كۆیلە چۆن دەبێتە رۆژنامە نوس؟؟! وەڵامێك بۆ شادومانى مەلا حەسەن
Sunday, 08/12/2013, 12:00
لە دونیادا هیچ شتێك بەئەندازەى كۆیلە بوون و ژێردەستەیى ناخۆش و گران و ئەستەم نیە،مرۆڤ نانى شەوى نەبێت،بێ پێخەف ومال َو حاڵ بێت، هەر شەوى لەشوێنێك رۆژ بكاتەوە، گەلێ مەردانە سەربەرزانەترە لەوەى ،نۆكەر و زوڕناژەنى كەس و لایەنێك بیت،وەك ئەو بەڕێزەى كەناوى شادمان مەلا حەسەنە و ،كۆیلە و دەربار و نۆكەرى یەكێتى یەو لە دەزگا روزەردو پڕلەدرۆ وچەواشەكاریەكەى كاردەكات،
بەراستى مایەى شەرمەزارى و رورەشیە ،بۆ كەسانێك كە خۆیان بە ئازادیخواز ونوسەر و رۆشنبیر بزانن،كەچى لەهەمبەر تاوانێكى بێ ئابڕوانە و پڕ شەرمەزارى وەكو ئەوەى لەدژى نوسەرى شەهید كاوە گەرمیانى كردیان، كە پرسیار لەهەركێ كەیت ،دەمى هەر كەسێك بكەیتەوە،یەكە و راست پێت دەڵێت كە تاوانەكە ئەگەر یەكێتیش نەیكردبیێت،هەر یەكێتیە، تەنانەت مەكتەب سیاسى حزبەكەشى تەواو دڵنیان كە كارى خۆیانە و باش دەزانن كێ ئەنجامى داوە،كەچى ئەو كاسە لێسە ،ئەو نۆكەر و ئەڵقە لەگوێیە ،لە خەجاڵەت نامەو پاكانە یەكدا،بۆ یەكێتى و حزبەكەى دەپاڕێتەوە،گوایە((،هیچ كەسێك هێندەى یەكێتى فەزاى ئازاد و دیموكراسى فەراهەم نەكردوە،بێ بەزەییانە هەموو كەسێك دەستى تاوان وتۆمەت بۆ یەكێتى درێژ دەكەن!،گوایە لاى ئەو ئەفەندیە یەكێتى باجى ئەو فەزا ئازادە دەدات، یەكێتیش دور و نزیك لەو كارە بێ بەریە.)) باشە كاكە شادومان، پێم ناڵێت مەحمود سەنگاویەكى نەخوێنەوار و جنێو فرش،عەدنانى حەمەى مینایەكى پەتەڕى، شێج جەعفەرێكى بودەڵە،عەتا سەراویەكى پیاو كوژ و دز، لەكوێ دەزانن ئازادى و راگەیاندن و رۆژنامە چیە، تا رێز لەو ئیرادەیە بگرن و فەزا و كەشێكى دیموكراسى بۆ بخوڵقێنن؟!
ناهەقى ناگرم ئەگەر منیش بام لەبرى ئەو كەسە هەر وام دەگوت،لەبەر ئەوەى لەناو لیتاو وزەلكاوى خیانەت و پیاوكوشتن گەورە بوە،تا ئێستاش ئەو نانەى دەیخوات وئەو داهاتەى بەدەستى دێنێت لەسایەى كاسە لێسى و بەشان وباڵ هەڵدانیەتى بۆ یەكێتى. ئەگەر ئەوە نەبێت ئەو ماستاو مەرایى و مامە حەمەییە نەكات،لەبرسان دەمرێت.
حەزدەكەم لە شادومانى نوسەرى كوردستانى نوێ بپرسم، ئەرێ بەرێزم من تێناگەم ،باسى كام فەزاى ئازاد دەكەیت؟ باسى كام دیموكراسى دەكەیت؟ هەقە لەسەر ئەو دەستە واژەیە شەرم بتگرێت و عارەقى شەرمەزارى بڕێژیت، تف و نەفرەت لە دوژمنانى ئازادى و رۆژنامەنوسان بكەیت كە بەدڵنیایەوە پێت دەڵێم سەرانى حزبەكەتە، نەك نەعامە ئاسا سەرت بخەیتە ناو لینگت و،كوێرانە دیموكراسى و ئازادى یەكێتیمان پێ بفرۆشیت.
كاكە شادومان ،دەكرێت بزانم ئەو كەسانە كێ بوون، كە پاش 24 سەعات لەپەخشى كەناڵى نالیا سوتاندیان؟ ئەو لایەنە كێ بو كە بە بۆمب هێرشى كردەسەر هەمان كەناڵ،ئەو كەسانە كێ بون،كە پەلامارى خاوەنى ئەو كۆمپانیایەیان دا و ویستان بیكوژن؟ ئەوە كام لایەن بوو لەسەر گردەكەى بەختیاریەوە تانك ودەبابەى بەرەو رووى كۆمپانیاى وشە و كەناڵى كەى ئێن ئێن دابەستبوو؟
من نازانم بەڕێزتان گێل و بێ ئاگان،یان لەئاست ئەو تاوان و هەڕەشە وگوڕەشەیەدا خۆتان لەگێلى دەدەن، ئەى ئەو كۆمەڵ وگروپە كێ بون، كە ئاسۆس هەردیان خەڵتانى خوێن كرد، ئەو چەكدارانە كێ بون،رێبین هەردیان دەست بەسەر كرد، ئەو هێزە كێ بوو،كەلە بەردەركى سەرا بەعس ئاسا ئازارى خەڵكیان دەدا، خێمەى مانگرتوانیان دەسوتاند؟ ئەو بەرپرسانە كێ بوون،كە دەیان جار هەڕەشە و چاوسوركردنەوەیان لەبەرامبەر رۆژنامەنوسى شەهید ،كاوە گەرمیانى ئەنجام داوە،جنێوى سوك وبازاڕى وەكو خۆیان پێ داوە، ئەى ئەو لایەنە كێ بو كەكەیسى شكات وساكالاكانى شەهیدى لەگەرمیان شوێن بزر كرد؟
لەوەش سەیرتر ئەو كەسە بەناو رۆژنامە نوسە ، تەنگە نەفەس بوە،گوایە تۆمەت و بوختان دراوەتە پاڵ یەكێتى، هەقە یەكێتى و لەسەر ئەو قسە وتەشهیرانە داواى یاسایى لەسەر ئەو كەناڵ و راگەیاندنانە تۆمار بكات، لەناخەوە بەزیم بەحاڵ و بیركردنەوەیدا دێتەوە، چونكە ئەو هەموو ئازادى و رادەبڕینێك لەوەدا دەبینێتەوە،كە بەشان وباڵى كۆسرەت و تاڵەبانى و كێ و كێدا هەڵبدات، بەو شێوازەى كە خۆیان پێ چەواشەو پەروەردە كردوە ،ئەیەوێت خۆڵیش بكاتە چاوى ئێمە، ئەوانیش لەبەرامبەردا خەڵات وپاداشتى بكەن و دەستخۆشى لێ بكەن،شەوان داوەت و میواندارى چەورى بكەن.
من دەزانم كە حەیا وشورەیى و خەجاڵەتى لاى ئێوە نەماوە دەمێكە تۆراوە ، باشتر بوو ئەگەر وەكو سەركردایەتیەكەشت بە درۆ و، بۆ سپیكردنەوەى روى رەشتان هاوخەمى خۆت دەربڕیایە،بەڵام ئەو كارانە كەسى خۆى و دەوێت،كەسێك دەتوانێت بیكات كەئازاد وسەربەست بێت و، خاوەن خامەى فرۆشراو و بەكرێگیراو نەبێت. بەچەشنى خۆت و سەرنوسەر و ستافە بەعسى یەكانى رۆژنامەكەت ، بەداخەوە زۆریش بەداخەوە ، رۆژنامەنوسانى وەكو سەردەشت و سۆران و كاوە، لەبەر ئەوەى خامەو بیریان ئازاد بوو، لەبەر ئەوەى تەسلیمى هیچ بەرپرس و كورد فرۆشێك نەبون، لەبەر ئەوەش نە سەندیكا ى رۆژنامەنوسان و نەنوسەرانى حزبەكەت چاویان پێیان هەڵ نەدەهات، خاوەنى یەك شت نەبوون، حاڵیان لەحاڵى قەرەج وكۆچەرى باشترنە بوو، بەڵام ئەوان ژیانى سەربەرز سەرفراز ونەمریان هەڵبژارد،بۆ هەتایە بەچەشنى گیڤارا و ماندێلا وسەرجەم خاوەن بیرو ئیرادە ئازادەكان ،لەبیرو خەیاڵماندا دەبن و بۆهەتایە فەرامۆش ناكرین، ئێوەش رۆژ بەرۆژ بەرەو شكست ودۆڕان و تیرۆرو ناپوتى مل دەنێن، رۆژێك دێت ،هەق و حسابتان لێ وەربگرین، ئەو نوسینە پر شەرمەزاریەى تۆش ببێتە بەڵگە و پاكانەیەك بۆ بێ بەریكردنى یەكێتى لەو تاوانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست