قادر عەزیزش كوردە وبێ بەرى نیە لەهەڵەو كەموكوڕى
Wednesday, 22/05/2013, 12:00
بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم و هەڵبژاردنەكانى دیكە،هەر پارت ولایەنێك لەئێستاوە كەوتۆتە بانگەشە و بۆ سەركردەو كەسایەتیەكانى حزبەكەى خۆى،حزبى ئایندەش كە قادر عەزیز رابەرایەتى دەكات،ئەوانیش كەوتونەتە خۆو بانگەشەو بەشان وباڵ هەلدانى سەركردەكەیان كە
ئەویش شایستەوشیاوە بۆ ئەو پۆستە، لەسەر ئەوەش لەتۆڕى كۆمەلاِیەتى فەیسبوكدا بەرێزێك بەناوى(ماردین حاجیاوایى) وەكو سۆزوخۆشەویستى بۆ قادر عەزیز لەبەیجەكەى خۆى بانگەشەو ریكلامى بۆ قادر عزیز كردوە،وێنەیكى ئەو بانگەشەیەش بۆ من هات،تا كۆمینیت تیبینى خومى لەسەر بنوسم، منیش زۆربەراشكاوى بێ ترس ودو دڵى وگومان، دەیڵێم كە وابەستەى هیچ حزبیك نیم وهەمیشە خاوەنى ئەم چەمكەم(هزروبیرى خوم زۆر زۆر لە ئایدۆلوجیاى حیبزەكان ،بە راست ترو پاك كتر وبەرەوشت تر ئەزانم، بۆیە نامەویت وابەستە بم بەهیچ پارت و گروپێكى سیاسیە وە، بەهۆیە مێشك ودیدو بیركردنەوەم،وەكو زۆرێك لەو كەسانە لەقاڵبى حزب بدەم و، ببمە كۆیلە و بێ هەڵوێست ولەپێناو دەستكەوتى مادى دا، سەركردە دۆڕاو و خیانەتكارەكان و بێ ناوەرۆكەكانى كورد بكەم بە پاڵەوان)
سەرتان نەیەشێنم ،منیش وەكو هەر كەسێكى ئاسایى، ئەم كومێنتەم بۆ ئەو بەڕێزە نووسى(لەگەڵ رێزم بۆ ئەو بەرێزە بەڵام من وەكو خۆم بەشیاوى نازانم، كە قادر عزیز ببتە سەرۆكى هەرێم،چونكە لەروى سیاسیەوە كەسێكى زۆر كارا نیە،هەروابێتەوە پێگەى جەماوەریشى نیە،جگەلەوانەش تا ئێستا خۆى ساغ نەكردۆتەوە ئایا لەبەرەى ئۆپۆزسیونە یان لەگەڵ دەسەڵاتە؟هەروابێتەوە ئەو بەڕێزە ئەو كەسە نیە كەئێوە دەتانەوێت لێمان بكەن بەفریشتەو نەزیه و دەست پاك،چونكە كەم تا زۆر ئەوەندەى من ئاگادارم، بەپێى تواناو دەسەڵاتى خۆى، ئەویش خۆى وكوڕەكەى و پارتەكەى پشكیان لەگەندەلیدا هەیە،نمونەشم بۆ هێناونەتەوە. كە بۆخۆشیان لەمن باشتر درك بەو راستیە دەكەن.
لەسەر ئەو كومێنتەم ،كۆمەڵێك لە ئەندام بەرپرسانى پارتى ئایندە، لێم كەوتونەتە هەراو قسەو، بەكاسە لێس و بەكرێگیراو وخائین ئەم شتانە ناوم دەبەن..بەڕاستى شتێكى زۆر سەیر و عەجیبە،كەى ئێمەى كورد واز لە زەلام پەرستى و سەكردە گەورەكردن دەهێنێن؟ كەى هۆش دێتەوە بەبیرمان و قادر عزیز و سەركردەكانى دیكە وەكو مرۆڤى ئاسایى سەیربكەین؟ بۆ دەبێت بەدەستى خۆمان بەچكە دیكتاتۆر بەخێو بكەین ؟ پاشان بیكەین بە بەڵا و قیرسیچمەبەسەر خۆمانەوە و، دوایش هەزاران هەوڵ وتەقەلا دەدەین تا لەسەركورسى دورى بخەینەوە.
بەداخەوە ئێمەى كورد سیاسەت وەكو خۆى ناكەین ،ئەوەى لامان بێنرخ وبەهایە كێشەى میللەت و دۆزەكەیەتى، ئەوەى بیرى لێنەكەینەوە بەخەیاڵماندا نەیەت ئەو شتەیە، تو بڕوانە ئەو كەسانەى وابەستەى حزبە كوردیەكانن، هەرهەمویان حزب و سەرانیان دەكەن بەقوربانى كورد وكوردستان و شەهیدان، ئەوەندەى باسى سەركردە وبنەماڵە و رەگ وریشەى دەكەن لەشەجەرەى بنەماڵەى شارەزان،چارەكى ئەوە لەمێژوى كورد بێ خەبەرن، باسى كێشەى رەوا و سەربەستى و سەربەخۆى وڵات ناكەن، ئەوانە ئامادەن میللەت و خاك ووڵات بكەنە فیداى سكرتێر وسەرانى حیزبیان...منیش ئەوەم پێ قبوڵ نیە و لام كارێكى ناراست و نەشیوا و شورەیى یە ،بۆچى و لەبەرچى؟ چونكە پێش هەر شتێك ئەوەى وەها بیر بكاتەوە و بخوازێت ئەو نەریتە بەسەر میللەتدا بسەپێنێت وبخوازێت تاكەكانى میللەت بەعەقڵى ئەوبیر بكەنەوە ،وەك ئەو ببەنە پێڕى شەهەد ومابیلاى حزب و سەركردەكانى ،ئەوا لە كۆیلەیەتى و نۆكەرى و خۆ بەكەم وبچوك تەماشاكردن زیاتر هیچى دیكە نین، لەوەش زیاتر هەموو دەزانن سەركردەو بەرپرس و كەسانى سیاسى وڵاتان،لەبوارى سیاسەت وئایدۆلۆژیادا تەوا و قاڵبونەتەوە و خاوەنى دەیان شاكارو بەرهەم و بیردۆزە و شرۆڤەى جوانن و كە ئێمەش پەیڕەویان دەكەین تا ئێستاش سودیان لێ دەبینین، بەڵام بەناو سەركردەكانى ئێمە كە نەك ئەوەیان لەباردانیە،بگرە زۆربەشیان هەر نەخوێنەوارو هەرزە سیاسین و پێویستان بەوەیە لە سەرىساڵانەوە دەست پێ بكەنەوە،،روى زەمانە رەش بێت كە بەهۆى بارودۆخ و زروف بۆشایى سیاسى یەو بەو پلەیە گەیشتون،تو سەرنج بدە تەنها لەباشور، بەئەندازەى هەموو ئەوروپا پارت ورێكخراوى سیاسى هەیە،بەڵام كامیان توانیویانە ببنە مایەىمتمانەو باوەڕو خزمەتكارى میللەت؟ بەدرێّژایى مێژووى خەباتیان چیان بۆ كورد كردۆتە دیارى؟،جائەگەر بەرپرسیاریەتى و بونە سەركردەو رابەر وابێت،ئەوا هەموومان دەتوانین سەركردایەتى دەیان پارت بكەین.
لەكۆتایدا واباشترە سیاسەت بە عاتیفە و هەست وسۆز نەكەین، بەڵكو عەقل َو هۆش وبیر بەكاربێنین، من وەكو خۆم دەڵێم، هەر كەسێك بتوانێت شتێك بۆكورد بكات ،خۆشگوزەرانى و ئاشتى و تەبایى و ،نەمانى جیاوازیى،خێروخۆشى ،بۆمیللەت فەراهەم بكات ئەوا من قیروسیا لەهەموو بیروبۆچون مەبدەئێك دەكەم،لەپێناوى سەربەخۆى وئازادى وڵاتتدا،دەبمە نۆكەر و غولام و دەربارى ئەو سەركردەیە،بەو مەرجەى شتێك بۆ كورد وكوردستان بكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست