له‌م هێرشکردنه بۆ سه‌ر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی تێناگه‌م
Monday, 18/07/2016, 11:22
هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ به‌شێک له بۆچون و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانی د. عه‌لی قه‌ره‌داغیدا ناکۆکم. ڕه‌نگه به‌شێکی گله‌یش بێت له‌وه‌ی که پێگه‌ی خۆی به‌کارنه‌هێناوه بۆ ئاشته‌وایی له تورکیا‌و ڕێگری‌کردن له کوشتنی کورده‌کان.
له‌م کاته‌شدا ئه‌ردۆگان زوڵمی له کورد ده‌کات ئه‌م هه‌ر دۆستێکی نزیکی ئه‌ردۆگانه و ناتوانێت وه‌ک پێویست ڕۆڵ ببینێت.
ده‌بێت دیوه جوانه‌کانی ئه‌م پیاوه ببیندرێت، زانایه‌کی گه‌وره‌ی جیهاتی ئیسلامی و شاره‌زایه‌کی بێوێنه له ئابوری ئیسلامی‌دا، بۆ کورد ئه‌و پێگه و پۆسته‌که‌ی گرنگه و ده‌کرێت باشتر و زیاتر له پاڵ دیندا بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش به‌کاربێت.
له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا، ئه‌م حیزبانه له سه‌ر زۆرشتی بێ‌مانا هه‌زارانیان له یه‌کتر ده‌کوشت، ئه‌م پیاوه ڕۆڵی هه‌بوو له به‌خێوکردنی هه‌زاران منداڵ که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه بێ‌ناز ده‌بوون.
من سه‌رنج و ڕه‌خنه‌م له‌سه‌ر دید و هه‌ڵوێستی ئه‌م زانا کورده هه‌یه، به‌ڵام نابێت دیوه‌که‌ی دیکه‌شی نه‌بینین، ئه‌م پیاوه نه نه‌وتی دزیوه و نه خه‌ڵکی برسیکردوه! نه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستانیش پۆستێکی وه‌رگرتووه.
که‌سێک حه‌قمان له‌سه‌ری نیه، ناکرێت به‌مشێوه‌ش قسه‌ی نه‌شیاوی پێبوترێت.
هیوادارم ره‌خنه له ره‌مزه‌کانی خۆمان بگرین و بێ ڕێزیش نه‌که‌ین.
لە فەیسبوکەوە وەرگیراوە
ئەمە رای کەسێکە کە بەناو ئۆپۆزیسۆنە و دەیەوێت گۆڕانکاری لە هەرێمەکەیدا روو بدات، ئیتر بۆچی دەبێت لۆمەی دەسەڵات و بەرەنگاری دوژمانمان ببینەوە، کە خۆمان ناخمان دوژمنی بەکوربوونی خۆمان بێت و خیانەت تێماندا بژی!
ئەم نووسینەمان لە فەیسبوکدا وەرگرت و لێرەدا بڵاوکردەوە، ئەرشیفێکیشمان بۆ کردەوە، تا بۆ پاشەڕۆژ بپارێزرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست