کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
لە دەستدانی ئەخلاق بەو مانایە دێت رەفتارەکانی مرۆڤ هیچ پەیوەندیەکی بە دروستی هەڵسوکەوت و مامەڵەی میانەڕەوی مرۆڤایەتیەوە نەمێنێت و بە جۆرێك خراپ بشکێتەوە بەسەر مرۆڤەکان و دەوروبەردا ئەوەی بیبیستێت توشی شۆك بێت، هەیە ئەخلاق بەس لە ئافرەت و جنس دا دەبینێتەوە، ئەم جۆرە کەسانە رەنگە پێشیان شەرم بێت هیچ کەسێك هاوسەرەکانیشیان ببینێت، بەڵام لایان شەرم نەبێت ژیانی مرۆڤە بێتاوانەکان بە خراپترین شێوە دوایی پێبهێنن، ئەشکەنجەو زیندانی ئینفیرادی بەکاربهێنن بۆ سوکایەتی کردن بە مرۆڤەکان و لەناوبردنیان،...