دیارە لێرەدا باسی ئەو دەسەڵاتە کوردیە دەکەین کە بە هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەریهەڵدا بە کۆتایی ڕاپەرینە مەزنەکەی گەلی کورد لە بەهاری ١٩٩١ تاکو ئەمڕۆ. ئەمەش بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ماڵوێرانکردن و ئەنفال و راگواستن و هەموو ئەو کارە دژ بە مرۆڤایەتیانە بووە کە دەرحەق بە گەلەکەمان کراوە لە لایەن حیزبی بەعسی فاشییەوە. ئامانجی گەلی کورد لە چەشتنی ئەو هەموو نەهامەتی و دەردەسەریە بریتی بوو لە بەدەستهێنانی ئازادی و چەسپاندنی دەسەڵاتێکی کوردی دیموکراسی بە شێوەیەک کە هەموو تاکێکی کورد بتوانێت مافە سەرەتاییەکانی...
دیارە سەردەمانێکی زۆر لەوەتەی من چاوم کردۆتەوە لە سەرەتای نەوەدەکانەوە، قسەیەک زۆر باوبووە و دەگوترا لەسایەی سیاسەتە حەکیمانەکەی بارزانیەوە ئەم دەستکەوتانەمان بە دەستهێناوە. بەکورتی و بە پوختی مێشێکیان لێدەکردینە گامێشێک، هەرچی پیاوەتی و دەستکەوت بوایە لە بەرژەوەندی سەرۆک لێکدەدرایەوە، بەڵام هەرچی برسێتی...