چنار سەعيد هەموومانى قەرزارى داعش كرد
Friday, 24/06/2016, 18:36
چنار سەعيدى ئەندامى سەركردايەتى پارتى ديموكراتى كوردستان-عێراق، له بابهتێكدا كه لهبهشی ئینگلیزی سایتی روداو بڵاوكراوهتهوه دەڵێيت ئەگەر داعش هێرشى بۆسەر شەنگال نەكردايە و ئەو كردارانەى داعش بەرامبەر ژنانى ئێزدى كردى لە شەنگال نەبوايە كێ ژنانى ئێزدى و نادييە مورادى دەناسى؟
چنار خان ئەگەر تۆسقاڵێكى شعورى هەبێت قسەى بەو جۆرە ناكات، حيزبەكەى چنار خان كە ئەو ئەندامى سەركردايەتييەكەيەتى بەبێ هيچ بەرگرييەك شەنگالى ڕادەستى چەتەكان كرد، ئەو هێزەى كە ئەو موزايەدەى پێوە دەكات لەساتى هێرشى چەتەكانى داعش بۆ سەر شەنگال كونە مشكيان لێ ببوو بەقەيسەرى و جێيەك نەمابوو بۆ ڕابكەن، خۆ ئەگەر بەرگرى و بەرخۆدانى شەڕڤانان و گەريلا نەبوايە كارەساتى شەنگال لەوە گەورەتر دەبوو، چنار خان و حزبەكەى لەبرى ئەوەى داواى لێبووردن لەو هەموو ژنانە بكەن كە نامرۆڤانەنەترين ڕەفتاريان بەرامبەر كرا و بەشێكيان سوتێنران و بەشێكى زۆريان وەك كۆيلە هەر ڕۆژە و بە كەسێك دەفرۆشران و قێزەونترين ڕەفتاريان بەرامبەر دەكرا، لەبرى ئەوەى داواى لێبووردن لەو هەموو منداڵە ساوايانە بكەن كە بێ دايك و باوك سوتێنران و لە برسا و لە تينوا مردن و گيانيان لەدەست دا، لەبرى ئەوەى داواى لێبووردن لەو هەموو پياوانە بكەن كە سەربڕان و شەهيدكران و سوتێنران، كەچى زۆر بێشەرمانە دەڵێ ئەوەى داعش بەسەر ژنانى شەنگالدا هێناويەتى دەستكەوتێكى گەورەيە لە ئێستادا ژنانى ئێزيدى ئازادن!
شەنگالييەكان و ژنانى ئێزدى بەتايبەت دووجار برينداركران، جارێك بەهۆى ڕاكردنى بەناو پێشمەرگەكانى پارتى و جارێكيش بەهۆى ئەو دەستدرێژييانەى كە چەتەكانى داعش كردييە سەر ئێزدييەكان و بەتايبەت ژنان، دەبو حزبەكەى چنار سەعيد بۆ سڕينەوەى ئەو پەڵە ڕەشەى ناوچاوى كە لەدواى كارەساتى شەنگالەوە پێوەى نوسا، ئێستا لە ئاستى نێودەوڵەتى هەوڵى بەردەوامى بدايە بۆ بە جينۆسايد ناساندنى كارەساتى شەنگادا كەچى وەڕايەتى بەو كردارەى چەتەكانى دەوڵەتى ئيسلامى دەدات.
ئەو داخراوييەى كە پێشتر لە كۆمەلگاى شەنگالدا هەبوو بەرهەمى ئەقلييەتى حزبەكەى چنار خان بوو كە تەنانەت پياوەكانيشيانيان بێ ڕۆڵ كردبوو حجاى ژنەكان!، ئێستا با چنار خان لەوە باش تێبگات كە ئەو ئازادييەى كە لە ئێستادا ئێزدييەكان و ژنانى ئێزدى بەتايبەتى بەدەستيان هێناوە لەسايەى ئەو گەريلا و شەڕڤانانەوە بوو كە بە خوێنى خۆيان پارێزگاريان لێ كردن، جگە لەوەش ئەو ئەقڵييەتە چينايەتى و پاوانخوازى و پياوسالارييەى كە پارتى لە شەنگال و لە مێشكى شەنگالييەكاندا چەسپاندبووى فڕێدرا و ئێستا ژن و پياوى شەنگالى شانبەشانى يەكتر لە شەنگال پارێزگارى لە خۆيان و لە خاكەكەيان دەكەن
بۆيە با ئيتر چنار خان بوێرى ئەوە نەكات بەوشێوەيە ناوى شەنگال و ناوى ژنانى ئێزدى بهێنێت و بێ گوێندانە ئەو كارەساتەى كە بەسەرياندا هێنرا لەلايەن حيزبەكەى ئەوەوە، پێم وايە ئەم قسەيەى چنار سەعيد بۆ ژنە ئێزيدييەكان ئازارى زياتر بوو لەو كردارانەى كە بەرامبەر بە ژنانى ئێزدى كرا، دونيا بۆكەس نامێنێتەوە ڕۆژێكيش دێت چنار خان لەبەرامبەر دادگاى مێژوودا باجى ئەم قسانەى بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست