کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌رمانخانه‌ی‌ ئیسلام

Friday, 27/05/2016, 21:18


له‌زاری‌ خه‌ڵكانێكی‌ زۆره‌وه‌، له‌مینبه‌ره‌ ئاینییه‌كانه‌وه‌، گوتارێك ده‌بیستین، ئه‌وه‌ی‌ ئیسلام چاره‌سه‌ری‌ كۆتاییه‌. بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئیسلام مه‌رهه‌می‌ گشت ده‌ردو تاعونه‌كانه‌. ئه‌م گوتاره‌ ئیسلام وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ك وێناده‌كات. به‌ڵام ئه‌م گوتاره‌ دۆگمایه‌، له‌ جه‌هل‌و بیرنه‌كردنه‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌. بێگومان ئیسلام چاره‌سه‌ری‌ كۆتایی نییه‌، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌ش نییه‌. به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ مانه‌وه‌ی‌ كولتوورێكی‌ داخراوی‌ ئاینی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
ئیسلام ئازادییه‌كانی‌ مرۆڤ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و مرۆڤ وه‌ك به‌نده‌یه‌كی‌ چكۆله‌و دیل‌و لاوازی‌ به‌رده‌م خودا داده‌نێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ ئینسان به‌رابه‌ر خودا پیسه‌و گوناهباره‌و ده‌بێت هه‌میشه‌ باجی‌ ئه‌و گوناهبارییه‌ بدات‌و ملكه‌چی‌ فه‌رمانی‌ پیاوه‌ ئاینییه‌كان بێت. جگه‌ له‌وه‌ی‌ پیاوه‌ ئاینییه‌كان زۆرجار خۆهه‌ڵده‌قورتێنن له‌ دونیای‌ ڕۆشنبیری‌‌و ته‌نانه‌ت ده‌كه‌ونه‌ ته‌كفیكردنی‌ نووسه‌ران‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌روه‌ها هاندان‌و زه‌مینه‌سازدان بۆ تیرۆركردنیان، كه‌ مێژوویه‌كی‌ درێژو خوێناویی ئیسلامه‌.
نه‌بوونی‌ فیكرو ڕۆشنگه‌ری‌، غیابی‌ قووڵبوونه‌وه‌و نوێگه‌ری‌ له‌سه‌ری‌ مه‌لاكاندا، ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامه‌كانیان بۆ نووسه‌ران، له‌سوكایه‌تی‌‌و فه‌توای‌ كوشتندا گوزارشت له‌خۆی‌ بكات. له‌ ئیهانه‌كردن‌و بێڕێزیكردن به‌ كه‌رامه‌ت‌و هه‌ستی‌ ڕۆشنبیراندا بگاته‌ كۆتایی.
ئیسلام نه‌چاره‌سه‌ره‌و نه‌ ده‌رمانخانه‌یه‌. وه‌ك كارڵ ماركس گوتی‌ "ئاین تلیاكی‌ گه‌لانه‌". هه‌روه‌ها ڕۆشنبیری‌ عه‌ره‌ب عه‌لی‌ حه‌رب ده‌ڵێت "ڤایرۆسی‌ میللەتانی بێ دەسەڵاته‌". له‌به‌رئه‌وه‌ چاره‌سه‌رو ده‌رمانخانه‌ له‌ زانست‌و فه‌لسه‌فه‌و شیعردایه‌، هیوای‌ ڕزگاریی‌ مرۆڤ له‌ خه‌بات‌و داهێنان‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ دۆگماكاندایه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە