و پرِۆژه‌ و ده‌ستكه‌وت و داهاتى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گه‌رِێم. به‌داخه‌وه‌ ،ئه‌مجاره‌ش ده‌يلَێم به‌داخه‌وه‌، لاى من سستترين وبێ كارترين و، ته‌مه‌به‌لَترين وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌تى كاره‌، گه‌رچى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ زۆرجار له‌رێگه‌ى راپرسى خه‌يالَى و دور له‌واقيعه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌گوێماندا ده‌ده‌ن كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌يان له‌ريزى پێشه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ديكه‌ دايه‌، به‌باشترين و ئه‌كتيفترين وه‌زاره‌ت دێته‌ ئه‌ژماردن. به‌لاَم له‌سه‌ر ئه‌رزى واقيع وانيه‌ و، پێچه‌وانه‌كه‌ى سه‌د ده‌ر سه‌د راسته‌. بۆ ئه‌وه‌ش پێم خۆشه‌ به‌چه‌ند نمونه‌يه‌كى بچوك و به‌رچاو ئه‌وراستيانه‌ بخه‌مه‌ روو، وه‌زاره‌تى ناوبراويش سه‌رپشكه‌ كه‌ وه‌لاَمم بداته‌وه‌ ئه‌و راستيانه‌مان بۆ رونبكاته‌وه‌.
ماوه‌ى دووسالَه‌ ياساى ده‌سته‌به‌ر و خانه‌نشينىكرێكاران برِيارى له‌سه‌ر دراوه‌، به‌لاَم تارۆژى ئه‌مرِۆ تاكه‌ يه‌ك برِگه‌ چيه‌ جێ به‌جێ نه‌كراوه‌، رۆژانه‌ش لێره‌و له‌وێ كرێكاران گيان له‌ده‌ست ده‌دات و كه‌م ئه‌ندام ده‌بێت . پێم خۆشه‌ بزانم ئه‌و ياساو ده‌سته‌به‌ره‌ به‌كه‌لَكى چى دێت؟كه‌ى دێته‌ جێبه‌جێكردن؟ تۆ بلَێى بۆ ئه‌و دونيا بۆيان هه‌لَنه‌گرتبن تا له‌نامه‌ى ئه‌عمالي ئه‌و داماوانه‌دا سودى ليوه‌ربگرن؟؟
بێجگه‌ له‌وه‌ش برِيار وابوو كه‌ ئاورِ له‌ كه‌م ئه‌ندامان بدرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كانيان بكه‌ن، حالَ وبژێويان باش بكه‌ن،به‌لاَم ئه‌ويش بو به‌كه‌فى سه‌رده‌ريا، به‌راستى ئه‌و هه‌لَوێسته‌ى كه‌ كه‌م ئه‌ندامان له‌ سالَرۆژى يادى رێكخراوه‌كه‌يان نوانديان و، سه‌رجه‌م داواكارى و خواست و پرۆژه‌كانيان خسته‌ ناو تابوتێكه‌وه‌و كرديانه‌ ديارى بۆ جه‌نابى وه‌زير،گه‌وره‌ترين ئيهانه‌ بوو به‌ ئه‌و به‌رِێزه‌،ئه‌گه‌ر يه‌ك تۆز هه‌ست و شعور و ئيدراكى هه‌بوايه‌، ده‌مو ده‌ست ،ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راده‌گه‌ياند، دواى لێبوردنيشى له‌ سه‌رجه‌م كه‌م ئه‌ندامان ده‌كرد، به‌مه‌ش بالاَنسى پايه‌ى خۆى راده‌گرت. به‌لاَم بۆچى نه‌يكرد و هۆكاره‌كه‌ى چى بوو؟؟
به‌ده‌ر له‌وانه‌ تا دێت رێژه‌ى بێكارى ته‌شه‌نه‌ ده‌كات وروو له‌هه‌لَكشانه‌، بۆ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زارته‌ پێويسته‌ كه‌ ته‌دبيرى پێويست وه‌ربگرێت، بير له‌چاره‌سه‌رى و رێگاى گونجاو بكاته‌وه‌،كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان رێژه‌كه‌ تادێت روو له‌هه‌لَكشان ده‌كات، ئه‌ويش به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوبراو رێگه‌ى كاركردنى داوه‌به‌سه‌دان كۆمپانياى بيانى،ئه‌وانيش له‌گه‌لَ خۆيان به‌هه‌زاران كرێكارو وه‌ستاو هونه‌رى يان هێناوه‌، به‌مه‌ش بازارِى كار و پيشه‌ بۆ كه‌سانى خۆ ولاَتى ده‌بێته‌ شتێكى ئه‌سته‌م و ده‌گمه‌ن. له‌برى ئه‌وه‌ى بير له‌چاره‌سه‌ر و زالَبون به‌سه‌ر ئه‌و گرفته‌ بكاته‌وه‌،دێن به‌شێوازێكى ديكه‌ بێ كارى وته‌مبه‌لَى له‌ناو توێژى لاواندا زياد ده‌كه‌ن، ئه‌ويش به‌ برِينه‌وه‌ى موچه‌يه‌كى مانگانه‌ بۆ ده‌رچوه‌كان و خاوه‌ن برِوانامه‌ به‌رزه‌كان، به‌لاَم كه‌سانى ديكه‌ خاوه‌ن برِوانامه‌ى ئاماده‌يى و خوارتر، هيچ شتێك نايان كرێته‌وه‌،نه‌ بيمه‌ى بێكارى، نه‌ دۆزينه‌ى هه‌لى كارنه‌ دامه‌زراندن. ئه‌دى باشه‌ وه‌زاره‌ت كه‌ى بير له‌و شته‌ ده‌كاته‌وه‌؟
سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش هه‌ر دوێنێ هه‌والَ زانرا كه‌ له‌ زيندانى چاكسازى سلێمانى زيندانيه‌ك،كۆتايى به‌ژيانى خۆى هێناوه‌ خۆى خنكاندوه‌! ئه‌وه‌ هيچ بيانو به‌هانه‌وه‌ شتێك قبولَ ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ به‌مردنى ئاسايى نه‌مردوه‌ ،به‌لَكو خۆى خنكاندوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌يان گومان و،شك دروست ده‌كات. ئه‌و زيندانيه‌ ژيان و سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى و گيانى له‌ئه‌ستۆى ئه‌و به‌رِێوبه‌رايه‌تيه‌دا بوه‌، وه‌كو ئامانه‌تێك وابو له‌لايان،ئه‌ى بۆچى وچۆن خۆى خنكاند؟ كێ سه‌به‌ب كار بوو ؟كێ له‌پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌ بوو؟كێ كه‌مته‌رخه‌م بووه‌؟! چ پالَنه‌رێك هه‌بوو په‌نا بۆ ئه‌وه‌ به‌رێت؟ هه‌مووى به‌پله‌ى يه‌كه‌م ئه‌و چاكسازيه‌ و له‌سه‌رو هه‌مووشيانه‌وه‌ وه‌زيرى كار لێى به‌رپرسياره‌، چونكه‌ تا ئێستا نه‌بينراوه‌ نه‌باسكراوه‌،ئه‌و وه‌زيره‌ به‌سه‌رپێيش ،سه‌ردانى هيچ فه‌رمانگه‌و به‌رِێوه‌به‌رايه‌تيه‌كى نه‌كردوه‌. له‌كێشه‌و گرفت و داواكاريانى نه‌ پرسيوه‌ته‌وه‌،جگه‌ له‌ خۆنواندن به‌ پالَتۆ سه‌وز و پرته‌قالَيه‌كه‌ى و جل وبه‌رگه‌ كورديه‌كه‌ى، هيچ چالاكى وپرۆژه‌يه‌كى نه‌بوه‌.
له‌وانه‌ش ناخۆشتر كه‌ به‌راستى كه‌ هه‌والَه‌كه‌م بييست ،ته‌واو توشى شۆك بوم، گوايه‌ له‌يه‌كێك له‌دايه‌نگه‌ حكوميه‌كانى سلێمانيدا،پاش ده‌وام ته‌واوبون،پاسه‌وانه‌كه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كردوه‌ به‌خانه‌ى له‌شفرۆشى و كارى به‌د ره‌وشتى تێدا ئه‌نجام داوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ بۆخوى تاوانێكى زۆر گه‌وره‌يه‌ و، قابيلى لێبوردن و چاوپۆشى نيه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كارێكى پرِ له‌ شوره‌يى و دور له‌ به‌ها كۆمه‌لاَيه‌تيه‌كانه‌و،سومعه‌ و ناوى ئه‌و وه‌زاره‌ت و به‌رِێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه‌شى پێ ناشيرين ده‌بێت،هه‌روه‌ها ئاسه‌وارى خراپ و گرفتى ده‌رونى يش بۆ كارمه‌ندان به‌جێ دێلێت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ رده‌بێت مندالاَن باجه‌كه‌ى بده‌ن. ده‌بێت هه‌روا به‌سانايى ئه‌و شته‌ ته‌ماشا نه‌كرێت، به‌دواى هۆكاره‌كه‌يدا بچن، بزانن بۆچى و له‌به‌رچى ئه‌و تاوانه‌ له‌وشوێنه‌ رويداوه‌، بۆچى سالاَنى پێشووتر و له‌سه‌رده‌مه‌كانى ديكه‌دا شتى وا نه‌ك له‌دايه‌نگه‌، له‌هيچ فه‌رمانگه‌يه‌ك نه‌بوه‌؟كێ كه‌مته‌رخه‌مه‌؟ بێگومان وه‌زير وبه‌رِێوه‌به‌ر وبه‌رپرس و كه‌سانى مه‌عنى به‌و دايه‌نگه‌يه‌، چۆن له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌ك ئه‌و دايه‌نگه‌يه‌ كرايه‌وه‌، له‌سه‌ر چ پێوه‌رێك پاسه‌وان وبه‌خێوكه‌ر وكه‌سانى تايبه‌ت له‌و شوێنه‌ داده‌نێن؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده‌ فه‌زيحه‌يه‌كى گه‌وره‌تر و تالَتر رويبدايه‌، منالاَن دوچارى ده‌ستدرێژى و ئه‌تككردن بونايه‌ ته‌وه‌، وه‌لاَمى ئه‌و به‌رِێزانه‌ چى ده‌بوو؟باشه‌ ئێمه‌ى باوكان ودايكان له‌مه‌ولا چ متمانه‌و باوه‌رِێكمان 



به‌و دايه‌نگايانه‌ هه‌بێت؟ باشه‌ وه‌زاره‌تى ناوبراو وه‌لاَمى چي يه‌؟ چۆن ئابرِو و سومعه‌ى ئه‌و دايه‌نگه‌يه‌ ده‌كرِێته‌وه‌؟ به‌چ درۆ ناراستيه‌ك ئه‌و تاوانه‌ پينه‌ ده‌كات؟
ئيدى من گه‌يشتومه‌ته‌ ئه‌و باوه‌رِه‌ى كه‌ بون ونه‌بونى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وه‌ك يه‌كه‌، گه‌ر نه‌توانێت هيچ شتێك بكات ،مافى كه‌م ئه‌ندام،ژنان ،كرێكاران،منالاَن ،ته‌واوى توێژه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دابين بكات، باشتره‌ واز بهێنن وسالاَنه‌ ئه‌و هه‌مووپاره‌ خه‌يالَى و زۆره‌ له‌پێناوى هيچدا به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن. له‌برى ئه‌وه‌ له‌پرۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزاريدا خه‌رجى بكه‌ن،يان سالاَنه‌ ئه‌وه‌ى بۆيادى يه‌كى ئايار وسالَرۆژى مندالان و چى و چى سه‌رف ده‌كرێت،هه‌ر سالَه‌و بدرێت به‌،هه‌زاران كه‌م داهات زۆر زۆر باشتر ده‌بێت و، رێژه‌ى هه‌ژارى و بێكاريش نيواو نيو فه‌رق ده‌كات. هيوادارم كه‌ وه‌زيرى كار به‌خۆيدا بچێته‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ بكێشێت له‌پشت كورسيه‌كه‌ى بێته‌ ده‌ره‌وه‌ جار جار به‌رێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ريش ده‌زانێت ئه‌و شته‌ى بۆناكرێت و ناتوانێت كۆنترۆلَى ئه‌و بێ سه‌روبه‌رى و پاشا گه‌ردانيه‌ بكات،ئه‌وا بۆخوى جوانتره‌، پێش ئه‌وه‌ى ماوه‌ى وه‌زيريه‌كه‌ى كۆتايى پێبێت و بينێرنه‌ مالَه‌وه‌، ده‌ست له‌كار بكێشتێته‌وه‌،يان له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا به‌راشكاوى بلَێت كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نه‌يتوانيوه‌ هيچ كارو ئه‌ركێك ئه‌نجام بدات له‌هه‌مبه‌ر ده‌يان وسه‌دان كێشه‌و داوكارى ده‌سته‌وه‌ستانه‌ ،به‌ نوسراوێك داوا له‌حكومه‌ته‌كه‌ى بكات كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى هه‌لَبوشێنێته‌وه‌ تا چيتر دووچارى ئيحراجى و خه‌جالَه‌تى ميلله‌ت نه‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە