کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جەمیل بایک : پارتی و بارزانی ڕۆڵی گەورەیان گێڕا لە کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان

Tuesday, 24/05/2016, 0:49


سنور میدیا _ تایبەت
هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە"، ئاشکرای ئەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستان و بارزانی لە کاتێکدا خۆیان بە پارێزەری شەنگال ئەزانن کە هەر خۆیان شەنگالیان دابەددەستەوە. ناو براو دەشڵێت "شەنگال، روی راستەقینەی پەكەكە و پارتیشی ئاشكرا كرد".
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی روناهی، جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان رایگەیاند "خۆشبەختانە هێشتا هەمو شتەكان کۆن نەبوون و لە لای هەموومان ئاشکران ، پارتی ئیزدیەكانی شەنگالی رادەستی چەتەكانی داعش كرد و رۆڵێكی گەورەی گێڕا لەكۆمەڵكوژیی سەر ئیزدیەكان، كەچی ئێستا دێت و دەیەوێت خۆی بە پارێزەری شەنگال و ئیزدیەكان بزانێت، بەڵام بۆ هەمو لایەك ئاشكرایە كە شەنگال، روی راستەقینەی پەكەكە و پارتیشی ئاشكرا كرد".
بایک دەڵێت "هیچ كەس ناتوانێت بەناوی شەنگالەوە دوژمنایەتی پەكەكە بكات، چونكە پەكەكە لەدڵ و میشكی ئیزدیەكاندایە، بەڵام ئەگەر لایەنیك دژایەتی گەریلا و پەكەكە بكات، ئەوە بێگومان ئەو لایەنە دەبێتە مایەی زیانگەیاندن بە پاشەڕۆژی گەلی كورد".
هەروەا دەڵێت "پەكەكە هاتووە ئیزدیەكانی رێكخستۆتەوە بۆ ئەوەی خۆیان ببنە خاوەن هێز‌و خۆیان خاكیان بپارێزن، ئەوەی پەكەكەش كردویەتی لەشەنگال تەنهاو تەنها بەرپرسیارێتی مێژویی، سیاسی و نەتەوەییە و هیچ كەس ناتوانێت بڵێت بە پەكەكە بۆچی ئەركی خۆتان جێبەجێ دەكەن".
وتیشی "ئێستا ئیتر ئیزدیەكان خاوەنی هێزو رێكخستنی خۆیانن و هیچ لایەنێك ناتوانێت بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنێت، هیچ كەس و لایەنێكیش چیتر ناتوانێت كۆمەڵكوژیان بكات".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە