پێرێ شەو یەکشەممە رێکەوتی 5 لەسەر6/ 6 / 2016 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەمەد، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی گۆڕاندا لە ماڵی پۆڵاتی شێخ جەنگی لە باخەکەی خۆی دەعوەتیان دەکات، پاش خواردنەوە و کەیفکردن، شەوێکی خۆش بەسەر دەبەن، لەو کاتەدا خزمەتکارێکی داماوی کوردی رۆژئاوا، خواردنیان بۆ دەهێنێت و قابێک لە دەستی دەترازێت دەڕژێت بە سەر جلەکانی جەنابی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا و پیسی دەکات. کاک ئارامی شێخ محەمەدیش شێتگیر دەبێت و نایکاتە نامەردی بە بەر چاوی هەمووان دەست دەکات بە تێهەڵدان و جنێودانی...