کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خاوەن شکۆی شیعرم!

Sunday, 21/08/2016, 19:10


بۆ شێرکۆ بێکەس
خێراکە مردن خەریکە بگات
تیشکەکانی پێلووت بەوەنەوزی کام ئەستێرەدا ،
خاوبوونەوە
مردن و تۆ؟
دڵنیام,
دڵنیا تر لەهەنبانەی بێکەسیدا
هەوڵی مردن بێ واتایە
تۆ دەڕووی و هاوارەکانت،
دەلەرێتەوە....
بەسەر تەنافی برینەکانمدا
بێزووی، خەمەسەرکەشەکانی وڵاتی ژان
رۆژژمێری شاعيرێك...
مێرگی زامی بەسەر مێرگی هەتاودا،
کۆتايی نییە کەگۆڕستانی چراکانە
ئیستا کچێك نیشتمانە و ژن و باران دوو سروودی کێوین
تۆ بووی و تینویەتیت بەگڕ دەشکا...
کەژاوەی گریانت، هۆبەی زریای هەڵدەپێچا
تەنگەهەناسە مەبە دیکە،
تاقمێ شەهیدی ئازادی...
جۆگەی گۆرانین بەو گابەردەیدا، ڕووخان نازانێ
درێژترین قەسیدەی شەو هێشتا ماوە،
بەکەنیزەکەکانی کۆشکی خەڵیفە و تینویەتی چیای شەنگال
وەك ئاڵایەك ڕەش کە نێرە....
دەزانم نالی دەستی بەسەر شانتەوە و لەدەربەندی پەپوولەدا چاوەرێ حەبیبە دەکەن
ئیستا خانوویەکت ساز کردووە...
"بریتونیش"بە خەو نایبینێ
خەونەکانمان ڕەنگە منیش نەیانبیم،
دڵنیا بە،
زۆریش دڵنیا بە،
کچێك ئاڵای وڵاتەکەمان بەتەبايی...
دەشنێتەوە بەیەکگرتووەکانی مروڤایەتی.
بو سێهەمین ساڵوەگەرێ کۆچی دواێی ئیمپراتۆری شێعر ماموستا شێرکۆ بێکەس یادی بو هەتاهەتایە لەدڵماندایە و بەرز و زیندووە.

سنە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە