ئاسۆس نەجیب هیچ نامەیەك ناخۆێنێتەوە
Friday, 05/04/2013, 12:00
لەم شەوانەدا لە كەنالێ ئێن ئاڕتى وبەرنامەكەى كاروان چێوار كە تایبەت بوو بەگرانى نرخى دەرمان و، داد وبێداد و گلەیى خەڵك لەسەر ئەودیاردەیە،
لەبەشێكى ئەو بەرنامەیدا كاكى پێشكەشكار روداوێكى ناخۆشى گێڕایەوە ،كە باوكێك بۆ دابینكردنى دەرمان هەستاوە پایسكیلى كوڕەكەى فرۆشتوە
جا بۆئەوەى ئەودیاردەیە دوبارە نەبێتەوە. چیتر هەژاران و نەدارانى وڵات پایسكیل و كەلوپەلى ناو ماڵ بۆ دەواو دەرمان، نەفرۆشن، كاك كاروان روى دەمی كردە ئاسۆس نەجیب وەزیرى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى ،تاكو ئەو بەهاناى ئەو خەڵكەوە بێت و، لەو میحنەت و بارگرانیە قوتاریان بكات.
تائێرە زۆر ئاسایەو مایەى دەستخۆشى و سوپاس و پێزانینە بۆ كاك كاروان و كەنالەكەى كە جارجار پرس و بابەتى وا هەستیار گرنگ ئەوروژێنن و ئەوە بەبیر بەرپرسان و وەزیرو پلە دارەكان دەهێننەوە،كە لەگەڵ ئەوەى ئەم وڵاتە ژێرەكەى پڕە لە نەوت وكانزاى جۆراو جۆر،هاوكات سەرەوەشى پڕە لە كەسانى نەدارو نەخۆش و بێ جێگەو رێگە و لێقەوماو.
من وەكو خۆم پێم خۆش بوو كە كاك كاروان ئەو نامەیەى بۆ هەر كەسێك بناردایە،ئاسایى بوو، بەس بەمەرجێك كەسەكە، كەسێكى دورەپەرێز و تەریكى حزب وحكومەت بوایە،نەك ئاسۆس نەجیب یان هەر بەرپرسێكى حكومى . چونكە ئەوان هەرچەندێك لەحكومت و حزبدا هیچ پۆستێكیان نیە، بەڵام زۆر زۆر بۆمیللەت و هەژاران و نەداران،پەرۆشترن،بانەبێتە ریكلام و خۆدەرخستن وناوهێنانى كەسانى خێرەو مەند،كە هیچ نین و لە هیچ پلەیەكیشدا دەرناكەون،بەڵام ساڵانە سەدان وهەزاران كارى باش و چاك و خێرەومەندانەو، دەستگیرۆى هەژاران دەكەن، چەندین خوێندكار و هەتیو لانەواز، شادو ئاسودە دەكەن، ئەگەر روى دەمت لەوان بكرادیە ،بەدڵنیایەوە ئێستا ئەنجامەكەیت دەبینى, بەڵام بەداخەوە بەڕێزت وات پێشبینى دەكرد كە ئیدى هەمو شت تەواو دەبێت و لەسبەینێ زوتر نیە وەكو قەولەكەى جێگرى سەرۆكى حكومەت كەبە هەڵەبجەى دا ،ئەویش یەكسەر دێتە سەر خەت و هەموو برینەكان سارێژ دەكات و پارەى نەسریەو موچەى خۆى دەداتە هەندێك لەو هاوڵاتیانە.
كاك كاروان گرفتى سەرەكى ئێمە ئەوەیە كە بەرپرسان و وەزیرو پەرلەمانتار ودەست رۆیشتوەكان،هیچ نابیستن ،هیچ نابینن،هیچ ناخوێننەوە، ئەگەر نا ئەوە سەراپاى رۆژنامەكان ببینە،رۆژ نیە باسى نەخۆشێك نەكات كەپێویستى بەچارەسەرە و ئەبێت بچێتە دەرەوەى وڵات،خۆبەڕێزت میدیا كاریت،ئاگاداریت موزیعێكى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان لەحاڵەتى مەرگدا بوو،تەنانەت كەناڵەكەى خۆشى كەساڵانێكە كارى بۆدەكات فەرامۆشى كردبوو، تا لەفەیسبوك و ئینتەرنێت نەكرا بە هەراو رەخنەو گلەیى نەكرا حزب موداخەلەى نەكرد.سەربارى ئەوەش ئەوەتا چەندین كەناڵى تەلەفزیۆنى خۆمان شەوانە بەرنامەى تایبەتى هەیە بۆ هاوكارى وبەهاناوە چوونى خەڵكانى نەخۆش و دەردەدار و بێ ماڵو حاڵ ،نەخۆشى واهەیە جگە لەوەى كەفتەكارە ،نەگبەتە خاوەنى رەشە خێزانێك و كرێچیشە، چارەسەر و عیلاجى بە بڕێكى دیاریكراو لە پارەدەكرێت، بەڵام هیچ كەس بەوەزیرى كاروبارى كۆمەڵایەتى و شەهیدان وتەندروستیشەوە نەك ئامادە نین هاوكارى بكەن،بەڵكو پێشیان خۆش نیە،ئەو دیمەنە ناخۆش مەئساویانە ببینن.
جا ئەگەر بهاتایە وەزیر وگزیرو بەرپرسان ئاوڕیان لەخەڵك بدایەتەوە و نامەو سكاڵاو داواكارى خەڵكیان بەهەند وەربگرتایە،بیریان لەچارەسەرى بكردایەتەوە،چ پێویستمان بەوە هەبوو،بەرنامە ریپۆرتاژمان لەسەر بكەن..
من ناوى زۆرێك لە ئەندام پەرلەمانم لایە كە مانگانە هاوكارى و دەستگیرۆى كەسانى هەژارو نەخۆش دەكەن،پێیان خۆش نیە كەسیش ناویان بێنێت. خۆ وەزیرى كار ئەوە ئیش و كارو ئەركى ئەوە، لەبرى ئەوەى موچە یارمەتى بۆ كەسانى ناموستەحەق و دەسترۆیشتو ناشایستە ببڕێتەوە، پارەى وزارەت و حكومەت بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و ئیفاد ودەعوەت وزیافەت سەرفبكات، بیدات بەوان بڕوا دەكەم رێژەى هەژارى لەسەدا پەنجا كەم دەكات. بەڵام ئەوە سیاسەتى خۆى و حیزبەكەیەتى ـ دەڵێت..... برسى بكە دوات دەكەوێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست