کوردستان لەناو جوگرافیایەکی سیاسی پڕ لە کێشەو پەرتەوازەدا، یەکێکە لە شوێنەوارە رەسەن و زامداری ناوچە ئاگرینەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بە درێژایی مێژوو جێگەی تەراتێنی سوپاو لەشکرە دڕندەکان، جەنگە مەزنەکان و ئیمپراتۆرە باڵادەستەکان بووە. لەلایەکەوە کوشتارگەی ترسناک و راگوێزانی بە کۆمەڵ و بە ئاوارەکردنی کوردو گەلانی کوردستان لەسەر خاکی خۆی چارەنووسیی هەمیشەیی بووە، لەلایەکی ترەوە دابەشکردن و بەخشینەوەی خاک و مافی بڕیاردانی لە چارەنووسی لە دەرەوەی ویستی خۆی بەردەوام لە مێژوودا بەسەپێنراوی ماوەتەوە...