کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چ په‌یوه‌ندیه‌ک جه‌لالی تاله‌بانی و به‌رزان تکریتی پێکه‌وه‌ گرێده‌دا؟

Thursday, 04/03/2010, 12:00


زۆرینه‌ی ئازادیخوازانی کورد تا کاتی سه‌رهه‌لدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانخوازی کۆمه‌لگاکه‌مان وا تێگه‌یاندراوبوو گوایا تاله‌بانی که‌سێکی خاوه‌ن خه‌باته‌، خۆی له‌پێناو کوردا به‌ختکردوه‌، به‌لام ڕیال به‌تایبه‌تی له‌م سالانه‌ دواییدا- چه‌ندان ڕاستی وابه‌سته‌ به‌م کابرایه‌ ده‌خاته‌‌روو، لێره‌دا پێویسته‌ هه‌ندێک له‌و خه‌سله‌ته‌ نامه‌ردانه‌یه‌ بخه‌ینه‌ به‌ر چاو خوێنه‌ری به‌ڕێز، به‌تایبه‌تی که‌سانی ئازادیخواز:
جه‌لالی تاله‌بانی به‌ر له‌هه‌موو شت وه‌ک له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌که‌وێ ماهیه‌تی خۆی ئاشکراده‌کا، ڕاستی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ سه‌سه‌لمێنێ چۆن به‌ر له‌ ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی خێزانی به‌ بنه‌ماله‌ی به‌رزان تکریتیه‌وه‌ هه‌بوه‌. لیره‌دا پرسیارێک قوتده‌بێته‌وه‌‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ جێگای گومانبێ، چۆن تاله‌بانی دوای ئاشبه‌تاله‌که‌ی مێگفی به‌رزانی شۆڕشی نوێی به‌رپاکرده‌وه‌". وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر ڕوونه‌ بۆکه‌سێک عه‌وداڵی ڕاستیه‌کانبێ. ڕێکه‌وتننامه‌ی الجزائر له‌نێوان شا وه‌ سه‌دام ئیلتزاماتێکی گه‌وره‌ی خسته‌ سه‌ر لایه‌نی عێراقی، به‌پێی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ ده‌بوو لایه‌نی عێراقی ده‌ست له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌ سنووریه‌کانی عیراق هه‌ڵبگرێ بۆ ئێرانی شاهه‌نشایی. ‌قوولایی ئه‌م ناوچانه‌ له‌هه‌ندێ شوێندا ده گه‌یشته‌٤٠ کیلۆمه‌تر. کاتێک ئێران گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ لایه‌نی عێراقی پاشه‌کشێ له‌ جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ ئه‌کا، ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌چه‌کدارکردنی مالی مه‌لا موسته‌فا دژ به‌ رژێمی سه‌دام. سه‌ددامیش له‌لایه‌نخۆیه‌وه‌ ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌چه‌کدارکردنی تاله‌بانی هاوڕێی به‌رزان تکریتی. تاله‌بانی توانی که‌سانێکی به‌رچاو له‌ده‌وریخۆی کۆبکاته‌وه‌، له‌نێویاندا که‌سانی کارامه‌و لێوه‌شاوه‌، که‌سانی خاوه‌نشه‌ره‌ف و خۆنه‌ویست، له‌ده‌وریخۆی کۆبکاته‌وه‌. به‌ڵام نابێ له‌بیرمانبچێ که‌ ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام زۆر که‌سانی ناشه‌ریفی خزانده‌ ناو شۆڕشه‌که‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ نه‌بێته‌ شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری. بۆیه‌ ده‌بینرا و ده‌بیسرا که‌سانی شه‌ره‌فمه‌ند هه‌میشه‌ پاروویه‌کی ئاسانبوون بۆ ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام. ئه‌وه‌ی نه‌که‌وتایه‌ داوی ڕژێمی به‌عس ده‌بوو بکه‌ویته‌ داوی جه‌لالی تاله‌بانی. تاله‌بانی نوخبه‌یه‌کی کارامه‌و لێوه‌شاوه‌ی کرده‌ قوربانی ئاره‌زوه‌کانیخۆی. شه‌هید ئارام، مامه‌ڕیشه‌ نموونه‌ی ئه‌م کاره‌ نامه‌ردیانه‌ی جه‌لالی تاله‌بانین. کاتێک جه‌لال گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌‌ بیرووبۆچوون وه‌ ڕێبازی شه‌هید ئارام له‌ گه‌شه‌ کردندایه‌، هه‌وڵێکی ته‌واوی ئه‌دا بێگومان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خاین وه‌ خۆفرۆشانه‌وه‌ داوی کوشتنی بۆ بنێته‌وه‌. به‌هه‌مانشێوه‌ش توانی که‌سانی ئازاو دلێری وه‌ک مامه‌ ڕیشه‌ بخاته‌ داوی دوژمنانی ئازادیه‌وه‌. سه‌رگوزوشته‌ی له‌ناوبردنی مامه‌ ڕیشه‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کا که‌ جه‌لالی تاڵه‌بانی سه‌رگه‌رمی پێشکه‌شکردنی ووتارێکبوو بۆ جه‌ماوه‌ر له‌ناوچه‌ی سوورداش به‌بۆنه‌ی موفاوه‌زاته‌که‌ی ١٩٨٣. ده‌رکه‌وتنی مامه‌ ڕیشه‌ له‌وکاته‌دا سه‌رنجی گوێگرانی به‌لایخۆیدا ڕاکێشا، خۆپیشاندانی ڕیشی ئاگری به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی جه‌لالی تاڵه‌بانی، شیڕه‌یه‌کی به‌سه‌ر ڕیشه‌داکرد وه‌ ئیهانه‌ی پێکرد. بێگومان ئه‌م سووکایه‌تی پێکردنه‌ مامه‌ ڕیشه‌ زۆر ناره‌حه‌تکردوه‌، که‌وتوه‌ته‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی خۆی له‌ جه‌لالیسته‌کان دووربخاته‌وه‌. کاتێ تاڵه‌بانی گومان له‌جمووجۆڵی ڕیشه‌ ده‌کات ده‌که‌وێته‌ نانه‌وه‌ی داوێک بۆ‌. بێگومان له‌ڕێگه‌ی هاورێ چڵکاوخۆره‌کانی له‌ ڕیزی شۆڕشدا، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیداربوون به‌ ڕژێمی به‌عس. نانه‌وه‌ی داو بۆ ڕیشه‌ دوو مه‌به‌ستی له‌پشته‌وه‌بوو. تاله‌بانی ده‌یویست‌ دوو باڵنده‌ به‌یه‌کبه‌رد بکوژێ:
1. به‌هۆی پیاوه‌کانیه‌وه‌ جاشه‌کانی ته‌حسین شاوه‌یس وه‌ قاله‌فه‌ره‌ج له‌ جمووجۆڵی ڕیشه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی.
2. قاله‌ فه‌ره‌ج وه‌ ته‌حسین شاوه‌یس دوو چاشی سه‌ر به‌ بنه‌ماله‌ی به‌رزانیبوون _ مه‌سعودی به‌رزانی ئه‌م دوو سه‌رۆک جاشه‌ به‌ کوڕی به‌رزانی دایانه‌‌ قه‌ڵه‌م. ئه‌مکاره‌ خه‌ڵکی له‌بنه‌ماله‌ی مه‌لا موسته‌فا پرکرد.

له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌کانی ١٩٩١ جه‌لال به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆیده‌رکه‌وت کرۆله‌ی سه‌ددام وه‌ بنه‌ماله‌که‌ی که‌وتوه‌ته‌ لێژی، ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌ی گرته‌به‌ر. هه‌ر ئه‌وه‌شبوو وا له‌سه‌دام بکات په‌یمانێکی أێراوژێر له‌گه‌ڵ مه‌سعودی به‌رزانی سازبدات. پشتگیری سه‌دام له‌ مه‌سعود له‌ ٣١ ئاب ١٩٩٦ ئه‌نجامی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لالی تاله‌بانیبوو له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌ددام.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە