وه‌لامێک بۆ به‌ڕێز کاک جه‌لیل گادانی! به ڕێزتان ده‌فه‌رموون ئه‌مریکاو ئینگلیز خیانه‌تیان له مه‌لا موسته‌فا کرد!
Wednesday, 25/08/2010, 12:00
به‌راستی ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌ڕێزتان ده‌بێ له زێڕ بگیرێ. چونکه خیانه‌تکاری له‌نێوان دۆست و دۆستدا دێته کایه، واتا خیانه‌تکاری له نێوان مه‌لای دۆست وه "ئینگلیز و ئه‌مریکا"ی دۆست!
ئێوه‌ی هێژا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کتان له ماڵپه‌ری "پێشمه‌رگه‌کان"دا، وابه‌سته به بۆچوونه‌کانی قانعی فه‌رد خسته ڕوو. ئه‌وه‌ی له‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا سه‌رنجی منی ڕاکێشا، گوایا مه‌لا موسته‌فای به‌رزانی که‌سێکی شۆڕشگێربوه، ئینگلیز‌و ئه‌مریکا خیانه‌تیان لێکردوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به‌خودی منه‌وه هه‌یه"وه‌ک ئازادیخوازێک، هه‌روه‌ها یه‌کێک له قوربانیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول ١٩٦١" به پێویستی ده‌زانم بۆچوونێکی بابه‌تی وابه‌سته به بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول و سروشتی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بخه‌مه ڕوو.
وادیاره به لای به‌ڕێزتانه‌وه چ گرنگ نیه، کێ وه چۆن بزوتنه‌وه‌یه‌ک بهێنێته کایه. گرنگ به‌لاتانه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌یه که ناوی "شۆڕش وه کوردوستانی پێوه بلکێندرێ"، واتا ئیوه عاشقی ووشه‌ی کوردوستانن، نه‌ک کۆمه‌ڵگای کورد، به‌تایبه‌تی هه‌ژاران و ڕۆشنبیرو ڕه‌نجده‌ران. بۆیه هیچ به‌زه‌ییتان به کوردی باشوردا نایه‌ته‌وه که % ٤٥ له‌ئاستی ژێر هه‌ژاریه‌وه ژیانده‌باته سه‌ر، بۆ هه‌ر ٤ قوتابخانه یه‌ک بینا ته‌رخانکراوه، له کاتێکدا مه‌سعودی مه‌لا وه بنه‌ماڵه‌که‌ی ملیاردێرن، له کاتێکدا فیرعه‌ونه‌کانی جه‌لالیزم و مه‌لاییزم له کۆشک‌و باڵه‌خانه‌ی "له‌عێڕاقدا" بێوێنه ژیاندهبهنه سه‌ر، شه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ی به ڕه‌حه‌تی ده‌ست بکه‌نه ملی خێزانه نوێیه‌کانیان چه‌ندان پاسه‌وانیان له‌سه‌ر بوودجه‌ی کورد بۆ ته‌رخانکراوه ...
به بۆچونی به‌ڕێزتان "خوله‌پیزه، تاله پیزه، هه‌روه‌ها سید عه‌تاریش" شۆڕشگێربوون!. ده‌بێ ئه‌و راستیه نه‌شارینه‌وه، ئه‌و ٣ چه‌ته‌یه زۆرلهمهلا موسته‌فا پیرۆزتربوون، چوونکه په‌لاماری هیچ هه‌ژارێکیان نه‌داوه، ڕاووڕووتیان نه‌کردوه، لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاراسته‌ی چ که‌سێکی بێگوناه نه‌کردوه. له‌وه‌ش گرنگتر، چاشولکهیهتیان بۆ دوژمنانی کورد (ئێران، ئێڕاق و تورکیا) نه‌کردوه، شهقاوهیان نه‌کردوه‌ته که‌له‌گا به‌سه‌ر ئازادیخوازانی کورده‌وه. به‌ڵام مه‌لا موستهفاکهی ئێمه پشتگیری شه‌قاوه‌کانی کانیماسی ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی کردبوه گورگی ڕاو بۆ په‌لاماردانی شۆڕشگێران، تا به‌نزین و نه‌وتیان پیدابکهن، دواجاریش ئاگریان تێبه‌ربده‌ن، یاخود وه‌ک محمودی حاجی توفیق له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاوه فڕێێ بده‌نه خوار. خوله پیزه‌و هاوڕێکانی هیچکات بنه‌ماله‌یه‌کی وه‌ک فاخیرمێرگهسووریان نه‌کردوه‌ته قوربانی ئاره‌زوه‌کانیان. هیچکات که‌سانی وه‌ک "مه‌لا ئاواره‌و، سوله‌یمانی معینی" ته‌سلیم به باوکی کوردان "شاهانشاهی ئاریامههر" نه‌کردوه، نه‌بوونه که‌واسوری به‌ر له‌شکری دوژمن "قرارگای همزه و ڕمه‌زان". ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی ئێوه بۆ شۆڕش وه‌ک بیرکردنه‌وه‌ی مه‌لا موسته‌فایه، هه‌رچی زووتر داواتان لێده‌که‌ین چیدی کورد مه‌که‌نه قوربانی ئاره‌زووی تایبه‌ت!
به‌ڕێزتان له پێناسینی شۆڕش و شۆڕشگێێر، یاساکانی شۆڕشتان کردوه‌ته "سفر". باوه‌ڕی من وانیه ئهمبۆچونه ده‌ستکه‌وتی ئێوه‌بێت له بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول وه سه‌رکرده‌کانی. سه‌رنجی من زۆرتر بۆئه‌وه ده‌چێت که بۆچوونه‌که‌تان بگه‌ڕێته‌وه بۆ باروودۆخی تایبه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مالی مه‌لادا. ده‌نا ده‌بوو بایه‌خێکتان بۆ یاسا و بنه‌ماکانی شۆڕش دابنایه. ئه‌و راستیه‌تان وه‌لا نه‌نایه، که گه‌شه‌کردنی باروودۆخی"موچوعی" و "زاتی" مه‌رجی سه‌ره‌کین بۆ به‌رپابوونی هه‌ر شۆڕشێک. پیش به‌رپابوونی بزوتنه‌وه‌ی ئهیلوول هیچکه‌س بیری له ڕاپه‌ڕێنی شۆڕشگێرانه نه‌ده‌کرده‌وه، هۆی ئه‌وه‌ش نه‌بوونی باروودۆخی بابه‌تی و مهوزوعیبوو. ڕاسته دوای ده‌ستپێکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول نا هه‌مواری به‌سه‌ر کوردا هێنرا، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئاژاوه‌که‌ی مه‌لا موسته‌فادا هاته کایه. ئاژاوه‌ی مه‌لا موسته‌فا ڕێگه‌ی بۆ اخوان المسلمین و نهتهوهچیهکانی عه‌ره‌ب خۆشکرد، سه‌دان دوژمنی کوردی وه‌ک "ێدیق مێگفی، گه شکرچی" کرده که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر کورده‌وه، ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ڕه‌خساندن چامی توره‌یی خۆیان به‌سه‌ر کوردا بڕێژن. بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌لا ڕێخۆشکه‌ربوو بۆ هاتنی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ماڵوێرانی کورد.
وا دیاره به‌لای ئێوه‌ی عاشقی ووشه‌ی کوردوستانه‌وه هه‌ر ڕاپه‌رینێک، له لایه‌ن هه‌ر گروپ وتاقمێک، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ر چینێکه‌وه سازبدرێ (بێگوێدانه ڕێباز‌و پڕۆگرامێکی شایسته به شۆڕش) له خۆیدا شۆڕشه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ڕێزتان له‌و توانایه به‌ده‌رن، خه‌سله‌تی شۆڕشگێڕی مه‌لا بخه‌نه سه‌ر کاغه‌ز، من به پێوستی ده‌زانم خه‌سڵه‌ته خیانهتکاریهکانی بخه‌مه ڕوو:
به لای مه‌لاوه هیچکات، نه ئه‌مرێکاو نه ئینگلیز دۆستی کوردبوون، به‌لکو دۆستی مه‌لا موسته‌فا بوون، مه‌لا به‌ڵێنی پێداوون، به‌هه‌ر وهسیلهیهکبێ خۆی و کورد بخاته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، له وه‌فاداری خۆی بۆ ئه‌م دۆستانه بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رپاکرد، وه ناوی شۆڕشی به باڵایدا بڕی. دروشمی "کوردوستان یا نه‌مان" کرایه مشتێ خۆل بۆ ناو چاوی کورد.. به‌لام دۆسته‌کانی مه‌لا خیانه‌تیان لێکرد. هه‌روه‌ک ڕونمکرده‌وه نه ئینگلیز و نه ئه‌مریکا دۆستی هیچکه‌س، به‌تایبه‌تی دۆستی کوردنه‌بوون، ته‌نها دۆستی مه‌لابوون، هه‌ستیان به‌و وه‌فاداریه نه‌کردوه، له پاداشدا خیانه‌تیان لێکردوه. چوونکه خیانه‌ی له‌لایه‌ن دۆسته‌وه دژ به دۆست ئه‌نجامده‌درێ. ئه‌گه‌ر بفه‌رموون ئینگلیز دۆستی مه‌لا نه‌بوون، ئه‌دی باسی له کام خیانه‌ت ده‌که‌ن؟
ناساندنی مه‌لا به شۆڕشگێر، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌که‌ی به شۆڕش به فه‌رمانی شاهه‌نشای ئاریامههربوه.. کاتێک له کورده‌کانی ڕۆژههلاتمان ده‌پرسی "بۆچ ئێوه‌ش شۆڕشێک به شێوه‌ی شۆڕشه‌که‌ی ئێمه به‌رپا ناکه‌ن"، وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو "ئه‌گه‌ر شاهانشاه ده‌ستور بدات، ئێمه‌ش ڕاده‌په‌ڕین". زۆر له شۆڕشگێره کاڵفامه‌کانی ئێمه له مه‌به‌ستی ئه‌و وه‌ڵامه نه‌ده‌گه‌یشتن "ئه‌وه‌ی ئیوه پێێههڵساوون شۆڕش نیه، به‌لکو گێلیه.".
کاتێک مه‌لا ده‌ستوری دا به راپه‌ڕینی ١٩٦١ کورد له هیچی که‌منه‌بوو. ئه‌و مافانه‌ی له ڕووی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کلتوریه‌وه به عه‌ره‌بێک ڕه‌وا بینرابێ، بۆ کوردیش دابینکرابوو. شوناسنامه‌ی کوردی و هاوبه‌شی کورد له خاکی ئیراقدا،. پله‌و پایه‌ی کورد له ده‌سه‌لات، سوپا، قوتابخانه، خوێندنی کوردی، ئیجازه‌ی پارته‌که‌ی مه‌لا موسته‌فا، به‌شێکبوون له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که ئێستاش له زۆر شوێنه کوردوستاندا خه‌ونی زهردووسووری پێوه ده‌بینین. ڕۆژانی ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌کانمان ملیاردێزن، جاده‌و ڕێگه‌وبان بۆ ئه‌و شوێنانه دروستده‌که‌ن، که کۆنه جاشوولکه وه ئه‌نفالچی و سیخوره‌کانی به‌عس به ماشێنی مۆنیکاو جامڕه‌ش ته‌راتێنی تێدا ده‌که‌ن، نه‌ک بۆ هه‌ژارێکی وه‌ک به‌نده... ئێستا ده‌توانین بڵێێن "کوردوستان جێگه‌ی شێره، ڕێوی تیاده‌کا گێره!". کوره‌کانی مه‌لا له‌سه‌ر نوسینی تاکه بابه‌تێک ئازادیخوازان ده‌فڕێنن و ڵاشهکهی فڕێده‌ده‌ن، له کاتێکدا فڕۆکه‌وانه‌کانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، تاوانبارانی وه‌ک "نزار الخزرجی" له تاوانهکانیا ئازاد ده‌که‌ن، به‌لام سه‌رده‌می عبدالکیم قاسم ئیجازه‌ی خودی پارته‌که‌ی مه‌لا هه‌بوو، له پایته‌ختی ئێراقدا ڕۆژنامه‌کانیان دژ به ده‌سه‌ڵات خستبوه گه‌ڕ...... ده‌یان گۆڤاروو ڕۆژنامه‌ی کوردی ئازادی ته‌واویان پێ به‌خشرابوو. ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن که بزوتنه‌وه‌که‌ی ماڵی مه‌لا ته‌نها بۆ ئه‌و بهرژهوهندیانهبوو که ئه‌مڕۆ به‌به‌رچاوی من‌وتۆ ئه‌نجامده‌درێن.
خاڵێکی گرنگ ده‌خه‌مه‌وه بیریان، چونکه دڵنیام به‌ڕێزتان له‌بیرتان کردوه، که حکومه‌تی شۆڕشی ١٩٥٨ گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی دژ به و ئاغاودهرهبهگانهبوو که بوونه ئه‌نفالچی، ئێستاش "معتمد"ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا موسته‌فای شۆڕشکوژن. مه‌به‌ستم له‌م هه‌نگاوه پیرۆزه یاسای چاره‌سه‌رکردنی کشتووکاله، که مه‌لا موستهفاکهی ئێێوه له دژی وه‌ستایه‌وه، کردیه خاڵێک له‌و داخوازیانه‌ی ئاراسته‌ی "عبد الکریم قاسم" کرا. ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بکرایه ئێستا جاشوولکهکانی وه‌ک (ئه‌نوه‌ر بێتواته، هه‌باسی باڵوو، قاله فه‌ره‌ج و حه‌مه‌ی حه‌سۆل و چڵکاوخۆره‌کانی دیکه‌ی سه‌دام نه‌ده‌بوونه دڕک له ڕێگه‌ی پێشرهفتو شۆڕشگێڕیدا، جوتیارهکانیشمان وه‌ک ئه‌مڕۆ به "خه‌سیوی" نه ده‌مانه‌وه، گیانی پیاوه‌تیان له‌ده‌ست نه‌ئه‌دا!!!
شۆڕشی عبدالکریم قاسم هیچکات دژ به کورد نه‌بوه، یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌کانی، واتا "د‌ستور"ی شوڕشی قاسم نه‌ک نکولی له‌مافه‌کانی کورد نه‌کردوه، به‌لکو نرخێکی تایبه‌تی بۆداناوه، هه‌م دۆست‌و هه‌م ناحه‌زانی کورد حیسابیان بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه کردوه. ڕێکخراوه کوردیه‌کان، بۆ نموونه "پارتی" ئیجازه‌ی کارکردنی هه‌بوه، زمانی کوردی له قوتابخانه‌کاندا بایه‌خی ته‌واوی پێدراوه، کورد هه‌م له وه‌زاره‌ت هه‌م له سوپا ڕۆلی به‌رچاویان هه‌بوه.
ئه‌م باروودۆخه پۆزه‌تیڤانه‌ی کوردی باشوور هه‌ستێکی شۆڕشگێڕی به‌هێزی خسته دڵ‌و ده‌روونی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها چه‌په‌کانی ئێرانیش که‌وتنه‌خۆ بۆ ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ر. ترس له شۆڕشی ١٩٥٨، ڕژێمه‌کانی ئێران و که‌مالیسته‌کانی زۆر زۆر ناڕهحهتکرد، ناچاریکردن هاوپه‌یمانیه‌کی نوێ "په‌یمانی سه‌نتۆ" به فه‌رمانی "ئینگلیز" بهێننه کایه. ڕژێمه‌کانی ئێران، تورکیا، ته‌نانه‌ت رژێمی سعودیش، پشکداری ئه‌م پهیمانهبوون که به پله‌ی یه‌که‌م دژ به کوردبوو. دوژمنانی کورد به‌وه نه‌وه‌ستان، به‌لکو که‌وتنه خۆ بۆ کڕینی که‌رامه‌ت وشه‌ره‌فی خۆفرۆشان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جه‌لالی تالهبانیان به‌کار هێنا که مه‌لا موسته‌فا "وه‌ک سه‌رۆک خێڵێکی خاوه‌ن نفوزی کۆمه‌ڵایه‌تی" بکه‌نه وه‌سیله‌یه‌ک بۆ دابینکردنی هێزێکی چه‌کداری جێگه‌ی بڕوا. ده‌بێ ڕاستیه‌ک بزانین که ئینگلیز پێش شۆڕشی قاسم جه‌لالی تاڵه‌بانی ڕه‌وانه‌ی سۆڤیهتکردبوو بۆ کێشکردنی مه‌لا بۆ باوه‌شی ئینگلیز. وادیاربوو مه‌لا موسته‌فا عه‌قلی به‌م جۆره سیاسه‌ته نه‌شکابێ، بۆیه دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ کوردوستان، خزمه‌تکاری خۆی ده‌ربڕی بۆ عبدالکریم قاسم. بۆ ئه‌م راستیه بروانه ڕوونکردنه‌وه‌کانی "بهاوالدین نوری" وا به‌سته به قه‌یتانی پێڵاوه‌کانی عبدالکریم.
تاله‌بانی، وه‌ک له بیره‌وه‌ریه‌کانیدا باسی لێوه کردوه، ددان به‌و ڕاستیانه‌دا ده‌نێ که له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پادشایه‌تی ئێراقدا سه‌ردانی سۆڤیه‌تی کردوه. وابه‌سته به سه‌ردانی تاله‌بانی بۆ سۆڤیه‌ت، چه‌ند پرسیارێکی گرنگ قوتده‌بنه‌وه: "ئایا له چ ڕێگه‌یه‌که‌وه، به چ دۆکومێنتێک سه‌ردانی ڕووسیای کردوه، ڕژێمی پادشایه‌تی پێش ١٩٥٨چ هه‌ڵوێستێکی به‌رامبه‌ر به‌م سه‌ردانه هه‌بوه، هه‌ڵوێستی رژێمی به‌ریتانی چیبوه؟".
دوا ڕوونکردنه‌وه‌م وابه‌سته به مه‌لا موسته‌فای شۆڕشوان: "ئه‌گه‌ر مه‌لا شۆڕشوانبوایه دوای فه‌رمانی ئاشبه‌تال، کاری به دروشمی کوردوستان یانه‌مان ده‌کرد، ئه‌و سێ ساله‌ی له ژیانیدا مابووی ده‌یکرده قوربانی خوێنی ڕژاوی ده‌یانهه‌زار شه‌هیدی فێڵلێکراو. مه‌لای شۆڕشوان نه‌ک ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد، به‌لکو ووشه‌یه‌کی ئاراسته‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆی نه‌کرد، ڕێگه‌یه‌کی "وه‌سیه‌تنامه‌یه‌ک" بۆ دیار نه‌کردن بۆ پاشه‌ڕۆژ، به‌ڵام بۆ قڕکردنی بنه‌ماڵه‌ی فاخیر مێرگه‌سووری مێشکی هه‌ر له‌کاردابوو.
تێبینی:
ئه‌وه‌ی به ویژدانه‌وه بروانێته بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول وه سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ ڕوونده‌بێته‌وه که بزووتنه‌وه‌ی مه‌لا به که‌ڵه‌گایی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردا سه‌پێندرا، ههزارانکهس به‌هۆیه‌وه بۆۆنه خاوه‌ن سامانی له بن نه‌هاتوو. ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده هه‌ره گه‌وره‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌لا، بۆ نموونه "شفیق لاین، ێدیق افندی، عبدول سۆران، خدر احمد ترشی ... هتد..." قبوولکردنیان به پله‌ی سیخوڕی بۆ ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام، به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه که بزووتنه‌وه‌که‌ی مه‌لا له خۆفرۆشی و ریسوایی به‌ولاوه چیدی نه‌بوو.
هه‌رده‌م سه‌ری ڕێزوو نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی فێڵلێکراوی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌یلول، بۆ شه‌هیدانی فێڵڵێکراوی براکوژی، بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵات و باکوری کوردوستان.
سهرشۆڕیو مردن بۆ خائنان وه خۆفرۆشانی ١٩٦١، ١٩٦٦، ١٩٧٥، ٣١ ئابی ١٩٩٦.
ڕێزی ته‌واووم بۆ کاک جه‌لیل گاردیانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست