پێشى ئاش بە تالەکەى کۆتایى سالى 1974
Saturday, 18/06/2016, 16:33
لە سالى 1970 دەتوانم بلێم لە سەرەتاى مفاوەزات باڵى مەکتەبى سیاسى کە ئەو کاتە بە جەلالیەکان ناسرابوون تێکەل بە پارتى بونەوە تەنها بۆ ئەوەى هێزێکى کوردى مەشق پێکراو تۆکمە لە دژى دەسەلاتدارانى ئەو کاتە دروست بکەن ، هەولیش بدەن کەوا هێزى پێشمەرگە لە خێلەکیەوە بگۆڕن بۆ هێزێکى دسپلینى سەربازى مەشق پێکراو و چاوکراوە بەلام پارتى ئەو کاتەش کە بارزانى هێشتا خۆى جلەوى چەکدارە عەشایریەکانى بارزانى تێکەل بە هێزى پێشمەرگە کردبوو لە دەست گرتبوو بەلام لە روى بنەمالەیەوە کەمێکى دەسەلات مابوو چونکە ئیدریس تا هەندێک جلەوى فەرمانڕەوایى گرتبوە دەست .
هەر لە سەرەتاى مفاوەزات تاکو کۆتایى ئەوان وەک خێلێکى عەشایرى کەوتبونە کاسبى جۆراو جۆر لەگەل ئێران و تورکیا بەلام ئەو کات ئەوەندە بواریان نەدەدرا کەوا بە ئارەزوى خۆیان کار بکەن و خێرى هەموو کوردستان بۆ خۆیان قۆرغ بکەن ، ململانیى نیوان پارتى لەگەل تەواوى کورد رێک نەبوو چونکە ئەو کاتە شوعیەکانیش تا هەندێک دەسەلاتیان هەبوو هەروەها جەلالیەکانیش ئەگەر چى حکومەتى مەرکەزى تەنها مامەلەى لەکەل پارتى بوو .
دیارە لەو کاتە هەر چوار شارەکەى کوردستان وەک ( کەرکوک ، هەولێر ، سلێمانى ، دهۆک ) لە ژێر کۆنترۆلى پارتى دابوون بە پۆلیس و هێزەکانى پێشمەرگە .
لە کۆتایى سالى 1975 دیارە پارتى لەگەل حکومەتى عێراقى نەگەیشتنە هیچ رێکەوتنێک ، حکومەتى مەرکەزى زیاتر خۆ خافلاندن بوو بە چەند فێلێکى سیاسى و رێکەوتنى ژێراو ژێر و پارتیش بیئاگا بوو لە زۆربەى رێکەوتنەکان بە تایبەت لە نێوان رەزا شاه و حکومەتى جەزائیر ، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە پارتى مەکتەبى سیاسى نەبوو ئەوانەى باڵى مەکتەبى سیاسى بوون پارتى متمانەى پێیان نەبوو بە تایبەت جەنابى مام جەلال ، تاکو ئێستاش پارتى بە باڵى مەکتەبى سیاسى ئەو کاتە دەلێت جەلالى یان 66 .
پارتى تا ئەو کاتە لەگەل هیچ هێزێکى دژ بە کورد لە سەنگەردا نەبوو تەنها لە سەنگەرى خیانەت لەگەل ئێران یان تورکیا بۆ سەرکوت کردنى هێزە بەرهەلستکارەکانى کورد نەبێت بە تایبەت حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و بزوتنەوە نەتەوە خوازەکانى کورد لە تورکیا بە واتایەکى تر پارتى جاشى ئەو دوو ولاتە بوو بە تایبەت بنەمالەى بارزانى ، بەلام پێشمەرگە بیئاگا بوو لەو سیاسەتەى بارزانى کەوا کاسبى بە خوێنى کورد دەکرد چ ئەوانەى بە ناو پێشمەرگەى پارتى بوو یان ئەوانەى بەرهەلستکارى ئیران و تورکیا بوون ، مفاوەزاتیشى بۆ لەناوبردنى شوعیەکان و جەلالیەکان بوو نەک خود موختارى ئەو کاتە چونکە حکومەتى عێراقى دەیویست پارتى و کورد بە شتیکى کەم رازى بکات وەک (خوێندن و قسەکردن بە زمانى دایک ، شەراکەتى کورد و عەرەب لە عێراق) بەلام ئەوەى پارتى دەیویست لە ژێر کۆنترولى ئێران بوو بۆیە دواجار کە ئیدریس بارزانى چوو بۆ بەغداد و چاوى کەوت بە ێدام حسین دیارە ریک نەکەوتبون بەلام رژێمى عێراق ڕێگە چارەى ترى هەبوو بەلام بنەمالەى بارزانى هەر بە عەشایریەکەى خۆیان و ئاغایەتى دور لە سیاسەت کاریان دەکرد و خویان ئاغا و هەموو کوردیش مسکێن ، ادریس بارزانى لە کاتى گەڕانەوەى لە بەغدا هەر لە کەرکوک کە بە دلى کوردستانیان ناو زەند کردبوو بڕیارى دەرکرد کەوا هێزى پێشمەرگەو پۆلیس بگەنەوە شاخەکان ، پارتى هیچ جۆرە سیاسەتێکى قەبول نەبوو هەر بە شێوە عەشایریەکەى خۆیان زۆربەى کورد لە ماوەى شەو ڕۆژێک گەیشتنە شاخەکان لە جیاتى ئەوەى بەرگرى لە شارەکان بکەن کەوا خۆیان دەسەلاتدار بوون تیایدا ، دیارە باڵى مەکتەبى سیاسى کەوا بە 66 ناسرابوون ئەوانیش خۆیان تێکەلاوى پارتى کردەوە و جەلال تالەبانی و ئیبراهیم احمد و ئەوانیتر لەگەڵ بارزانى ئاشت بونەوە ماوەى 11 مانگ شەڕ بەردەوام بوو ، دیارە رژێمى ئەو کاتەى عێراق کەوا احمد حسن بەکر سەرەک کۆمار بوو ێدام حسین ئەمیندارى حزبى بەعس بوو لەگەل سەرۆکى ئەو کاتەى جەزایر و شاى ئێران رێکەوتن نامەیەکیان کردبوو ئیمزاش کرابوو بى ئەوەى پارتى ئاگادار بێت ، شاى ئێران داواى لە بارزانى کرد کەوا ئاش بەتال بە شورشەکەیان بهێنن یان ئەوەتە رێگاکانیان لێ دەگیرێ و هاوکاریەکانیش دەبرێت ، هەر لەو کاتە بارزانى بەرەو ئەمریکا رۆیشت و وەک ئیدرسى کوڕى ئەویش بریارى دا کەوا هەر کەسەو بگەڕێتەوە مالى خۆى و شتێک نەما بە ناوى شۆرش .
دیارە ئەو کارەساتێکى گەورە بوو رویدا بۆیە زۆر لە پێشمەرگەکان ڕۆیشتن بۆ ئێران وەک پەناهەندەو هەندێکیان بەرو ولاتانى تر کۆچیان کرد و هەندێک خۆى کوشت و ئەوانەى تر خۆیان تەسلیمى چارەنوسێکى نادیار کرد بە گەڕانەوەیان بۆ ناو رژێم بەر لێبوردنێک کەوتن ، دواى ئەوەى ئەوانەى گەڕانەوە بۆ عێراق حکومەتى عێراق پۆلێنى کردن بۆ چەند بەشێک ، هەندێکیان بۆ شارەکانى خواروى عیراق و ناوەراستى عێراق و زۆربەشیانى دامەزراند و ئەوانەى تریش بۆ شارەکانى خۆیان و زۆربەیانى دامەزراند لە ژێر ناوێک کە پێ دەوترا ( دائرەى تەشغیل ) و هەر عائیدونیش ناو زەند کرابوون .
دیارە دواى ئاش بەتال راستەوخۆ جەلال تالەبانی و هاوڕێکانی تر گەیشتنە سوریاو لە ماوەیەکى زۆر کورت توانیان لە 1-6-1975 (یەکێتى نیشتمانى کوردستان ) کە لە چەند بالێکى جیا پێک هاتبوو دامەزراند و تەنها لە ماوەى کەمتر لە سالێک بە هۆى رێخستنە دێرینەکانەوەلە پەیوەندى بەردەوام دابوو تا ئەو کاتەى کەوا هێزەکانیان ڕەوانە بکەنەوە کوردستان ،پارتى لە ڕێگەى ساواکەوە ئاگادارکرایەوە کەوا هێزێکى مۆدێرن دێنەوە کوردستان ، ئیدریس بارزانى هەلسا بە کۆکردنەوەى پێشمەرگە نوستوەکانى گەڕانەوە کوردستان دیارە ئەوەش ڕێکەوتنێکى نێوان شاى ئێران و حکومەتى عێراق بوو ، پارتى وەک کەمین چەند بارەگایایەکى دامەزراند بە ناوى شۆرشى گولان .
کاتى گەرانەوەى چەند مەفرەزەیەک دیارە پارتى لە کەمینێک لە ناوچەى ( قرناقەو پشت ئاشان ) قەسابخانەیەکى بۆ ئەو مەفرەزانە کردەوە چەندان فەرماندەى عەسکەرى تێدا شەهید بوو لەوانە ( شەهید – دکتۆر خالید و على عەسکەرى ) چەندانى تر ، پارتى واى زانى بەوە کۆتایى بە یەکیتى دەهێنى بەلام سەرکدەى بوێرى وەک جەلال تالەبانی توانى لە ماوەى زۆر کم خوشى بگەرێتەوە کوردستان بە قسەى خودى تالەبانی لە کاتى گەرانەوەى بۆ کوردستان تەنها چەند کۆنە چەکێکیان هەبوو تەنانەت تالەبانی خودى لەو کاتەى کە لە شارباژێر بوو یەک چەکى راوى لابوو لەگەل ئەو پارەى کە هەیان بوو تەنها 12 دینار بوو دوو دینار لاى جەلال تالەبانی بوو دە دیناریش لاى دلێرى سید مجید ، بەلام بە هۆى پەیوەندیە توند و تۆلەکانیەوە توانى لە ڕێگەى مفەوزێکى پۆلیسى چوار تا بنکەى پۆلیسەکەیان تەسلیم بکرێت و هەندێک چەک بکەوێتە دەستیان .
دیارە یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە بێ هیچ هاوکاریەک و چوار دەورى دوژمن و لە نیو شاخەکانیش چەند دوژمنێک ، پارتى لە هەولى بەردەوام بوو کەوا نەهێلێت هێزێکى تر بیتەوە کوردستان دیارە ئەوەش هەولى ئێران و عێراق و تورکیا بوو ، پارتى هەلسا بە دروستکردنى بەرەیەک بە ناوى بەرى ( جود ) تەنها بۆ ئەو دژایەتیە ، ئەوانەى هاوپەیمان بوون لەگەل پارتى دیارە بە هەماهەنگى نێوان سیگۆشەى دوژمن بوو بۆ یەکیتى لەگەل ئەو حزبانەى دواتر پالیان دا بە پارتى چونکە وایان دەزانى پارتى دەتوانێ هەلیان بستێنێتەوە بۆیە بەرى جود بەرهەم هات بەلام یەکیتى نیشتمانى کوردستان بە تەنها بەرگرى دەکرد لە شەڕى ناوەخۆى لەگەل پارتى و لەگەل چوار دەورەکەشى بەلام هەموو جار زەبرى کاریگەرى جەرگ بڕ بەر بەرى جود دەکەوت .
یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆڵى نەدا تا سالى 1982 یەکێتى و حزبى دیموکرات توانیان چەندان ناوچەى ستراتیژى کوردستانى ئازاد بکەن لە دەستى شۆرشى ئێرانیش چونکە ئەو کات کۆتایى بە رژێمى شا هاتبوو .
بەلام پارتى بە هەماهەنگى لەگەل شورشەکەى خومەینى کە ناویان ( پاسدار بوو لەگەل جاشەکانى ئێران ) کەوتنە دژایەتى شۆرشى کورد لە باشورى کوردستان کە لەو شەڕە خوێناویەدا بە هەزاران لاو و مندال و مندالى ناو بێشکە و ژن و پیر و گەنج بونە قوربانى .
دیارە حکومەتى عێراقى لە شەڕێکى سەخت دابوو لەگەل ئێران و لەو کاتەشدا هەلسا بە هەلوەشاندنەوەى پەیمانى جەزائیر
دیارە یەکێتى وردە وردە خەلک پەیوەندى پیوە دەکرد لە ڕێگەى رێکخسنتنەکانى ناو شارەکان ، توانیان چەندان ناوچە لە کوردستان رزگار بکەن و بنکەو بارەگا و کەنالێکى رادیۆ دابمەزرینێت ، بارەگاى سەرەکى لە ناوچە ئازاد کراوەکان دروست بکەن وەک ناوچەکانى ( سەرگەلو بەرگەلو یاخسەمەر و دۆلى جافایەتى ) لە هەولێر ناوچەکانى خۆشناوەتى ودەشتى هەولێر و لە کەرکوک ناوچەکانى شوان و قەلا سێوکە زۆر بنکەو بارەگا تا سەر سنورى ئێران پاشان ڕێکەوتن لەگەل رژێمى ئێران تا سالى 1986 دیارە لەو کاتە بوو کەوا ادریس بارزانى لە ڕوداوێکى تەم و مژاویدا کۆچى دوایى کرد و مسعود بارزانى کرا بە سەرۆکى پارتى تا ئەو کاتە هیچ باوەرێکیان بە سیاسەت نەبوو چونکە ئەوان لە شێوەى خێلەکیەوە کاریان دەکرد وەک تاجر حرب چونکە هەر جارەى جاشى دیوەخانێک بوون .
دیارە دواى ئەوەى کە یەکێتى نیشتمانى کوردستان توانى هێزێکى تۆکمە هێرش بەر دروست بکات و ڕادیۆى دەنگى گەلى کوردستانیش دەورێکى کاریگەرى هەبوو بۆیە پارتى بە زۆرى ملى نا بۆ ئەوەى شەڕى ناوەخۆ کۆتایى پێ بهێنرى و بەرژەوەندى لەگەل ئێران بمێنى و رازى بوو بەرەى کوردستانى ئیمزا بکات لە سالى 1987 بەرى کوردستانى دروست بوو کەوا چەند حزبێک بەشدار بوون لەوانە ( یەکیتى ، پارتى ، شوعى ، سوسیالست ، پاسۆک ، پارتى گەل ، ئالاى شۆرش ) .
تا ئێرە دەرکەوت کەوا پارتى لە یەک چالاکى بەشدارى نەکردبو کە دژى کورد بوبێ بەلکو لە بەرى دوژمنکارى کورد بوو وەک جاشى نیودەولەتى و نیو خۆیى .
لە دواى سالى 1987 یەکیتى توانى چەند شاروچکە ئازاد بکات لە ناوچەکانى گەرمیان و هەولێر بۆیە پارتى توشى شەرێک بوو لە ناوچەى ( خواکورک) کە ئیستاش پارتى بە تاکە داستانی قارەمانیەتى و میراتى سەروەریەکانى باسى دەکات کە ئەویش لە ڕێگەى یەکیتیەوە یان باشتر بلێم پالنەرى سەرەکى بوە بۆ ئەو داستانە ، ئەو کاتە بوو کەوا هێزێکى بیشمارى حکومەتى عێراقى بە توپ و تانک و چەندان فرقەو فەیلەقى پێنج و یەک و حەوت و جاش و مەفرەزەخاێە هێرشێکى بەربلاوى کردبوە سەر شاخى بەنەباوى بەرەو دۆلى خۆشناوەتى کە بە داستانى بەنەباوى ناسراوە کە 13 ڕۆژ بەردەوام بوو بۆیە یەکێتى داواى لە پارتى کرد کەوا چالاکیەک بکات چونکە رژێمى عێراق لە شەرێکى قەرس دابوو لەگەل ئێران ئەو هێزەى هەبوو کە کردبویە قورسایەک بۆ سەر ناوچە ئازاد کراوەکانى یەکیتى بۆیە لەسەر داواى مەکتەبى سیاسى یەکیتى هەلسا بە ئەنجامدانى ئەو چالاکیەى کە بە ناوى خواکورک کراوە وەک پارسەنگیەک بو هێزەکان .
لێرەدا بۆمان ڕون بوەوە کەوا پارتى هەر لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە تا ئێستا ئەو چالاکیانەى کە بەشداریشى کردبى یان زۆرى بۆ هاتوە یان سیناریۆیەک بوە بۆ داپۆشینى خیانەتێک یان فەرمانى دەرەکى بوە ، لە سەرەتاى ئەنفالە بەد ناوەکەوە یەکێکى نەیهێشت کوردستان چۆل بێت ئەویش بە دابەزاندنى چەندان مەفەرەو هێزى پارتیزان بۆ قولایى کوردستان لە کاتێک شەڕى عێراق و ئێران راوەستابوو ڕژێم هەموو هێزەکانى خستبوە کوردستانەوە .
بەلام پارتى نەک هیچ چالاکیەکى نەبوو بەلکو خەریکى جاسوسى و کاسبى ناشەرعى بوون تایبەت بۆ بنەمالەى بارزانى تا سەرەتاى ڕاپەڕین ، جارێکى تر داوا لە پارتى کرا کەوا بەشدار بێت هەرچەندە باوەریان نەبوبەلام چەند مەفرەزیەیەکى بچوک لە دواى ئازاد کردنى بە ڕێک و پێکى و شوێن ئامادەکراو دەگەیشتە شوێنەکە بێ ئەوەى یەک توز لەشیان پیس بێت بەلام لە کاتى گەیشتن لە شێوەى ئاغایەتیەوە ناوچەیەکیان داگیر دەکرد و پەیوەندیان بە هەڤالە جاش و مستەشارەکانەوە دەکرد و پارێزگاریان لیدەکردن .
پارتى تا ئەو کاتەش هیچ باوەرى بە فیدرالى نەبوو تەنها خود موختارى نەبێت کەوا لە سالى 1970 ڕژێمى عێراق بە دیارى دەیدا بە کورد بێ خوێن رشتن بەلام لە سالى 1992 لە یەکەم هەلبژاردن کە یەکێتى هیچ ئەزمونێکى نەبوو بەلام پارتى بە هۆى دیراسەى تایبەتى و هەماهەنگى ئێران تورکیا هەلسا بە تزویر کردنى چەندان بەلگە نامەو فێلى هەلبژاردن توانى بەراورد بێت لەگەل یەکیتى نیشتمانى کوردستان .
هەر لە ساڵى 1992 دواى هەلبژاردن و تێکەلاوى هێز لەسەر داواى تورکیا هەلسا بە هەلگیرساندنى فیتنە بۆ نانەوەى شەڕ لەگەل برایانى ( PKK ) .
پارتى ئەوجارەیان کەوتە داگیرکردنى شوێنە ستراتیجیەکان و ئەو شوێنانەى کەوا سەرچاوەى دارایى بوون بە تایبەت سەدەى بێخمە و پاشان خالى گومرگى ابراهیم خەلیل کە سەرچاوەیەکى باشى دارایى هەبوو ، چەندان جار یەکیتى بە تەنهاو چەندان جاریش بە هەماهەنگى حزبەکانەوە هەولیان دا کەوا داهاتى گومرگى ابراهیم خلیل ببێتە سەرچاوەى داهاتى خەلک بەلام پارتى ڕاوى نەبوو تا کار گەیشتە شەڕى ناوەخۆ ، هەموومان بینیمان پارتى بەوە نەوەستا تا ڕۆژى 31 ئاب 1996 بە هاوکارى سوپاى دکتاتۆرى عێراق و دەبابەکانى بەعس توانرا هەولێر بگرێتەوە و پەرلەمانى خەلک بخاتە ژێر پۆستالەکانى بەعس ، دیارە لەو خیانەتە تەنها یەکیتى زەرەر مەند نەبوو بەلکو پارتى پارێزگاران بە پلەى یەک کە ئاشبەتالیان پیان کرد کە عومەر ئاغاى سورچى کوژرا هەروەها بەرەى تورکمانى و بەرەى یەکگرتوى عەرەبى و حزبەکانى تریش زەرەرمەند بوون وەک زەحمەتکێشان و سوسیالست .
بەوەشەوە نەوەستا جارێکى تر سوپاى تورکیاى هێنایە سەر کوردستان ، پاشان ئاشت بونەوەى گشتى کرا بە هەماهەنگى ئەمریکا و ماوەیەک بە ئاشتى یەکیتى لە سلێمانى و پارتى لە هەولێر و شێوازى دوو ئیدارەیى و لێانى خەندەق ئاشکرایە کە پارتى هەماهەنگى تورکیایە بۆ هێنانى تیرۆرستانى داعش تەسلیم کردنى شەنگال کە توشى ئەو جینوسایدەى کرد کە تا ئیستاش بەردەوامە .
جارێکى تر پارتى جاشایەتیەکى نویى تومار کردوە ئەویش دژایەتى ئازادیخوازانى رۆژاوایە . هەموو ئەو چالاکیانەى کە پارتى تۆمارى کردوە خیانەتە بۆ دژایەتى کورد بۆ بەرژەوەندى بنەمالەیە ، دەبینین کە پارتى لە دواى ئیفیلج کردنى پەرلەما ن مەبەستى مانەوەیە لەسەر کورسى دەسەلات بە تایبەت دژایەتى دکتۆر یوسف سەرۆکى پەرلەمان .
لە ئێستا پارتى کەوتیتە دژایەتیەکى زۆر بەهێز لەگەل بزوتنەوەى گۆڕان و یەکیتى ئەویش هۆکارەکەى یەکگرتنەوەى ئەو دوو لایەنەیە بەلام یەکگرتنەوەى ئەو دوو هێزە بۆ ڕاگرتنى بالانسى کوردە بەلام پارتى هەر کارێک لە پێناوى بەرژەوەندى کورد بێت لەسەر داواى تورکیا یانئێران دژایەتى دەکات لە کاتێک تەواوى هێزە علمانیەکان و ئیسلامیەکانیش لەگەل یەک هێزى کوردستانن بۆ ئەوەى کورد ببێتە کیانێکى سەرەبەخۆى یەکگرتو تەنها پارتى لەسەنگەرى خیانەت بەردەوامە .
ئەوەى دەیبینین ئەوانەى لە نێو پارتى دا تا ئێستا بەردەوامن یان جاش و خۆفرۆشەکانى سەردەمى بەعسى گۆڕبەگۆڕن یان ئەو کەسە نەخوێندەوار و نەزانانەن کە بارزانى بە باوکى ڕۆحى خۆیان دەزانن یاخود بەرژەوەند پەرستەکانن چونکە پارتى لە هەولى بەردەوامە بۆ تاپۆکردنى کوردستان .
ئەوەى ئێستا لە کوردستان دەبینرى بە تایبەت هەولێر و دهۆک پارتى زۆربەى کارگە و کۆمپانیا و بالەخانەو گوندەکان و مۆلەکان زەویە کشتوکالیە باشەکان وشوێنە بازرگانیەکان و شوێنە گشتیەکانى ئەو دوو شارەى بۆ بنەمالەکەیان تاپۆ کردیە
لە دواى ڕێکەوتنى نێوان یەکیتى نیشتمانى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان پارتى توشى هسترایەکى گەورە بوە بۆیە ئەگەرى ئەوە دەکەم کەپارتى لە دواى رزگار کردنەوەى موێل هەماهەنگى لەگەل تیرۆرستانى داعش بکات چونکە ئێستا ئێران بەرژەوەندى لەگەل شیعەکانە کە دوژمنى سەرسەختى پارتى و بنەمالەى بارزانین و تورکیاش بە هۆى شەڕى بەردەوامى لەگەل (PKK) ناتوانى هاوکارى پارتى بێت و رژێمى سوریاش هاوپەیمانى کوردانى ڕۆژاوایە کە پارتى ئەو کارە بە خیانەت دەزانێ .
باوکى ژۆلیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست