بەردەوام زیاتر لە نیوەی کۆی داهاتی هەرێم نادیارە
Sunday, 10/07/2016, 17:42
ئەگەر خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ کۆی داهاتی حکومەتی هەرێم بکەین لە هەر سێ مانگی چوارو پێنج وشەش دەبینین بەردەوام زیاتر لە نیوەی داهاتی هەرێم نادیارە و بەتاڵان دەبرێت.
----------------------------------
١- مانگی چوار :
هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەمانگی چوار لەڕێگەی بۆڕیەوە بۆ بەندەری جەیهان(١٥،٤٥٠،٠٠٠)پازدە ملیۆن وچوارسەدوپەنجا هەزاربەرمیل بوە،وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەڵیت ئێمە نەوتی خاو بە(٨)هەشت دۆلار کەمترلەنەوتی خاولەجۆری برێنت دەفرۆشین کە نرخەکەی لەومانگەدا(٤٤)دۆلار بوە بۆ هەربەرمیلێک کەواتە (٤٤-٨=٣٦)دۆلار بەوپێیە بێت داهاتەکەی دەکاتە(٥٥٦،٢٠٠،٠٠٠)پێنج سەدو پەنجاو شەش ملیۆن ودووسەد هەزار دۆلار.
هەروەک دەزانین داهاتی یەک مانگ بەرهەمە نەوتیەکان لەهەر چوار بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەکان(١٥٠،٠٠٠،٠٠٠)سەدوپەنجا ملیۆن دۆلاربوە.
نەوتی فرۆشراو بەتانکەررۆژانە(١٠٠٠)هەزار بەرمیل بووە ئەگەرهەرتانکەرێک(٢٧٨)بەرمیلی تێدابوبێت داهاتەکەی دەکاتە (٣٠٠،٢٤٠،٠٠٠)سی سەد ملیۆن ودووسەدوچل هەزار دۆلار داهاتی ناوخۆش کە پێک دێت لە(کارەبا،ئاو،سەرپچی هاتوچۆ و رسومات،هتد...)زیاترلە(١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) سەدوپەنجا ملیۆن دۆلاربوە،حکومەت لەوقەرزەی کەلەلای هاوڵاتیانە لەچوارچێوەی(پێشینەی خان و بەرە، پێشینەی هاوسەر گیری،پیشەسازی وکشتوکاڵ،نیشتە جێبون و گەشتو گوزار وکۆمپانیاکان)مانگانە (٣٠،٠٠٠،٠٠٠)سی ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەرێتەوە ،کەواتە کۆی گشتی داهاتی هەرێم لەم مانگە دا (١،١٨٦،٤٤٠،٠٠٠)یەک ملیاروسەدو هەشتاوشەش ملیۆن وچوارسەدو چل هەزار دۆلارە.
گوژمەی پیویست بۆ مەچەخۆرانی هەرێم لەم مانگە دا پێویستی بە (٤٥٩،٠٠٠،٠٠٠)چوار سەدو پەنجاو نۆ ملیۆن دۆلار بوە کەدەکاتە کەمتر لەنیوەی ئەم داهاتە بەڵام حکومەت نەی توانیوە دابینی بکات.
٢-مانگی پێنج :
لەم مانگە دا نەوتی هەناردەکراو لەڕێگەی بۆڕیەوە(١٥،٣٩٠،٠٠٠)سەدو پەنجاو سێ ملیۆن ونەوەد هەزاربەرمیل بوە کەنرخەکەی کەمتر لەبازارەکانی جیهان فرۆشراوە بە(٣٢.٣٠)سی ودوودۆلارو سی سەنت کەداهاتەکەی دەکاتە(٤٩٧،٠٩٧،٠٠٠)چوار ملیارو نۆسەدو حەفتاملیۆن ونەوەدو حەوت هەزاردۆلار،وە نەوتی هەناردە کراو بە تانکەر داهاتەکەی (٢٩٨،٣٨٢،٠٠٠)دووسەدو نەوەدو هەشت ملیۆن و سێ سەدو هەشتاو دوو هەزارملیۆن دۆلار بوە،وە داهاتی هەر چوار بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەکان(١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) سەدوپەنجا ملیۆن دۆلار بوە، وە داهاتی ناوخۆ(١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) سەدوپەنجا ملیۆن دۆلار بوە ، وە بەقەرزی لای هاوڵاتیانیشەوە کە(٣٠)ملیۆن دۆلاری بۆگەراوەتەوە کۆی داهاتی ئەم مانگەدەکاتە زیاتر لە(١)یەک ملیاردۆلار بەڵام دیسان حکومەت نەی توانیوە موچەی موچە خۆران دابین بکات کە دەکاتە کەمتر لە نیوەی ئەم داهاتە کە پێویستی بە(٤٥٩)ملیۆن دۆلاربوە.
٣-مانگی شەش:
لەم مانگە دا نەوتی هەناردەکراو لەڕێگەی بۆڕیەوە(١٣،٥٠٠،٠٠٠)سێزدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیل بوە نرخی نەوت لەم مانگە دا(٥٠)دۆلار بوە بۆ هەر بەرمیلێک کە هەریم بە(٤٢)دۆلار فرۆشتویەتی کەداهاتەکەی دەکاتە(٥٦٧،٠٠٠،٠٠٠)پێنج سەدو حەفتاو شەش ملیۆن دۆلار،وە نەوتی هەناردە کراو بە تانکەر داهاتەکەی (٣٥٠،٢٨٠،٠٠٠)سێ سەدوپەنجا ملیۆن ودووسەدو هەشتا هەزار دۆلار بوە،وە داهاتی بەرێوبەراتی بەر هەمە نەوتیە کان زیاترلە(١٥١،٠٠٠،٠٠٠)سەدو پەنجاویەک ملیۆن دۆلار بوە،وەداهاتی ناوخۆ (١٥٠،٠٠٠،٠٠٠) سەدوپەنجا ملیۆن دۆلار بوا بە قەرزی لای هاوڵاتیانیشەوە کۆی داهاتی ئەم مانگە دەکاتە(١،٢٤٨،٠٠٠،٠٠٠)یەک ملیارودووسەدو چل و حەوت ملیۆن دۆلار بوە بەهەمان شێوە حکومەت نەی توانیوە موچەی موچە خۆران دابین بکات کە دەکاتە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە نیوەی ئەم داهاتە
بەم شێوەیە بەردەوام زیاتر لە نیوەی داهاتی هەریم نادیارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست