ئایا لێرە زانكۆ بیردەكاتەوە یاخود حیزب؟
Wednesday, 17/08/2016, 23:14
لە كۆیی دونیادا كاتێك هەر مؤسسةیەك بنیاد دەنرێت لەسەربنەمایی بەرژەوەندی گەل بنیاد دەنرێت نەك بۆئەوەیی كەلینێك درووست بێت و ببێتە وەسائیلێك لە ڕێگەیەوە بەسەر پشتی یەكتر سەربكەون بۆبەرژەوەندیی كەس و ئالی بەكاریبێنن جا ئەو دامەزراوەیە زانكۆبێت یا ڕێكخراو یاخود ئۆرگانی سیاسی بێت ....... كاتێك باس لەزانكۆ دەكرێت ئاراستەیی هزر بەرەو گەڕانەوە بۆ بڕیاریی ئەقڵ دەچێت ، چونكە زانكۆ ناوەندیی گشت مۆدێلێكی فیكروو زانست و زانیاری و شوێنگەیی لەدایك بوونی ئایدیا مەزنەكانە وەئەركی گەڕانە بەدوایی بەهرەكان و ڕاهێنان وئاراستەكردنیانە بۆسوود وەرگرتن لێ یان ، بەلام لێرەدا دەمەوێت هەلوێستە لەسەر ئەوە بكەم چۆن زانكۆكان لەهەرێم دەتوانن ببن بەڕەگی پێشكەوتن وبەبیناكردنی كۆمەڵگەیەكی هاوچەرخ، بەداخەوە كاتێك باس لەجومگەیەكی هێندە گرنگ دەكرێت ناكرێت دۆگماتیكی حییزبی نەخرێتە بەرباس ،چونكە حیزب پێگەیی خۆیی لە ئاسۆیی ناوەندەكانی كۆمەڵگە زۆر بەتوندیی گرتووە، هەربۆیە زانكۆ لە ئەژێندایی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو گیروو گرفتانەیی كەدێنە پێشەوە بەدەرنراوە ، یاخود ئەگەر هاناشی بۆببرێت دەبێت مێشكی بەسیاسەتی ئەو حیزبە ئاو درابێت ، زانكۆ دەبێت سەربەخۆیەكی ڕەهایی هەبێت و نابێت لەگەوهەریی خۆیی نامۆبكرێت ، كاتێك سەیریی زانكۆكانی هەرێم دەكرێت گشتیان لەلایەن حیزبەكان ئاراستە دەكرێن زانکۆكان بەردەوام بەبالایی حیزبەكان دەچڕن واتە زانكۆ لە دۆخێكی هێندە مەحكوم دایە ئەگەر تاكەكان لەژیان كردن سەركەتووش نەبن دەست بەرداریی بووە بەناچاریی بووە بە ڕیبواریی ڕێگایی حیزب ، ئەوەمان دەبێت لەیاد بێت كە هەر بلند گۆیی زانكۆن کەبە فلتەریی حیزب دێننە پێشەوە رایی گەنج لەقالب دەدەن رێبازی ئایدۆلۆژی گەنج لە هەبوونی ژیانێكی سادە وەك فەراهەم كردنی ئاو كارەبا وایی کردووە كەخەونی گەنج دوورتر نەڕوا ،لەكاتێك دا مرۆڤ دەگاتە قۆناغی زانكۆ بەرەو قۆناغیی لاوێتی و باڵا كردنی ئەقڵ هەنگاو دەنێت نیشتمان هیوایی لەسەر هەلدەچنێت وە زۆرجار توانایی گەنج بۆیی هەیە بگات بەهێزی سروشت ، بەلام دەبێت حیزب ئەم ئەسلە قبوول بكات ڕۆژێك دێت هێزی ئیرادەیی زانكۆ و گەنج مێژوو درووست دەكەن و قوڕگی فیرعەونە بەزەبروو زۆرەكان دەگرن و لەنێویان دەبەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست