لێکۆڵینەوەیەکم بە دەستەوە بوو لە زانکۆیەکی نەرویج لە بارەی مەیدانەکانی رۆشنبیری و ئاستیان و پێشنیارەکان بۆ بەرەو پێشبردنیان و هێنانەوەی نموونەی مەیدانی و لە کۆتایشدا پەیوەندی بە مرۆڤەوە وەکو چالاکیەکی زیندووی ناو هەر کۆمەڵگایەك، بە تایبەتی لە ناو ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت تازە پێگەشتوو بن و دیواری قەیران و گەندەڵیەکان بشکێنن، باشترین مەیدانیش بۆ من وەك کوردێك بریتی بوو لە کەلتووری خۆمان کە زۆر لێمان نزیکە. هەرچەندە من خۆم ئەدیب و هونەرمەند نیم.بۆ ئەم مەبەستە سەردانی چەند شوینێکی جیاوازم کرد لە نەرویج...